بەشی حەڤدەیەم🌸

480 50 22
                                    


(گێردراوەی چاوەکانی...)
ـ
ـ
جەنگکوک بەهێمنی لە سەیارەکە
هاتە دەرەوە بینی کە لوونا چەند جوان
تایهیۆنگی بچووک لە ناو سەیارەکە دە
هێنێتە دەرەوە و باوەشی دەکات،
ئەوان ئێستا لەبەردەم فڕۆکەخانەن تا
جەنگکوک بەڕێبکەن بۆ ئەمریکا!

وۆنهوو بەهێمنی جانتاکەی جەنگکوکی
گرت و بەڕێکەوتن لەوانەبوو چەند خو
لەکێکی تر فڕۆکەکەی جەنگکوک بەڕێ
بکەوێت، هەر لەو دەقە بیری لادێیەکەی دەکرد.

«سەفەرێکی سەلامەت جەنگکوک»
«سوپاس هیۆنگ»

وۆنهوو باوەشی توندی کرد بە جەنگکوک
ئەوباوەشی کە دەبوو زۆر لەمەو پێش ئەنجامی
دابایە.

«..جەنگکوک..»
«ئۆهـ لوونا بۆ دەگریت؟؟؟مەگری وەرە بۆ ئێرە»

لوونا بۆ لای باوەشە فراوانەکەی جەنگکوک
ڕۆشت کوڕێکی چەند سەیربوو هەتا ئازار
بدایە زیاتر خۆشی دەویستی و باوەشی بۆ
ئەکردیتەوە، ئەو کوڕێکی پێویست بوو.

«بیرتدەکەم»
«منیش بیری هەمووتان دەکەم»
«کەی دێیتەوە؟»
«دڵنیان..نیم»

لوونا بەهێمنی ماچی ڕوومەتەکانی هاوڕێکەی
کرد پاشان بەهێمنی جەنگکوک خۆی بۆ ئاستی
تایهیۆنگی ٧ ساڵان چەماندەوە لەکاتێک لووناو
وۆنهوو ڕۆشتن شتەکان تەسلیم بکەن.

«تایهیۆنگ»
...
«دەتوانی ئەم وێنەیەم بۆ بپارێزی؟»
«بۆچی من؟»
«چونکە..تۆش وەک ئەویت»
«وەک کێ؟»
«وەک ئەو کەسەی کە دەچم بۆلای!»
...
«لەبیری مەکە ..من لێرەوە ژیانم دەست پێدەکات»

تایهیۆنگی بچوک باوەشی بە جەنگکوک کرد
ئەو کوڕەی تەنها چەند کاتژمێرێک ناسی و
بەڵام خاڵێکی گەورەی لەسەر درووست کرد

«تایهیۆنگی بچوک»
«همم؟»
«دەتەوێ ناوێکی تایبەت بدەمێ؟»
«بێگومان»

تایهیۆنگ زۆر جوان پێدەکەنی.

«تای.»

«جەنگکوک دەی  کاتی ڕۆشتنە»

جەنگکوک جانتاکەی لەشان کرد
بەڵێنی دا نەگریێت و پێکەنێ، لایەنی
کەم دڵخۆش بێت، بتوانێ جارێک بۆ
خۆی بژییێت. بەڵێنی دا کە بێت بۆ لای.

جەنگکوک لە ناوەڕاستی هۆڵەکە وەستا

«خواتان لەگەڵ...خۆشمدەوێن»

جەنگکوک خۆی چەماندەوە و بینی
کە تایهیۆنگی بچوک وێنەکەی توند
لە باوەش و سنگی خۆی کردووە .

پێکەنینێکی بێهێزی کرد و ڕایکرد
ئیدی ئەوە کۆتا جار بوو تای بچوک
جەنگکوک ئەو پاڵەوانە ببینێت، وە
بۆ هاوڕێکانیشی جەنگکوک کۆتا
کەس و سەرەتایان دەبێت کە ئەم
بۆشاییەی بۆ پڕبکەنەوە، ئەمە کۆتای
چیرۆکی خەمناکیان بوو!

چاوەکانیWhere stories live. Discover now