"FREAK BOY"

607 124 414
                                    

.
.
.
.
꧁𝓜𝓻 𝓕𝓻𝓮𝓪𝓴!꧂
.
.
.
.

هەواکە کەمێک فێنکە قژە بڵاوەکانم لەسەر شانم هێشتا دەجوڵێت هاوشێوەی گەڵای دەرەکان

سەرنجم لەسەر پارچە کاغەزە شێواوەکە هێشتبۆوە
"ناتەوێت هیچ بپرسی.. من خۆم هاتم... دەزانم لە شەوی رابردوەوە بیرم لێدەکەیتەوە "

داوای لێکردم ئەمە هەڵگرمەوە وەکو یەکەم نامەی ڕوون و راستەوخۆ لەلایەن ئەوەوە خاوەن نامەکان سەر لێشێوێنەرەکانم
وە ئەو هەلم پێدەدات لە پرسینی هەر پرسیارێک کە لە ژێرزەمینی مێشکم ماوەتەوە لەو ڕۆژەوەی بەهۆی من ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکوک و کوڕەکانی تری جێهێشت.. ئەوەیان بۆچونی خۆم بوو کە من هۆکار بم.. چی دەربارەی شەوە ساردەکەی مێشکم لەدەست دا و دوای کەوتم.. من ئەو کارانەم کردوە تا بزانم کەسی دواوەی کامێرا چاودێریەکانی سەرم کێیە?!

بەڵام بەبێ ماندو بوون ئێستا لە بەرامبەرمە
وە داوا دەکات چی بپرسم شیبکاتەوە بۆم.. ئەمە کەمێک لە هەل قۆستنەوە دەچێت..

مێشکم دەڵێت بمێنەوە وە تێبگە چی بەسەر تۆ دێت لەلایەن ئەوەوە وە بەڵێ بەڕێز بە قسەی تۆ دەکەم
گەڕامەوە سەر کورسیەکەم و سەرنجەکانم لەسەر پێڵاوەکانی بوو.. تەواوی کەتەکە سەیری ئەو ناکام لەخۆیبای ببێت وەکو ئەوەی تامەزرۆی بینینی ڕوخساری بم لەژێر کڵاو ماسکەکانی کە دەیپۆشێت

بازنەی گەڕان لە نێو سەرم دەسورایەوە بۆ دۆزینەوەی یەکەم پرسیار بۆی.. وەک ئەوەی داوای کرد

ئەمە وەکو ئەوەیە لە تاقیکردنەوەی سەخترین وانەی قۆناغی دواناوەندی مامۆستاکە بێت و بڵێت کەمەیانت پێبڵێمەوە.. بەڵام دەمویست جۆرە کە بگۆرم پرسیار ناکەم

_هەرگیز بیرم لەتۆ نەکردۆتەوە
راستیم وت.. چۆن ئەوەندە لە خۆباییە وا دادەنێت بیر لەو بکەمەوە! بە تۆنێکی ڕێک وتم بەبێ جوڵەی چاوەکانم نازانم ئەگەر ئەوە باش بێت بۆ کردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک بۆ یەکەمجار.. ئەو هێشتا بێدەنگ بوو

_تەنها هۆکاری ئەوەی دەیکەیت..
پرسیارەکەمم کەمێک تێکدا من لێهاتوم لە پێچو پەنا

دەستەکانی لە چاکەتاکەیەوە دەرکرد
؛ کەواتە?!

یەکەمجارە گوێم لەدەنگی دەبێت بۆ ماوەیەک وام هەست کرد ناتوانێت قسە بکات.. دەنگی سافتر و ناسکتر دەردەکەوێت لە ڕوکاری دەرەوەی وە کاریگەر بوو بە هۆکارێک کە نازانم

قسەکەی لەگەڵ خۆرێکخشتنەوەیدا بوو بۆ ڕێکردن هەنگاوەکانی لە کورسیەکەی من نزیکتر کردەوە من تەنها سەیری قاچەکانی دەکەم چۆن نزیک دەبێتەوە هێشتا نامەوێت سەیری ڕوخساری بکەم و وەکو مەراق کردویەک دەرکەوم !

هەنگاوەکانی لە بەردەم قاچەکانی من کۆتای پێهێنا وەستا بە ڕێکی

؛ من چی دەکەم?
دەنگی لە نزیکەوە جیاواز بوو قوڵتر بوو لەو وشەی سەرەتا وتی

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now