بەشی دووەم🌸

311 57 2
                                    


(ترسی لەدەستدان)
ـ

جەنگکوک خەبەری بوویەوە کاتێک تای
ئاگاداری کردەوە نانی ئێوارە ئامادەییە، ئەو
هەمووکات سوپاس گوزاری تای بوو بۆ
ئەوکاتانەی هەمیشە تەرخانی دەکرد، تا لەگەڵی
بێت و ئاگاداری بێت...
تای هەموو خەیاڵی لەناو لێو و ووشەکانی جەنگکوک
نوقم کرد ئایا ئەمە کۆتا دیدار دەبێت؟
«جەنگکوک»
«بەڵێ تای!»
تای دەیویست دەستەکانی جەنگکوک بگرێت زیاتر
لەهەرشتێک چونکە دەیزانی ئەم وشانەی ئێستا
دەردەچن لەڵێوی جەنگکوک وێران دەکەن!

جەنگکوک کەمێک نیگەران بوو تای ماوەیەکە
بێدەنگە ئایا باشە؟
«تایهیۆنگ هیچ بووە؟»
«تۆ هەست بە شتێکی وا دەکەیت؟»
جەنگکوک زانی چی دەڵێت..
«ئهم هەست دەکەم ، وە ناکرێ جارێ باسی نەکەین؟»
«کاتی ڕۆشتنە»
«دەزانم»

«ڕابردوو»
(قۆناغی کۆلێژساڵی دووەم)

جەنگکوک لە ناو باخچەی کۆلێژ دانیشتووبوو
لەگەڵ هاوڕێ باشەکەی تایهیۆنگ~
دەستەکانی جەنگکوک لەسەر ئەوکتێبە تایبەتە بوو
کە بە خاڵی خڕ لەسەر پەڕەکان نووسرابوو ئەو
کتێبانەی تایبەت بوون بەو کەسانەی لە جوانی
ئەم دنیایە بێ بەش بوون.
تای هەمووکات لای جەنگکوک بوو پێش ئەوەی
کۆلێژەکەی جەنگکوک تەواو بێت کاتژمێرێک زووتر
لە باخچەکە چاوەڕێی دەکرد بەڵام ئەو هەمیشە دەدۆڕا
کاتێک دەگەیشتە کۆلێژەکەی جەنگکوک ئەوی دەبینی
لە باخچەکە دانیشتبوو و کتێبەکەی خۆی دەخوێندەوە.

«تای لێرەی؟»

تای بەهێمنی سەری لەسەر شانی جەنگکوک دانا
بێدەگ و چاوەکراوەکانی دەیویست جەنگکوک بە
ردەوام بێت لە قسەکردن بۆی

«تایهیۆنگ شی خەوتووی؟»

تای بێدەنگی هەڵبژارد نەک ئەوەی وشە نەبێت
بەڵام جەنگکوک هەموو وشەکانی ئەوی دەبرد.

«دیارە هیلاکم کردوویت دووبارە، ببورە تایهیۆنگ
بەهۆی منە هەمووی، بەڵام نامەوێ تەنها بین، نامەوێ
بڕۆیت، ببورە کە دایم وام لێکردووی لێرە بیت- بەڕاستی
دەمەوێ بگریم، ڕاستە هەرگیز نەمبینیوویت،بەڵام دەتوانم
هەست پێبکەم..دەتوانم بزانم چاوەکان گەورەن ، لێوت
پانە و شێوەی پاکەتێکی پڕ شیرینیە، لوتت ڕێکە و وە بە
شازادەیەک دەچیت، ..پێستت نەرمە وەک هەویرێک کە
بۆ کێکی لەدایک بوون درووستکرابێت.. وە دەستەکانن
گەورەترن پەنجەکان درێژترە و کەمێک جسمت لەمن
گەورەترە.. ئاهـ دووبارە خەیاڵ دەکەم وایە؟»

تای چاوەکانی داخست و ڕێگەی دا ئەو ئاوە سوێرە
بەدەمووچاوی بێتە خوارەوە، کاتێک جەنگکوک وای
دەزانی ئەو نووستووە کاتێک وای دەزانی ئەو هیلاکە
ئەو ووشانە تای لە ژیان دەهێشتەوە.

چاوەکانیWhere stories live. Discover now