"SAVVY"

670 126 575
                                    

.
.
.
.
꧁𝓨𝓸𝓾 𝓞𝓻𝓭𝓮𝓻𝓮𝓭!꧂
.
.
.
.

سەرنجڕاکێشە!
کورەنامۆکە بانگی کردووم بۆ دەرەوە.. بێگومان ئەمە نانخواردنی کار نیە یان ژوانێک من تەنها وەڵام بۆ پرسیارەکانی مێشکم بەدەست دەخەم،ئەگەر خۆی لە پرسیارەکانم بێ ئاگا نەکات پێشتر ئەو کارەی لەگەڵ کردووم

با زۆر لەسەر ئەوە نەمێنمەوە ئایا بەڕاستی چی دەبێت گەر من ئەوە بکەم کە دەیڵێت?
چی دەربارەی تای? ئەو لە هەمان کاتدا دەمباتە دەرەوە، یەکێک قبوڵ دەکرێت و ئەویتریان رەتدەکرێتەوە

لەژێر فەرمانی مێشکم دەمێنمەوە شتێک ناکەم کە بێسوود بێت..
هەناسەیەکی قوڵم دایەوە بۆ کۆتایەک کە بڕیارم دا
دۆڵابی جلوبەرگەکەم کردەوە شەپۆلێک لە ڕەنگی ڕەش بەرەو من هات، گەڕانێکی وردم دەوێت گەر ویستم لەسەر جلێکی ڕەنگ جیاواز بێت، وە من نایکەم ڕەش باشترە

ریکۆتێکی ڕەشم دەرهێنا لەگەل هۆیەکی رەشی بەکڵاو و پانتۆڵێکی سادە و پوتەرەشەکانم.. تاریک دەردەکەوم بەڵام هیچ هۆکارێک نادۆزمەوە بۆ ئەوەی سەرنج رابکێشم
ئەو کڵاوەی هۆدیەکە کەلە ریکۆتەکەمەوە دەرهاتبوو کردمە سەر سەرم و لەو کاتەی بۆمدانرابوو بۆ هەردوو رێکەوتەکە، بەرێکەوتم.. هیواخوازم ئەمە کارە ڕاستەکە بێت

دوای ماوەیەک لە مێترۆکە دابەزیم راستەوخۆ سەیری کاژمێرەکەم کرد 5:11
باشە کەواتە من ئێستا لێرەم، لەکاتی خۆیدا تەنها شوێنە بنەرەتیەکە لەکوێیە?
کەمێک بە شەقامە جەنجاڵەکەدا گەڕام تا ئەوم دۆزیەوە لە پاڵ دیواری چێشتخانەیەک لە ناو جلە یەک پارچە ڕەشەکەی وەک هەموو کات ،کڵاوەکەی لەبیر نەکردوە، بەسەیری ماسکی نەکردوە

نزیک بوومەوە لێی و بۆشای گونجاوم لە بیر نەکرد بێ ئەوەی هیچ بڵێم وەستام
سەری بەرزکردەوە و ڕوخساری تەواوی خۆی دەرخست و سەیری منی کرد ماوەیەک دواتر وتی
؛ دەمزانی...

بزەیەکی کرد، دوای قسەکەی بەرەو ژورەوە هەنگاوی نا.. ئەو لە کەسێکی وا ناچێت لە چێشتخانەیەکی قەرەباڵەخ گفتوگۆ لەگەڵ من بکات لەسەر ئەوشتەی دانراوە
ئەوەم کرد کە وتی دوای کەوتم و چوینە ژورەوە

هەر زوو چاوم بە مێزێک کەوت کە پڕبوو لە ناسیاو
جۆنگکوک، هۆسۆک ،یۆهان ، جین و هیونجین سەیر ئەو دوو کەسەی تر بوو.. دێکۆ و تای!!
ئای خوایە لێرە چ دۆزەخێک ڕودەدات..

تێنەگەیشتن تەواو ڕوخساری داپۆشیم و زیاتر بوو کاتێک جیمین بەرەو لای ئەوان دەڕۆشت!!

هەندێک رونکردنەوەم دەوێت بۆیە منیش ڕۆشتمە لایان.. هەرزوو ئێمەیان بینی

؛ ئۆو هانمین!
یۆهان یەکەم قسەی کرد

؛ ناوازەیە ئێوەش هاتن
جین وتی و دیار بوو دڵخۆشە بە دەرکەوتنمان لێرە

؛ وامدەزانی نایەیت.. ئێوە یەکتر دەناسن?
تای وتی و سێرکردنێکی بەتاڵم بۆ دەرخست کۆتا جار ئەو منی توڕە کرد

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now