بەشی حەوتەم🌸

245 41 3
                                    


(درۆی سپی)
ـ
ـ

لە سیئۆل شارێکی هێمن و فێنک ژیانێکی
ئارام هەموو خەڵک لە مەشغوڵی ژیانی خۆی
دەگوزەرێت و دەگەڕێت.
بەڵام لە مۆتێلەکەی تای تاریکی و شەو خۆی
چەق کردبوو دڵی نەدەهات تای بەجێبێڵێت.

تای جگەرەکەی بە دەست بوو لە ناو پەنجە
کانی دەیخولاندەوە بێ ئەوەی دایگرسێنێت
بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن ئەو هەموو
ماوەیە سەیری خۆی دەکرد کە چۆن کاڵدە
بێتەوە لە دڵیدا بێ ئەوەی بزانێت! بیری لەوە
دەکردەوە چۆن هەمووکات لە پشتی جەنگکوک
بووە بەڵام جەنگکوک بەرگیز پشتی خۆی نر
بینیووە ، چەند قورسە ئاوا ژیان بکەیت!!

لەم بیرکردنەوە بوو تا زەنگی تەلەفونەکە
لێیدا ، ماوەیەکی زۆرە ئەو تەلەفونە زەنگی
لێنەداوە..

«سڵاو..»
«تایهیۆنگ؟»
«بەڵێ تۆ کێیت؟»
«من هاوڕێی جەنگکوکم وۆنهوو بیرت نیە؟»

لەگەڵ بیستنی ناوی دنیا خورێک نەک لە ژوورەکەی
تای بەڵکو لە دڵیدا بەرز بوویەوە و ڕووناک بوویەوە.

«ئاهـ ..بەڵێ وۆن..وۆنهوو هیۆنگ..جەنگکوک
چۆنە؟ ئایا ئەو باشە!؟»
«تای!»
«ئەو بآشە ئایا هیچ بووە؟»
«ئەو باشە ..تای..»
«بەڵێ..هیۆنگ»

وۆنهوو باش دەزانێت ئەم وشانە چەند جوان
تای کەرت دەکەن و پارچەکانی بڵاو دەکاتەوە
لە سیئۆل و بۆ هەمیشە سەرگەردانی دنیا دەبێت
ئەو باش دەیزانی ئەم کارە کۆتای باش نیە بەڵام
جەنگکوک تاکە سەلامەتی ئەوە دەبێت تای نەمێنێ!

«جەنگکوک ئاگاداری کردمەوە..کە ئیدی هەرگیز
بیر لە تەلەفوونکردن نەکەیت بۆیت و بێزاری نەکەیت»

«هیۆنگ»

«تای.نازانم چەندێک ئازاری جەنگکوک داوە بەڵام
ئیدی ئەبێ بۆستیت ، وات لە جەنگکوک کردووە لە
خۆشی بترسێت ئەو ..تۆی خۆشناوێت»

نەک بۆ دووەم جار دڵی تای شکا ، بەڵکو بۆ
جاری کۆتا دڵی شکا ، لەوانەیە ئیدی لە دوای
ئەم پەیوەندیە دڵی تای نەمێنێت.

«هیۆنگ..تەنها پێمبڵێ کە ..چۆنە!؟»

«تکایە دوورکەوە لە جەنگکوک»

..........

پەیوەندیەکە داخرایەوە، ئەم دڵە تا کەی ئاوا ئەشکێ؟
ئەی تا کەی ئاوا ئازاری یەکتر دەدەن؟ ئایا ئیتر بۆ
هەتاهەتایە ئەم چارەنووسە نەفرەتلێکراوە ئاوا دەکات
لە تای؟
ئایا ئیدی ڕووناکی لێدەسێنێتەوە و ژیانی تاڵ دەکات؟
تای دەیزانی هەڵەی ئەمە و ئێستاش دەیزانی کە جەنگکوک
حاڵی بێ ئەم زۆر باشە بەڵام نایەوێت بزانێت ئیدی ئرم
هۆکارێک نیە لە ژیانی !!

چاوەکانیKde žijí příběhy. Začni objevovat