بەشی سێیەم🌸

279 50 5
                                    


(ماڵئاوای)
ـ

جەنگکوک لە ناو خۆیدا مایەوە
کاتژمێر خێراتر و خێراتر دەڕۆشت
هەمووشت وردە وردە دەڕۆشت، تەنها
ئەوەی نەدەهات تای بوو..
ئەو ماڵئاوایەی تای هێندە بە ئازار بوو
هەرگیز لەبیر نەدەکرا..

جەنگکوک چاوەکانی بە هێمنی داخست
و ڕێگەی دا فرمێسکی بێتە خوار ..

«ماڵئاوا تای»

«ئۆهم وۆنهو ئەوە جەنگکوک نیە؟»
«لوونا ؟ کێ؟»
«سەیرکە ئەوە جەنگکوکە»
«بۆ لەوێیە؟»
«لەوانەیە بێتاقەت بووبێت بابڕۆین بۆلای»

وۆنهو و لوونا پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ لای جەنگکوک
«واهــــ»
«ئەوە کێیە-»
لوونا و وۆنهوو پێکەنین و دەستی جەنگکوکیان
گرت و دەسوڕانەوە ، لەگەڵ دەربڕینی دەنگیان
دڵی جەنگکوک یادگارییە شیرینەکانی هاتەوە یاد.

«تکایە ..هههه بۆستن»

لوونا و وۆنهوو وەستان و باوەشیان دا لە جەنگکوک
دوای پشووی بەهارە ئەمە یەکەم جارە یەکتر دەبینەوە
لەگەڵ یەکتر، هەردووکیان بەشێکی گەورە بوون لە
ژیانە سادەکەی بچوک ، دوای هاتنی تای بۆ ناو ماڵە
بچوکەکە زۆر شت گۆرا و زۆر شت ڕۆشتن..
ئەوان هاوڕێی یەکدی بوون لە یەک بۆن و ڕۆح بوون.

«جەنگکوکی~ چیەکەی لێرە ؟ ئایا هیچ بووە؟»
لوونا بە مەراقیەوە پرسیاری لە جەنگکوک کرد.

جەنگکوک پێکەنی و دەستەکانی لەناو قۆڵەکانی
وۆنهوو نوقم کرد و سەری لەسەر شانی دانا

«ئهم تەنهام، هاتم تا ماڵئاوای لە تای بکەم بەڵام
درەنگ کەوتم لەوانەیە»

لوونا و وۆنهوو گەرمیەک بەناو جەستەیان هات
و سەیری یەکدیان کرد، ئەوان دڵنیابوون کە تای'یان
بینی لەلای جەنگکوک ، و بینیشی کەسەر پاسەکە
کەوتووە! یانی چی تای بێ ماڵئاوای ڕۆشتووە؟
ئایا ئەمە گاڵتەیە یاخود چی؟؟چۆن کارێکی وای کردووە؟

«ئاهـ جەنگکوک تۆ درەنگ نەکەوتووی ! لەوانەیە
ئەو گەمژەیە وەک هەمووکات درەنگ کەوتبێت و
ڕۆشتبێت.. دەی..دەی بابڕۆین»

«جەنگکوک دەستەکانم بگرە»
وۆنهوو بەهێمنی دەستەکانی نزیک پەنجەکانی
جەنگکوک کرد تا بیانگرێت.

هەموویان بەیەکەوە ڕۆشتنەوە ماڵ ، دڵی کوڕی
لادێیەکە بۆ هەمیشە ئاوا بوو،جەنگکوک لەگەڵ
هەر ڕۆشتنێک خەیاڵ، ڕووخسار،بۆن،دەنگی
تای لەیاد دەکرد! ئیدی ئەو نەماوە

بەدەم ڕێگ خۆر ئاوا تر دەبوو

«جەنگکوک»
«هم هیۆنگ»
«ئایا بێتاقەتیت؟»

چاوەکانیWhere stories live. Discover now