بەشی چوارەم🌸

275 49 4
                                    


(کەسێکی تر..)

ـ

کاتی شتی نوێ هاتووە ئیدی مرۆڤ بۆی
نیە لە ڕابردوو بمێنێتەوە ، وەک وتیان ڕابردوو
لە ڕابردوو و ئێستاش دەڕوات، بەڵام بۆ جەنگکوکیش
وابوو هەمووشت ئاوا بەئاسانی پێی دەڕۆشت؟

کاتی نەشتەرگەریەکەی جەنگکوک دەهات دیاربوو
هەمووشت وۆنهوو بۆی ڕێک خستبوو ئیدی کاتی
ڕۆشتنە بۆ جاپان و تاقی کردنەوەی شتی نوێ..

دایکی جەنگکوک بە هێمنی جلە بۆن خۆشەکانی
کوڕەکەی هەڵدەگرت بۆنی دەکرد بۆ کۆتا جار و
دەیخستە ناو جانتای سەفرەکەی ..ئەو فرمێسکانەی
هەرگیز کوڕەکەی نەیدەبینی لە پشتیەوە دەیڕشت بۆی

«دایکە..ئایا دەگری؟»
«یا جەنگکوک گریانی چی؟ ئەو باشە»
لوونا خۆی فرمێسکی دەڕشت و
جەنگکوکی ئارام دەکردەوە بەوەی ناگرین.

خاتوو جیۆنگ بەهێمنی جانتاکەی دایە دەستی
وۆنهوو و لوونا بەیەکەوە ڕۆشتن لەوانەیە بیانەوێ
دایک و کوڕە دڵشکاوە بەجێبهێڵن لە خاڵێک .

چەند قورسە دایکێک تەماشای ڕۆڵەکەی بکات
و بێ هیچ وشەیەک تێبگات لێی کە ئێستا دەترسێ
و شڵەژاوە و بێتاقەتە بە پەرۆشە..
لەوانەیە لە توانای ئەو نەبێت بڕوات و ئاگاداری
جەرگی بێت بەڵام دەتوانێ هەنێ وشەی بۆ وشک
بکات..

«کوڕەکەم..نازدارەکەم، باشترینەکەم..
ئازیزم- کەس نازانێ ئەم چارەنووسە کوێرە
چی بۆ هەڵگرتووی و نازانم- کەی دەگەڕێیەوە
بەڵام تۆ بۆ هەمیشە من لەم خاڵە دەبینی ..باوەش
بۆ دەکەمەوە و ئامێزدەگرم و خۆشمدەوێیتەوە..
هەرگیز نەڵێی بێ منی لەوێ من چاوەڕوانتنم
و لەوێ دڵم بەجێدێڵم لات.. من..جەنگکوک من
دایکی تۆم ..تۆ بۆ هەمیشە کەروێشکە بچوکەکەی
منیت»

«دا..دایکە»

جەنگکوک دایکە بێ چارەکەی خستە باوەشی
خۆی لە ئامێزی خۆی گرتی دەیوست لایەنی
کەم بۆنی و فەمێسکی دایکی بەو بمێنێتەوە
ڕاستە ئەم چارەنووسە هیچ دیاری نەهێشت بۆی
بەڵام ئایا ڕۆژێک دایکی دڵخۆش دەکات؟

لوونا لەپشت دەرگاکە لەباوەشی وۆنهوو مابوو
بینینی ئەو کەسە ڕۆحی لەت لەت دەکرد و وێرانی
دەکرد جەنگکوک تاکە هاوڕێیان بوو تاکە کەس
بوو لەم ساتە خۆشیان بوێت و ئاگاداری بن..
بەڵام ئایا ئەوان باشدەبن لەگەڵی و بیناییان بۆ
دەهێنەوە؟ ئایا ڕەنجی ئەم هەموو ساڵە هەر
بەتاریکی بۆی دەمێنێتەوە؟؟

لە چاو ترووکاندنێک جەنگکوک لەناو تەیارەکە
بوو لە تەنیشت لوونا دانیشتبوو هەناسەی هەتا
دەهات قورستر دەبوو بۆ یەکەم جار هەست بە
زەوی ناکات و لەبیری دەکات! تاکە شت
چاوەکانی جەنگکوکی بە کراوەی و دڵەکەی بە
ئارامی دەهێشتەوە قسەکانی دایکی بوو ئەو
تۆزە وشەی دڵی لەگەڵی پێسپارد..

چاوەکانیΌπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα