𝐏𝐚𝐫𝐭 1/1

925 82 127
                                    

بەیانیەکی جوانە کە خەڵکی وردە وردە دەست بە ڕۆژەکەیان دەکەن و لەماڵەکانیان دەچنە دەرەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



بەیانیەکی جوانە کە خەڵکی وردە وردە دەست بە ڕۆژەکەیان دەکەن
و لەماڵەکانیان دەچنە دەرەوە

لەھەمان کاتتدا کوڕێک کە بەناڕێکی بەڕێگادا دەڕوا تازە دەچێتەوە ماڵەوە

ھەر کە گەیشتەوە ماڵەوە بەخێرایی بەدەرگای پشتەوە ڕۆشتە ژوورەوە و چووە ژوورەکەی خۆی

لەگەڵ چوونە ژوورەکەی ھەناسەیەکی ئاسودەیی ھەڵمژی بەڵام زۆری نەخایاند کە لەدەرگای ژوورەکەی درا

بەرەو دەرگاکە ڕۆشت ھەر لەگەڵ کرانەوەی دەرگاکە ڕوخساری بێزاری دایکی بینی

خ.کیم: کەمێ بەر لە ئێستا چەندە لە  دەرگای ژوورەکەتمدا بۆچی کە دەخەوی دەرگا دادەخەیت؟

تایھۆنگ : تەنھا حەز دەکەم وابێ

خ.کیم لەسەرەوە تا خوارەوە سەیری جلەکانی کرد کە جلی دەرەوەی پۆشیوە

خ.کیم : لەکەیەوە بەئاگای

تایھۆنگ : نزیکەی کاتژمێرێک دەبێ

خ.کیم : بەڵام من ھاتمە ژوورەکەت دەرگاکەت نەکردەوە ئایا تا بەیانی لای ھاوڕێکانت بوی ؟

تایھۆنگ : نەخێر تەنھا لە گەرماو بووم بۆیە نەمتوانی دەرگا بکەمەوە

خ.کیم : سەیرکە گەر دووبارە تا بەیانی لەگەڵ ھاوڕێکانت بوبی....

بەر لەوەی دایکی قسەکانی تەواو بکا خێرا سەری بەنەخێر جوڵاند و قسەکانی پێبڕی

تایھۆنگ : نەخێر من دوێنێ شەو گەڕامەوە وە بەیانی زوو ھەڵسام گەرماوم کرد بۆیەش نەمتوانی دەرگاکە بکەمەوە
سەیرکە ئوما تەنانەت قژم ھێشتا وشک نەبۆتەوە

خ.کیم کەمێ سەیری کرد بەگومانەوە دواتر سەرنجی قژی دا بەڕاستی ھێشتا شێدارە و دیارە کە تازە لە گەرماو ھاتۆتە دەرەوە

خ.کیم : باشە کەوایە وەرە خوارەوە و نانی بەیانی بخۆ

تایھۆنگ : نانی بەیانی ؟ ئا ئوما بیرم چوو دوێنێ پێت بڵێم پێویستە ئەمڕۆ زووتر بچمە زانکۆ بەھۆی وانەکانم

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Where stories live. Discover now