بەشی یانزدەیەم🌸

260 41 21
                                    


(دڵی بەستوو)
ـ
ـ

جیهان هەموو کات دڵڕەق بووە بەرامبەریان
هەرگیز بۆ جارێکیش شەوەکە هێندە درێژ
نەبووە کە ڕۆژ نەیەتەوە،

تای بەهێمنی نانی ئامادە دەکرد بۆ جەنگکوک
کە هێشتا نووستبوو ، ئەو بیری دەکردەوە،
ڕاستە بیری جەنگکوکی دەکرد، بەڵام دەیزانی
کە ئێستا جەنگکوک ببات ئیتر وەک وایە
دووبارە ئەو لە سیئۆل بژیێت.

ئێستا کە کات خێراتر دەڕو اتیشکی
خۆر دەرکەوت بەڵام هێشتا گەرەکەکە
هێندە گەرم نەبوو بۆیە تای دەستە
نەرمەکانی جەنگکوکی گرت، لەوانەیە
کۆتا دەست گرتنیشیان بێت.

«دڵنیام ئەوان دڵخۆش دەبن»

جەنگکوک دڵخۆش بوو زۆر زۆر
بەڕادەیەک نەیدەتوانی قاچەکانی ئەرزەکە
بگرن، بەفرەکە کە لەسەر زەویەکە
کەوتبوو ، زیاتر دڵخۆشتر و جوانتر
دیار بوون وەک لەوەی کە پێشتر دەبینرا.

یان تەنها ئەوەتا کە تای گەڕایەوە هەمووشت
جوانتر بووە لە چاوەکانی جەنگکوک!

دەرگای ماڵی جەنگکوک کرایەوە بەهێمنی.

«کو..کوڕەکەم»
خاتوو جیۆن بەهێمنی بەڕێکەوت و باوەشی
دا لە جەنگکوک.

«لە..لەکوێ بوو-»

تای هاتە ژوور ئەو کوڕەی کە نەدەبوو
لەوێ بێت.

«تۆ..تایهیۆن!! تۆ..تۆ بەچ ڕوویەک دێیتە
ئێرە ئایا تۆ مێشک لەدەست داوە؟؟؟»

«دایکە..»

«بڕۆ دەرەوە لە ژیانی ، تۆ جگە لە
نەهامەتی هیچت نەهێنا بەسەر کوڕەکەم
تۆ ئەوت...ئەوت لەناوبرد..»

«دایکە بەسی کە تکایە-»

خاتوو جیۆن بەخێرای ڕۆشت و دەستی
کرد بە لێدانی تای ، لەکاتێک جەنگکوک
گیرابوو لە بەینی دایکی و وۆنهوو ، ئەو
نەدەبوو لە تای بدات، ئەو دەبوو ئێستا
باوەشی کات و بڵێت کە بیری دەکات ئەو
دایکی تای'ش بوو.

«خودا لەناوت...ببـــات»

تای بەتوندی خۆی گرتبوو کە نەکەوێتەوە
بەردەم جەنگکوک بەلاوازی بەڵام بە
ڕاستی لێدانەکانی خاتوو جیۆن ئێستا لە
لێدانی دایک دەچێت هەرچەنە بۆ جارێکیش
نەیزانی چۆنە، بەڵام ئێستا سنگی گڕی تێدەبێت
لەگەڵ هەر لێدانێکی.

تای نەدەگریا لەبەر لێدانەکە ، مستەکۆڵەکان و
قسە ڕەقەکان، ئەو دەگریا کە چۆن خۆی
دەزییەوە لەو چارەنووسە ڕەش و کوێرە.

«دایکە تکایە لێی مەدە..بەرمدە»
«جەنگکوک...ئارام بە»

وۆنهوو توانی جەنگکوک لە دایکی
دووربخاتەوە و لەناو ئامێزی قفڵی بکات.

خاتوو جیۆن بەهێمنی لەسەر چۆکی کەوت و
دەستی کرد بەگریان، ئەویش تای خۆشدەویست
ئەویش کوڕی بوو، خۆشەویستی بوو، ئازیزی
بوو بەڵام ،ئەو جەنگکوکی وێران کردووە بێ
ئەوەی جەنگکوک ئاگادار بێت.

چاوەکانیWhere stories live. Discover now