بەشی هەشتەم🌸

263 44 13
                                    


(دەنگی ئەو..)
ـ
ـ
لە سیئۆل هیچ لە ئارا نەبوو ،وەک
هەمووجار شەو بوو دنیا تاریک تاریک
ژوورەکە دووکەڵ خواردبووی ، جێگەکە
پەرش و بڵاو جلەکان لە ئەرزەکە فڕێ
درابوون ،وێنەکەان لەسەر مێزەکە بە
پەرش و بڵاوی دانرابوون ، تەنها
ڕەسمێکی جەنگکوک نەبێت بە جوانی لەسەر
بێدەکە لەشوێنێکی ڕێک و جوان دانرابوو.

لەو مۆتێلە بچوکە کوڕێک لە بالکۆنەکە
تەماشای شەقامەکو، شارەکە ،ڕووباری هان
دەکات.
ئەگەر لە کوڕەکەت بڕوانیایە دەتزانی
جگەرە دەکێشێت چونکە بەشی سەرەوەی
لێوەکان پێستی ڕۆشتبوو، قژەکانی زیاد لە
پێویست درێژ بووبوو گوێچکەکانی شاردبوو
یەوە ، چاوەکانی هەر جوان بوون ، بەڵام ژێر
چاوی بازنەیەکی پڕ لە خەتی ڕەش گیری کردبوو
ئەگەر یەکێک نەیزانیایە ئەو بە حەفتا ساڵ دەچوو
لەبەر ئەو ڕیشە کەمەی دەریکردبوو،

بەڵام خۆی تەنها بیست و پێنچ ساڵ بوو
کوڕێکی جوان بوو ، گەنج ، و دڵخۆشبوو
بەڕێکەوت بۆ دەستشۆر و جیهازی ڕیش
تاشینەکەی دەرهێنا و سەیری خۆی کرد لە
ئاوێنەکە دوای کەمێک جگەرەکەی فڕێدایە ناو
دەستشۆرەکە و سەیری خۆی کردەوە

«ئاه..کیم تایهیۆنگ..واهـ بە ئاجوشی(مام)
دەچیت دەبێ ڕەسمێک بگریت ها!»

کامێراکەی هێنا و ڕەسمی خۆی گرت

«بەنەفرەت بیت بوویتەتە پیاوێکی پیر»

ڕیشی لابرد و قژەکانی کەمێک کورت کردەوە
دەمووچاوی شۆرد و هەندێک سەهۆڵی خستە
ژێر چاوەکانی ، ڕەنگی چاوەکانی هێشتا کاڵن
هێشتا قاوەیەکی هەنگوینیە ،لەوانەیە کە گەڕایەوە
ئەوە تاکە شتبێت بێ گۆڕان بیباتەوە لەگەڵ خۆی.

جگەرەیەکی تری داگیرساند و بەرامبەر تیڤیەکە
دانیشت چاوەکانی کەم کەم فرمێسکی دەڕشت
ڕاستە ئەو حەزی زۆر بەتەنهای بوو بەڵام
قەد حەزی بە هەستی تەنهای نەبوو.

ئەوە دووشت بوو تای هەمیشە دەیویست
بزانێت بۆ هەن، نەدەبو وهەرگیز ئەو
هەستە هەبوایە ، لە بیرکردنەوە بوو خۆی لە
جێی کارەکتەری ناو فیلەمەکە دانابوو
دەمێک بوو بەو شێوە نەبوو تا لەپڕ
مۆبایلەکەی دوای چەند مانگێک زەنگی لێدا..
جگەرەکەی کوژاندەوە و مۆبایلەکەی لەسەر
مێزەکەی بەردەمی هەڵگرت.
بێ ئەوەی تەماشای بکات و نایە گوێیەوە
و خێرا تیڤیەکەی کز کرد.

«سڵاو..»
«تایهیۆنگ»

تای بۆ ساتێک مایەوە لەناو ئەو دەنگە! چی بوو؟
لە مێشکی خۆی پرسیاری دەکرد، ئایا ئەوە خۆ
شەویستەکەیەتی؟ یاخود تەنها کەسێکە و دەنگی
بەو دەچێت؟بەڵام هەرشتێک بوو ئەو بیری
ئەو دەنگەی کردبوو، دەیویست مۆبایلەکە بنێت بە
دڵیەوە!

«جە..جەنگکو..کوک»
«...منت نایسیەوە...»

تای بۆ ساتێک هەستا بەڵام زوو
قاچەکانی هێزیان لەدەست دا و کەوتە سەر
ئەرزەکە چاوەکانی قەتیز مابوو لە فرمێسک
دڵی لە ترپە ترپ دەکەوت!دەویست بڕوا بە
خۆی بێنێت ئەو مردووە لە ژیانی ئەو ، نابێت
ئێستا ئەو ئاوا بکات، لەپڕ بە دەنگی بەرز دەستی
کرد بە گریان ، لەوانەیە ئویش ئێستا گوێی لێبێت
چەند دەیویست وشەیەک بڵێ بەڵام نەیتوانی تەنها
دەگریا و هێشتا مۆبایلەکەی بەگوێچکەوە بوو.

چاوەکانیWhere stories live. Discover now