بەشی دەیەم🌸

259 34 8
                                    


(ترس لە خۆشەویستی..)
ـ
ـ
جەنگکوک هەستی کرد بە ڕوومەتەکانی
سوور دەبن، مەبەستی تای چیە کە بیەوێت
دووبارە ماچی بکات! ئەوان هەرگیز بە منداڵی
شتی وایان نەکردووە ، ئەم هەستەش وا نوێ
نەبوو بەڵام ترسی لە جەستەی جەنگکوک
دادەگیرساند، و پێکەنینی دەخستە سەر لێوی.

«چی..ئەوە تۆ شێتی؟؟»
«تەنها ئەمجارە..ڕێگەمبدە ماچت بکەم»

جەنگکوک دڵنیابوو کە هەرگیز تای بۆ
گاڵتە ئەم قسە ناکات، چاوەکانی ڕاستی
دەڵێن.

«بەڵێ یان..»

جەنگکوک هیچی نەوت ئەو تەنها
دەیتوانی سەیری تای بکات و هیچی تر نا.

ئەوان دوو خۆشەویست،هاوڕێ بوون کە
بە چاوەکانینا یەکتریان دەخوارد.

تای بەهێمنی تەنها لێوەکانی لەسەر لێوی جەنگکوک
دانا و دوای کەمێک ماچێکی هێمنی لەسەر لێوەکانی
جێهێشت ، ئەو زیاتر لە ئازاردانی جەنگکوک
دەترسا تا لەماچکردنی ..بەخێرای گەڕایەوە دواوە.

«...»
«..دەتوانم دووبارە ماچت بکەم؟»
«تای..تۆ بەتەمای چیت؟»

تای پێکەنی بە دەنگی بەرز چونکە ئەو سوورییەی
لەسەر دەمووچاوی جەنگکوک بوو زۆر جوان بوو
تای باوەشێکی نەرمی دا بە جەنگکوک.

«دەزانی ئەگەر چاوەکانیش ئێستا منیان نەبینیایە
ماچم دەکردی بێئەوەی وا ڕەزامەندید لێ وەربگرم»

«تۆش واتزانی ناتناسمەوە؟»

(نازانم جەنگکوک ئەگەر منت بناسیبایەتەوە دوای
ماڵئاوای بۆ نەهاتی و نەتگرتم لەباوەشەکان؟!)

«ههههـ نازانم دڵنیانیم ئەگەر ئەوکاتە منت بناسیبایەتەوە
جەنگکوک بەڵام دانسکردن،ماچکردن،باوەشکردن هەموو
کارێکم بوو لەگەڵ بەڵام..ئەم چارەنووسە منی وا دوورکردلێت»

جەنگکوک باوەشی دایەوە لە تای و توند هەناسەی دەدا
تای هەناسەیەکی درێژی دایەوە وەک بڵێی داخی گران
و ئازار و فرمێسکەکانی تەواو دەرکرد .

«نازانم لە ڕابردوو چیمان کرد تا شایەنی ئەوە بیت
تایهیۆنگشی~ بەڵام با ئەمشەو تەنها ئەم کاتە بیر
لە خۆمان بکەینەوە»

«باسی چی بکەین؟»

«تۆ زۆر جوانتری لە ڕاستی»

تای پێکەنی و باوەشێکی توندی دا لە جەنگکوک
ئەویش جوان بوو چ کوێر بوایە و چ بیبینیایە ، جوانی
ئەو لە هەموو ئەو جوانیانە دەچوو کە دەگمەن بوون
وەک ئەڵماس ، ئەویش وا بوو درەوشاوە و پاک.

چاوەکانیHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin