"CHANGE"

712 158 262
                                    

.
.
.
.
꧁𝓜𝔂 𝓜𝓲𝓷𝓭꧂
.
.
.
.

Jungkook pov :-

کۆتای هەفتە دەگەڕێینەوە بۆ سیۆل پەیوەندیم بە کورەکانەوە کرد تاوەکو پێش گەڕانەوەمان هەندێک کات بەسەر بەرین

هۆسۆک و یۆهان و جین وتیان کە دێن و حەزیان لێی بوو

دەربارەی 'ئەو'یش هێشتا نازانم لەلای من دانیشتوە
زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی لاناچێت، دوای بیرکردنەوەیەکی قوڵ پێدەکەنێت وەکو شێتێک
نازانم چی لەودا هەیە، چەند رۆژێک پێش ئێستا زۆر خراپ بوو بەڕادەیەک ئەم ماوەیە لەلای خۆم هێشتومەتەوە دەترسام شتێک لە خۆی بکات

بەڵام ئێستا بێ هۆ پێدەکەنێت.. دەیبەمە لای دکتۆرێکی دەرونی ئەو کورە شێتە

دەمەوێت پەیوەندی بە کەسێکی دیکەش بکەم، کە کێشەیەکی بێ سەرچاوەی لە گەڵیدا هەیە و هۆکاری نازانم

ویستم پرسی پێبکەم، بەڵام نەفرەتیانە چۆتە نێو خەیاڵە کۆمیدیەکانی کە وادەکات پێبکەنێت

بە ڕێگایەکی تر تاقیمکردەوە
؛ کەواتە با ئەویش بانگ بکەین

بە بەرزی وتم کاتێک لە نێو ژمارەکان دا دەگەرام
دەزانم کە تێدەگات

سەیرم کردەوە کەمێک مۆرەی دەکرد و زەردەخەنەکەی ون ببوو
کەواتە نایەوێت...وەک هەموو کات، حەزی پێناکات و بێزار دەبێت کاتێک لەگەڵ هانمین دەچینە دەرەوە نازانم کێشەی چیە بەڵام بێدەنگە و قسەی لەگەڵ ناکات دەتوانم بڵێم ئاساییە چونکە ئەو قسە لەگەڵ هیچ کچێک ناکات...

بەڵام ئەو کچێکی باشە و زیرەکە وەک هەر کچێکی دیکەی کۆلێژ نیە ژوان بەستن و چونە دەرەوە و خۆدەرخستن گرنگی بەو شتانە نادات .. حەزم لەو جۆرە کچانەیە بەڵام ئەوە دەزانین ئێمە تەنها هاورێین و هەر بەوشێوەیە دەمێنینەوە

سەیریم کردەوە هێشتا بە ساردی سەیرم دەکات
بڕیارم دا بانگی نەکەم بەڵکو بتوانێت بەبێ ئەو کەمێک ئاسودە بێت و دڵخۆش بێت، هەر چەندە کەمێک پێش ئێستا ئەو زۆر دڵخۆش دیار بوو

مۆبایلەکەم داناو هەستام لەشوێنی خۆم
بەڵام وەستام و ئاوەرم بۆ ئەو شێتە دایەوە کە بەدەنگی بەرز پێدەکەنێت

؛ کێشەت چیە شێت بوی.. زۆر سەیر ڕەفتار دەکەیت
وتم و خۆم گرژ کرد لەو ڕەفتارانەی

هێشتا لەنێو پێکەنینەکانی دا بوو وتی
؛ گەمژە... تەنها گەڵتەم کرد

گاڵتە ئێستا لەکەشێکایە گاڵتە دەکات
؛ چی?

هێمن بوەوە و شتێکی وت کە چاوەڕوان نەکراو بوو
؛ کێشە نیە.. با ئەویش بێت

شۆک بووم بەو قسەیەی..هەر ئەو نەبوو بە بونی بێزار دەبوو، دەپرسم ئەوە خۆیەتی..

؛ دڵنیای کە باشی، سەرخۆشی وایە?
وام وت گومانم کرد

ڕوخسارە ساردەکەی گەڕاندەوە
؛بەڵێ بە شیرەکانی نێو بەفرگرەکەت
سەخۆش بووم.. منداڵ

؛ هێی.. من بە جدی دەپرسم ، تۆی کە کێشەت نیە لەگەڵی

؛ کێشە..هههه
هەستایەوە لە شوێنی خۆی
؛ تەنها قسەم لەگەڵ مەکەن.. وەکو هەموو کات

دوای ئەو قسەیە راسەوخۆ چوە دەرەوە
منیش کاتێک زانیم کێشەی نیە.. پەیوەندیم بە هانمین ەوە کرد و ڕازی بوو

ئێستا هەموان ئەمادەن وە منیش..


Hanmin pov :-

دوای ئەوەی جۆنکووک پەیوەندی پێوە کردم و وتی کە بۆ ئەمشەو دەچینە دەرەوە منیش ڕازی بووم
وەکو هەموو کات هیچ نەبوو کە بیکەم لە کۆتای هەفتە چونەدەرەوەیەک خراپ نابێت

بڕیارە ئەم کۆتای هەفتەیە بگەڕێمەوە بۆ سیۆل چونکە جاری رابردوو بەهۆی نەخۆشیەکەم نەمتوانی بگەڕێمەوە ماڵەوە لە بەشە کەم مامەوە

کاتێک بە جۆنکووک م وت ناگەڕێمەوە لەگەڵیان
چونکە باش نەبووم
ئەوانیش بڕیاریان دا لەگەڵ من بمێننەوە، هۆسۆک ی دڵباش وتی کاتێک تۆ نەخۆشی ناتوانین بەو شێوەیە بەجێتبهێڵین بە تەنها
بەڵام یۆهان ڕۆشتوە وتی کە بیری خێزانەکەی کردوە و هەندێک کەلوپەلی پێویستە لە ماڵەوە

تەواوی کاتی پشوەکە هۆسۆک و جۆنکووک لە حاڵی منیان دەپرسی کە باشتر بووم..?

سپاس کە ئێستا باشترم و ئەمجارە بە دڵخۆشییەوە دەگەڕێمەوە ماڵەوە
هێندەش دڵخۆش نا..
لە ماوەی ئەم پشوەدا شتی زۆر سەیرم بەسەر هات
راوچیەکە.. نامە بەرەکە.. کاتێک دەرکەوت هەمان کەسن..، وە خاڵێکی باش هەیە لە دوای ئەو ڕۆژە چاوم پێ نەکەوتۆتەوە، نەخێر من تا ئێستاش چاوم پێ نەکەوتوە!
ئاسوودەم کە نایبینم،لە هەمان کاتدا ئاسودە نیم کاتێک دەزانم چاودێریم دەکات!
هەموو ئەمانە لە پێناو چی?!

شێتر ئەوەیە کە هێشتا ئەو چاکەتە رەشەم لا ماوە کە پێی دام لەلایەکی ژوورەکەم لەگەڵ جلەکانی دیکە هەڵمواسیوە، کاتێک دەیبینم هەموو ئەوانەی ئەو شەوە ڕویدا دێننەوە بیرم

تەنانەت بۆنەکەی..
بۆنێکی تیژی ناوازەی هەیە..لایەکی ژورەکەمی گرتۆتەوە
ئاخۆ دەتوانم بە بۆنی ئەو بناسمەوە!
تاوانی من نیە تەنها دەمەوێت بزانم کێیە?

ترس وام لێدەکات نەمەوێت هیچ پشویەکی تر لێرە بمێنمەوە بۆ بینینی ئەمانە...

_________________________________________________STOP___________
______________

کەم بوو..
ئای نەو بەڵام گەر ئەکتیڤ بن پارتی داهاتوو
ئامادەیە:)

150 کۆمێنت و 60 ڤۆت فۆر نێکست پارت

Don't Forget Coment & Vote 💭

Thaks🖤

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMDonde viven las historias. Descúbrelo ahora