بەشی یەکەم🌸

985 78 11
                                    


-دار قۆخەکان:

هەمووشت بەئاسای دەڕۆشت هەموویان چاویان کردەوە
خێزانەکان هەستانەوە و بەڕووی خۆری کەم تیشک پێکەنین
بیست و سێهەمین ڕۆژی بەهارە بوو ، وەک دیاریەک کەسێک
بەڵێنی پێدرابوو کە ببرێت بۆ لای دار قۆخەکان چونکە یەکەم
ڕۆژی گوڵڕژاندیان بوو لەسەر شەقامەکە،وە بڕوات و بیانبینێت
و دەستیان لێبدات و هەستیان پێبکات،وە یەکەم ئاواتی پەڕەکەی
بکەوێتە دەستی.

تای بەهێواشی لەناو ماڵە دارەکەی هەستا کە ماڵی ئەو تاکە
ماڵبوو کە سەوزای زۆر بوو وە هەروەها تاکە ماڵ بوو دار
قۆخێکی بچوکی سروشتی تێدا ڕووابوو..
وە سەیر بوو کە هێشتا چرۆی تەواوی نەکردبوو!
تای بەرە و حەوشە بچوک و خنجیلانەکەی ڕۆشت
لە بیرە قوڵەکە سەتڵێک ئاوی دەرکرد و دەمووچاوی شت
و نانی بەیانی ئامادەکرد وەک هەر کەسێکی ئاسای..
وە بەڕێکەوت بۆلای جەنگکوک ئەو کوڕەی بەڵێنی پێدابوو
کە بیبات بۆ بینینی گوڵی دارقۆخەکان.

ماڵی جەنگکوک دووکۆڵان خوارتر بوو لەماڵی تای
بۆیە هەرچ کات تای ئارەزووی بینینی ئەوی هەبوایە
دەڕۆشت بۆ بینینی جەنگکوک  کاتێک بیری چاوەکانی
دەکرد سەردانی دەکرد ، تای بەتەواوی لە ژیانێکی ئاسای
دەژیا لەگەڵ جەنگکوک ئەوە شتێک بوو دەیبەستەوە.

«ئۆهـ تایهیۆنگی من بەخێر بێیت کوڕەکەم»
دایکی جەنگکوک بەخێرهاتنی کوڕە شیرینەکەی کرد
تای خۆچەماندەوە و باوەشێکی گەرمی دا بە دایکی
جەنگکوک و وتی کە هاتووە بۆ بینینی جەنگکوک
«ئەو چاوەڕێتە لە ژوورە بۆ بڕۆ ژوور تکایە»
«جەنگکوک»
تای بانگی جەنگکوکی کرد.

جەنگکوک هەرکات گوێی لەو دەنگە قوڵە دەریایە دەبوو
تەزوو بە جەستەی دەهات،ئەو دەنگە هەرگیز بۆ ئەو
لەبیر نەدەکرا ، ماوەی شەش ساڵ زیاتر لە هاوڕێیەتی
بەبەردەوامی گوێی لەو دەنگە بووە بۆیە ئاسای نەبوو
هەرگیز دەنگی وا لەبیربکات!
هەر لەوساتە هەوایەک بە هێز لەدەمووچاوی جەنگکوکی
دا وەک دیاربوو ئەو لەبەردەمی وەستاوە! دەستەکانی
جەنگکوک هێواش هێواش بەرزبوونەوە  بەدوای ئەو
ڕووخسارە دەگەڕا کە لەبەردەمی وەستابوو هەر لەو
ساتەی ئەو پەنجە ساردەکانی هەر دەمووچاوی کەسەکە
کەوت زانی کە ئەوە.

«تایهیۆنگشی~»
«همم.»
جەنگکوک دڵی خێرا لەیدا و پێکەنینێکی گەرمی دا و
باوەشی کرد بە تای و ئەویش بەهەمان شێوە باوەشی
دایەوە لە جەنگکوک و دەستەکانی لە پشتی جەنگکوک
گرێدا .
«ئەمرۆ چیت لەبەرە تایهیۆنگ شی~»
«پانتۆڵێکی قوماشی قاوەی و کراسێکی سپی!
دەتوانی هەست بەجوانیەکەم بکەی وایە!؟»
«بەڵام پشتت زۆر ساردە ، سەمات بووە؟»
«من باشم جەنگکوک تۆچیت لەبەرە؟»
پرسیارێکی گەمژانە.
جەنگکوک لەباوەشی تای دوورکەوتەوە و دەستەکانی
لە دەستە گەورەکانیتای ئاڵۆسکاند
«دایکم وتی پانتۆڵێکی ڕەش و تیشێرتێکی ڕەشی گەورەم
لەبەرە ئایا وایە؟»
«وایە، وە زۆریش نایابە لێت»
«ئاهـ ، تای ئایا دەمبەیت بۆ بینی-»
«دەتبەم ، دووبارە هەستیان پێدەکەیت»
«بابڕۆین کەواتە»
«نانت خواردووە!؟»
«بەڵێ..بابڕۆین تکایە»

چاوەکانیWhere stories live. Discover now