"HURRICANES"

402 79 676
                                    

.
.
.
.
.
꧁𝒴ℴ𝓊𝓇 ℛℯ𝓁𝒶𝓉𝒾𝓋ℯ𝓈꧂
.
.
.
.
.


Hanmin pov...

تای پێی وتم کەمێکی تر ئامادە بم چونکە پێکەوە دەگەڕێینەوە سیۆل ئەو نەگەڕایەوە بۆ زانکۆکەی بەوشێوەیە منیش لەگەڵ ئەو دەگەڕێمەوە ماڵەوە بیری ماڵەوە دەکەم بێزار بووم لە زانکۆ و خەڵکی نەناسراو بەڵام تای تا رادەیەک ئەو هەستەی کاڵکردەوە چونکە زوو سەردانی دەکردم ئەمە باش بوو بۆ من

قەمیسێکی کلاسیکم هەڵبژارد لەگەڵ بلوسێکی ڕەش و پانتۆڵێکی ڕەش پێڵاوە کۆنڤێرسەکانم لە پێکرد و
تایهیۆنگ هات
بەڵام تەنها نەبوو جۆنکووکی لەگەڵ بوو وە هەروەها جیمین ئەو بۆچی? لەوە تێنەگەیشتم
نەمدەزانی ئەوەندە نزیکە لە تایهیۆنگەوە
ئەو کورە بێزارم دەکات لە هەموو شوێنێک وە ئێستاش بەختی من لەگەڵ تای زۆر نزیکن

رێگاکە دوو ئەوەندە درێژ بویەوە چونکە نا ئاسودە بووم جۆنکووک لە پێشەوە و من و جیمین لەدواوە بێدەنگ بوین تەنها تایهیۆنگ و جۆنکووک قسەیان دەکرد تا ئەو یەکەم قسەی کرد

؛ کات ناڕوات
وتی و سێری کردم

_بێگومان
بە توانجەوە وتم ئەویش بە بێدەنگی پێکەنی

؛ هەناسەیەکی قوڵ هەڵ بکێشە
وتی و چاوەکانی داخست سەری بۆ دواوە برد
هەناسەی قوڵ! پێدەچێت گاڵتە بکەیت

بە بێباوەڕی سێرم کرد
_قسە بکە تۆ لەسەرەتاوە ئەوەشت دەزانی کە من خوشکی تایهیۆنگم
بە نزمی قسەمان دەکرد ئەوانیش سەرقاڵ بوون لەگەڵ باسە قوڵەکانیان
چاوەکانی کردەوە سێری کردم بە ئاسای، سەری بە بەڵێ جوڵاند

_باشە ناوازەیە من لە ناو یاریەکی منداڵانەم
بە باوەڕ پێ نەکراوی وتم بەڵام خەریکە توڕە دەبم پێم مەڵێ ئەوەی دەیزانێت لەسەرم لە تایهیۆنگەوە دەستی کەوتوە چونکە مێشکم لەدەست دەدەم

؛ من تەنها هاوڕێی تایهیۆنگم ئەو هیچ دەربارەی راوچیەکەت و کورەنامۆکە نازانێت
زەردەخەنەی کرد لە سەرکەوتوی

_بوەستە لە دوبارەکردنەوەی ئەو ناوانە
بە گرژی وتم نەفرەت هیچ بیرۆکەیەکم نیە ئەو چۆن بەوانە دەزانێت کە من وام پێ وتوە تا رادەیەک بۆ من شەرمەزارکەرە من لایەنێکی منداڵانەم هەیە ئەوە ئێستا زیانی بۆم هەیە کە کەسێک بەوشتانە دەزانێت من هەرگیز ئەوانە بە هیچ کەس ناڵێم بەڵام جیمین هەموو شت دەزانێت هەمووشت

سەری بە نەخێر جوڵاند سێری کردم
چەند بێچارەم لەگەڵ ئەمە

؛ جوان دەردەکەویت ئەمرۆ
وتی و بەردەوام بوو لە سێرکردم
چی من? باشە ئەوە هەستێکی تێکەڵی بۆ دروست کردم ئەوە لە ناکاو بوو

سێرم کرد
_دەزانم
بە ئاسای وتم بە هۆی ئەوانە پێم دەڵێن لوت بەرز بەڵام ئەوە راستە من ئەمڕۆ باش دەردەکەوم
ئەویش پێکەنی و سێری کردم کێشەی چیە

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now