بەشی نۆیەم🌸

240 38 13
                                    


(دەنگی تۆ ، ڕەنگی تۆ، تەنها تۆ)
ـ
ـ

«جەنگکوک»

دوای ئەو هەموو کاتە ، دوای ئەو
هەموو ژیان و مردنە، ئەو هەموو
ساڵ و پاییز و زستانە درێژە،زۆر
قورس بوو ، دوای ئەو هەموو کاتە
لە بەهار یەکدیان نەبینی بەڵکو لە سەرەتای
زستان چاویان بەیەک کەوتەوە، ئەمە
خەونی ترسناکی جەنگکوک بوو!

«تای..هیۆنگ»

تای فرمێسکەکانی کۆنترۆڵ نەدەکرد
ئەو هەموو ژیانی جەنگکوک بوو ، ترس
و دڵەڕاوکێ وای لە تای کرد بیەوێت لە
جەستەی خۆی بێتە دەرە و بگریێت لە
باوەشی بکەوێتە چۆک و داوای لێبوردن بکات
چونکە جەنگکوک شایەنی ئەو نیە!

«گە..گەڕایتەوە؟!»
«بەڵێ-»

تای لەپڕ هەستی بە دوو دەست کرد
کە لەملی کە خڕی دەکاتەوە لە باوەشی
جەنگکوک ئەو باوەشە گەرم و نەرمە
بەڵام ئە وتاوانە هێندە بە ئازار بوو
ڕێگەی نەدا دەستەکانی تای بەرز بنەوە
و جەنگکوک بە خۆی بکات و خۆشی لە
باوەشەکە وەرگرێت ، ئەو شایەنی ئەم نەبوو!

جەنگکوک دوور کەوتەوە ، تای توانی بڵێت
کە ئەو ..ئەودەترسێت و شڵەژاوە..

چاوەکانی هەموو وشەیەکی درکاند ئێستا

«تۆ..تۆ بۆ..نەتووت کە ئەم..ئەمڕۆ دێیتەوە؟
ئەزانی کە..کە زۆر چاوەڕوانیت مام..مەوە و
وە هیۆنگ..بۆ وا لاواز بوویت؟»

تای بڕیاری نەدابوو ئاوا لاواز بێتەوە
بەردەم جەنگکوک ئەو هەرگیز نەیدە
ویست بەم شێوە چاوەکانی بە جەنگکوک
بکەوێت بەڵام ئەوەتا ، جەنگکوک وەک
هەموو کات دڵسۆز و میهرەبان بوو!
ئەم میهرەبانیەی وای کرد لە تای ئەگەر
لەم ساتە ژیانی بۆ ببەخشێت و بمرێت بۆی..

جەنگکوک دووبارە باوەشی دایەوە بەڵام
زۆر درێژەی نەکێشا و دوورکەوتەوە، و
فرمێسکەکانی کەوتن ، دەستەکانی بەرز کردەوە
بۆ ڕوومەتی و لێوی تای.. ئەو زۆر جوان بوو!

«کە..کەواتە ئەمە شێوەی تۆیە؟..من وام
زانی ئیدی یەکتر نابینینەوە..تای..تۆ هاوڕێی منیت
باشترین..ببورە..بمبوورە کە نەمتوانی پەیوەندیت
پێوە بکە-»

لەپڕ وشەکان لەناو دەمی جەنگکوک بە ناتەواوی
مانەوە بەهۆی ئەوەی شتێک لە لۆکە نەرمتر خۆی
لە ليوەکانی جەنگکوک دا، دەستێکی سارد بەر
ڕوومەتە سورەکانی جەنگکوک کەوت.

تای ماچی جەنگکوکی کرد.

جەنگکوک لەوە مایەوە کە بیەوێت ماچی بکات
یاخود باوەشی بکات یان دووری خاتەوە! نا
هەرگیز ئەمە کات نەبوو دەبوو ئێستا بیر
لەهیچ نەکات ، ڕێگەی دا بە تای تا کەمێک هەست
بەو لێوە تەنهایانە بکات لەسەر لێوی خۆی ئەو
لێوانەی هەرگیز لێوی تریان نەبینیووە.
جەنگکوک لەپڕ هەستی کرد دووبارە دڵە
سەرگەردان و تەنهاکەی بۆ تای لێدەدات.

چاوەکانیWhere stories live. Discover now