"Get Back My Life"

437 53 1K
                                    

.
.
.
.
.
꧁𝒲𝒽𝓎 ℳℯ꧂
.
.
.
.
.

؛ منیش خوشکێکی بچوکم هەبوو ئەو بەردەوام نەخۆش دەکەوت بەڵام منداڵەکان زۆر بەهێزن نیگەران مەبە لەولایەنەوە
تێبینیم کرد زەردەخەنە دەکات کاتێک باسی خوشکەکەی کرد بەڵام ئەو وتی...

_هەبوو?
پرسیم و زەردەخەنەکەی ون بوو هەستم کرد پرسیارێکی ڕاست نەبوو بە پێی کاردانەوەی ڕوخساری
سەری بە بەڵێ جوڵاند
؛ ئەو مرد پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانە

سەرسام بووم و دەرمنەخست دوای ماوەیەکی زۆر بێدەنگی ئەو هەستا و رۆشت

دوای باشبونی یۆنجای ئێمە گەڕاینەوە ماڵەوە سبەی دەگەریمەوە زانکۆ ئەمە هیچ پشوو نەبوو سەبارەت بە من وە هێشتا نامەوێت بڕۆم و ئێرە بەوشێوەیە بە جێبهێڵم
جلەکانم گۆڕی و جلێکی رەشی ماتی ئاسودەم لەبەر کرد و جانتاکەم کۆکردەوە تایهیۆنگ هاتە ژورەوە لەسەر جێگاکەم دانیشت

_تۆ ناگەرێیتەوە ?
پرسیم چونکە وا دیار نیە گرنگی بدات سەری بە نەخێر جوڵاند

_منیش نامەوێت
وازم لە جانتاکەم هێنا و لە تەنیشتی دانیشتم سێری منی کرد

؛ واناکەیت

_هەمان بارودۆخە

؛ ئەوەی من دەربارەی کاری کۆمپانیایە
وتی و قژی بۆ دواوە برد

_دوادەکەویت لە زانکۆ

؛ ئەوە باش دەبێت.. ئاسانە بۆ من
وتی و زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد دەزانم ئەوە ئاسان نیە بۆ ئەو

_وانیە، بوەستە لەوەی وابڵێی تۆش مرۆڤی
سەیری کردم و هیچی نەوت

؛ ئۆتۆمبێلەکە لە خوارەوە چاوەریێدەکات
بە ئاسای وتی بابەتەکەی گۆری

سەیری زەویەکەم دەکرد بەدوای شتێک دەگەڕێم چارەسەر بێت بۆ ئەو.. زۆر کات ئەوانەی باجەکەی دەدەین تاوانی هیچ کام لە ئێمە نیە، ژیان چەندین تاقیکردنەوەمان پێدەکات بەجۆرێک بەهێزتربن بۆ ئەوەی دواتر
لێرە هەمووان هەوڵی سەرکەوتن دەدەن بۆ ئەو لوتکەیەی دڵخۆشی و ئارامی لێیە بێ ئاگا لە بەرزی لوتکە کە.. گەر تۆ باشترینت دەوێت دەبێت باشەکە ببەخشی..
گەر ناتەوێت هێشتنەوەی باشەکە مەترسی لەسەرە!

ماڵئاوایم لێکردن و چومە ناو ئۆتۆمبێلەکە نەمویست لەگەڵ هیچ کەسێک بگەڕێمەوە بۆ کەمێک تەنیای دەگەڕام بۆیە شۆفێرەکە منی دەبردەوە بوسان

دوای نیو کاژمێر لە رێگاکە چەند ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی گرانبەها لە پێش ئەوی ئێمە دەرکەوتن و رێگەیان پێ گرتین شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند شەپۆلێکی تێنەگەیشتن ڕوخساری داپۆشیم یەکەم پرسیار لام دروست بوو.. ئەوان کێن?

_چی ڕویدا?
لە شۆفێرەکەم پرسی کە سێری ئەوانەی ئەکرد بە شڵەژاوی

؛ نازانم بەرێزم
چەند جارێک دەنگی ئۆتۆمبێلەکەی تاقیکردەوە بۆ دوورکەوتنەوەیان لە کۆتایدا بێسوود بوو

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 19, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now