"SO TIRED"

425 106 188
                                    

.
.
.
.
꧁𝓣𝓱𝓻𝓸𝓰𝓱 𝓢𝓸𝓶𝓮 𝓣𝓱𝓲𝓷𝓰𝓼꧂
.
.
.
.

گەڕامەوە ماڵەوە بە کۆمەڵێک سەرئێشەوە.. بەڵام کەشی ماڵەوە باشتر نەبوو
چومە لای تای لێم پرسی دەربارەی چی رویداوە
پێی وتم
؛ باوکم کەمێک نیگەرانە بۆیە نانی ئێوارەی نەخواردوە وە ئێستا دایکم لەگەڵ ئەو قسەدەکات

_بۆچی?
پرسیمەوە

؛هەنێک کێشە هەیە لەگەڵ هاوبەشەکانی کۆمپانیا.. نیگەرانی ئەوەیە

قسەکانی یۆنجای ڕاست بوو، ئەو باش بوو پێش سەردانەکەی ب. مین..

تای تێبینی منی کرد کە نیگەران بووم
؛ شتێکی وانیە نیگەران مەبە
وتی و زلەیەکی لەشانم دا
؛ من یارمەتی دەدەم، تۆ بڕۆ پێویستە سبەی بگەڕێیتەوە کۆلێژ
زەردەخەنەیەکی ئاسودەی بۆکردم بە هەمان شێوە منیش
_دەزانم پیاو.. سپاس

TMOWORRW

چاکەتەکەم لەبەر کرد و جانتا قورسەکەم هەڵگرت کە بۆ گەڕانەوەم بۆ بەشە ناوخۆی پڕم کردبوو
چومە دەرەوە, ئۆتۆمبێلە ڕەشەکەی جۆنگکووک م دۆزیەوە لە نزیک دەرگای دەرەوە


نزیک بومەوە سەرکەوتم سڵاوم لە هەموان کرد لەگەڵ چاوەکانم کە دەگەران بەناو ئۆتۆمبێلەکە
تێبینی کەسێکم کرد لەودیوی یۆهانەوە وەڵامی نەدامەوە کڵاوەکەی و ماسکەکەی وەک هەموو کات بەڵام بوەستە! چی ڕەنگی قژی گۆڕیوە
کوڕە نامۆکە قژی ڕەش کردوە واو.. کەسیکی وا سارد سەلیقەشی هەیە?!.. بەهەرحاڵ

لە ڕێگادا کەمترین قسەم کرد تاوەکو گەیشتینە کۆلێژ،هیشتا زوو بوو بۆ وانەکان، چومە بەشەکەم لە ژورەکەم کەمێک پشوم دا.. ڕێگایەکی درێژ بوو.. خیرا هەستامەوە کەمێک خۆم ڕێک خستەوە نەمتوانی جلەکانم چاک بکەم بۆیە وازم لێهێنا خۆم ئامادە کرد لەگەل هەندێک پێداچونەوەی وانەکانم دواتر بەڕێکەوتم

دوای تەواو بونم ویستم راستەوخۆ بگەڕێمەوە بەڵام
کوڕەکان زۆر داوایان کرد کەمێک لە کافرتیاکە دانیشین هیوجین و ووزی ش یان لەگەڵ بوو پێم وتن کە کەم دەمێنمەوە دواتر ڕازی بوون

؛ تۆ هەستە..
جۆنکووک بە وزی وت
؛ نەخێر ئێوە بڕۆن.. من وەک و میوان لێرەم بیرت چوو
ووزی بەوانی تری وت.. کە دەنگە دەنگێکی گەورەیان دروست کردبوو لەسەر ئەوەی کێ بڕوات و خواردنەکان بێنێت

هۆسۆک و جۆنکووک سەیری یۆهانیان کرد
؛ بیریشی لێ ئەکەنەوە
یۆهان لە نیگاکانیان تێگەیشت

تێناگەم ئەمانە بەراستیانە? وەکو منداڵانێکی تەمبەڵ دەردەکەون، با من پێشنیار بکەم لەکۆتایدا ئەندامێکی ئەم دەمەقاڵێیەم..

_باشە بۆچی یەکێک لەوانەی میوانن وە یەکێک لە ئێوە ناڕۆن و بیهێنن
کۆتای قسەکانم بۆ یۆهان و جۆنکووک و هۆسۆک بوو.. سەیری منیان کرد کاتێک ئاشتیم ڕادەگەیاند لەپێناو خۆم
_دەمەوێت زوو بگەرێمەوە ژورەکەم.. بەڕاستی ماندوم
بە نزمی وتم و قۆڵەکانم خستە سەر مێزەکە بە بێزاری

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMOnde histórias criam vida. Descubra agora