بەشی سیانزەیەم🌸

233 38 11
                                    


(ماڵئاوای درووست..)
ـ
ـ
ـ
بەهاری سی و چوارەمینە،گەوورەترین
فیستیڤاڵ دەکرێت چونکە ئەمڕۆ دارەکان
تەمەنیان دەگاتە ٢٠ ساڵ تەنها دانەیەک
نەبێت کە دەگاتە سی ساڵ، ئەو دارە
پیرترینی هەموویان بوو ، بەڵام جوانترینیشیان بوو.

خەڵکی گوندەکە هەموویان گۆڕابوون
کەسانی زۆر تازە لە گوندەکە بوون
دوای چوار ساڵ هەمووشت جوانتر
بوو بوو ،ژیان بۆنی تازەی گرتبوو
چارەنووس دەگۆڕا ، پێکەنین زیاتر بوو.

هەموویان لەدەووری دارەکان ڕایان دەکرد
و پێدەکەنین و پەڕەی گوڵەکان دەکەوتنە
دەستان ، ئەوان زۆر دڵخۆشبوون بەو
ئاواتانەی کە دارەکان دەیدا بەدەستیان.

خەڵکی گەورەترین گۆرانیان دەوت
ئەو گۆرانیەی هەموو بەهارێک دەوترایەوە
و خەڵکی بۆ دەنێژرا ، ئەو کەسانەی نە
دەگەیشتن بەیەک ئەم گۆرانیە تاکە شت
بوو دەیتوانی دەریببڕێت چۆن یەکتر بشکێن
و چاکی بکەنەوە ، بەکورت چۆن وابکەن
ڕابکەن لە چارەنووسی ڕەش.

(چاوەکان دەڵێن)

«دایکە..ئەم فیستڤاڵە چیە؟ بۆ دوای چوارساڵ
هاتینەوە؟ دایکە..ناوی چیە ئەم فستیڤاڵە؟»

«ئاهـ وەرە ئێرە دەستەکانتم بەرێ»

کوڕە بچوکەکە بەهێمنی دەستەکانی دایکی
گرت ئەو دەستانەی هەرگیز وون نەدەبوون

«چاوەکانی.»

...
«فستڤاڵەکە ناوی چاوەکانی'یە ئایا جوان نیە؟»
«بەڵێ زۆۆۆر جوانە »
..
«بەڵام بۆ ئەو ناوە دایکە؟»

لەپڕ دەستێکی گەورە بەر سەری کوڕە
بچوکەکە کەوت ئەوە باوکی بوو.

«باوکە»
«کوڕم ئایا بیرت دێت کە باسی ، هاوڕێکانی
کۆلێژم بۆ کردی،هەنێک ڕۆشتن و هەنێک
مردن و هەنێک مانەوە؟»
«بەڵێ بیرمە»

«ئەوە بۆ ئەوانە..»
«ئەی لە کوێن؟»
«کەس نازانێ..ئەوان لەپڕ وون بوون
بێ ئەوەی ببینرێن »

«دایکە ئایا ئەگەری هەیە بیانبینین؟»
«ئەگەر پەڕەکە کەوتە دەست بۆ نا!»

لەپڕ کوڕە بچوکەکە ون بوو و بۆ فستڤاڵەکە.

«ئایا ئەوان باشن ئێستا!»
«بێگومان»
«چۆن دڵنیابم لوونا؟»
«وۆنهوو..دەزانی کە ئەوان باشن،وە
جەنگکوک لەوانەیە ئەو لێرە بێت.»

وۆنهو ودەستی لوونای گرت و بەڕێکەوتن، بۆ
ناو فستیڤاڵەکە ،ڕاستە لادێیەکە بۆنی تەواو
جایوازە کەمێک زیاتر ژیانی لێدێت ئێرە
هەمووشتێک هەبوو کە دەتویست ،ئەمە
خەون بوو ، بۆ هەموو کەس نەک تەنها بۆ
سێ کەس ..بەڵکو بۆ هەمووکەس ئاوات هەبوو
دار هەبوو ،گوڵەکان ،بۆن،ژیان،چارەنووس
هەبوو ،وەک خۆشەویستیەکیش هەبوو کە
هەمیشە خۆی دەشاردەوە .

چاوەکانیWhere stories live. Discover now