بەشی شەشەم🌸

247 46 2
                                    


(بینای تاریک)
ـ
ـ
ڕۆژێکی نوێیە هەموویان بە پەرۆشی
چاوەڕوانی جەنگکوکن و ئەو پەڕۆ
سپیە لابدەن لەبەر چاوی ! بەڵام جەنگکوک
بێ ئاگا لە هەمووشی هەستی بەهیچ نەدەکرد
پارچەیەک لە خۆی وون کردبوو ! لە شوێنک
بوو هەرگیز دەستی پێناگات..

پەڕۆ سپیەکە هێندە بە توندی لە چاوەکانی
جەنگکوک بەسترابوون ڕێگەی نەدەدا فرمێسک
لە چاوەکانی بێنە دەرەوە ، ئەوەش لە بینین
ئازاری زیاتر بوو .

«جەنگکوک»
«ئۆهـ......هیۆنگ!!»
وۆنهوو دڵخۆشبوو کە جەنگکوک دەیناسێتەوە
«ئایا ئامادەیت؟»
«همم»

کاتی چرکە ڕاستیەکانە کاتی دەرکەوتنی
هەموو ئەو ساڵە تاریکیە ..
«جەنگکوک ناتوانین ئەمڕۆ پەڕۆکە بکەینەوە!»
چی بووە؟

«بەڕێز ئوون چی بووە!»
«تەنها ئەوەیە کە هێشتا جەنگکوک ئامادە نیە»
«چی؟»
«هیۆنگ تەنها ..ئەمڕۆ نا تکایە»

بێگومان وۆنهوو هیچی نەوت چونکە
ئەو باشتری نەدەزانی کە جەنگکوک
چی دەوێت لە ئێستا ، قورسە دوای ئەو
هەموو ساتە بتەوێت ڕوو لە ڕووناکیەک
بکەیت کە هەرگیز نەت بینیوە..

هەموویان جەنگکوکیان جێهێشت..
«ئەو کوڕێکی بەهێزە وۆنهوو بۆیە دڵنیابە
زاڵ دەبێت بەسەر هەمووشتێک»

جەنگکوک بێ ئاگا لەسەر بێدەکەی پاڵکەوتبوو
لەپڕ دەستێک لەسەر دەستەکانی هەستی پێکرد
دەیزانی کە ئەمە ئەو دەستە نیە کە ناتوانێ بێت
دەزانێت ئەو دەستی پەرستار و دایکی نیە ئەوە
دەستی تای'یش نیە! تای چ بۆشاییەک لەناو
جسمی دانابێت! ئەو دووبارە ناتوانێت بگری
«....تای...»
بێ ئاگا لەوەی خاوەنی ئەو دەستانە دڵی تێکشکا..

لەلای تای هەرگیز هیچ شتێک بوونی نەبوو
بۆ جارێک چاوەکانیشی نەکردەوو تەنها مێشکی
کاری دەکرد، نەک لەبەر ئەوەی دەیوست نەمرێ
تەنها بۆ ئەوەی جەنگکوکی بیر نەچێتەوە تەواوی
بیری لای جەنگکوک بوو تەنها ئەو، ئەگەر ئەو
نەبێت تەنانەت مێشکیشی کار ناکات!
شتێک هەبوو لەجەنگکوک دڵی تای وێران
دەکرد و دەیبرد بۆ خۆی !

«درۆیەکی تربکە ..هەمووشت باشدەبێت
و دووبارە خۆشیدەوێیتەوە»

قسەی ئەو پیاوە پیرەی بیر هاتەوە، چاوەکانی
کردەوە و باوەشی دایە ڕەسمەکەی جەنگکوک
تاکە ڕەسم بوو کە تای وێرانتر دەکرد و باشتری
دەکرد ، دەیگریاند و دەیخستە پێکەنین بەهێمنی
ماچی وێنەکەی کرد و چاوەکانی داخست بێ ئاگا
لە دنیا و کات لەناو خەیاڵە کوێرانەکەی نووستەوە

«هەرگیز نەدەبوو هێندە خۆشمبوێیت..نەدەبوو
هێندە هۆگرت بم..نەدەبوو هەرگیز تۆم بناسیایە»

چاوەکانیUnde poveștirile trăiesc. Descoperă acum