𝐏𝐚𝐫𝐭 6/6

436 63 116
                                    

خ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خ.جیۆن : کوڕەکەم گەڕایتەوە
بەزەردەخەنەوە وتی کاتێ دەرگاکەی لێی کردەوە

جۆنگکووک بەبێ ھیچ قسەیەک ڕۆشتە ژوورەوە و بەڕێ کەوت بۆ ژووری کارکردنی باوکی

خ.جیۆن : باوکت لەماڵ نییە
بەنیگەرانیەوە وتی ھەو بەڕاستی نیگەرانی جۆنگکووکە

چی ئەگەر بەھۆی بڕیارەکەیان کوڕەکەی لەدەست بدا ؟

جۆنگکووک : لەکۆمپانیایە؟
بەبێ ھەستی پرسی

خ.جیۆن سەری بە بەڵێ لەقاند و ویستی قسەیەک بكا بەڵام بەر لەوەی ھیچ بڵێ جۆنگکووک بەخێرایی لەماڵ ڕۆشتە دەرەوە و بەڕێ کەوت بۆ کۆمپانیا

کاتێ گەیشتە کۆمپانیا بەر لەوەی بچێتە ژوورەکەی باوکی سکرتێرەکەی باوکی بەرەو ڕوی ڕۆشت

سکرتێر : بەخێربێیت بەڕێز جۆنگکووک باوکت میوانی ھەیە حەز دەکەیت ئێستا بچیتە لای یاخود چاوەڕوان دەبیت ؟
بەڕێزەوە پرسی

جۆنگکووک : کێی لایە؟
پرسی

سکرتێر : بەڕێز لی لایە

جۆنگکووک : کێشەنییە ئێستا دەچمە لای
وتی و لەدەرگای ژوورەکەی باوکی دا دوای گوێلێبوون لە وشەی وەرە ڕۆشتە ژوورەوە

باوکی و ب.لی دانیشتبوون دیاربوو لەسەر شتێکی گرینگ قسەدەکەن

ب.جیۆن سەیری جۆنگکووکی کرد

ب.جیۆن : بەخێربێیت کوڕم چی بووە ھاتویی بۆ کۆمپانیا ؟

ب.لی : بۆچی جیۆن زاواکەم مافی نییە بێتە کۆمپانیاکەی خۆی
بەپێکەنینەوە وتی و ب.جیۆنیش پێکەنی جۆنگکووک تەنھا بە بێزاری سەیری ئەو کەشەی دەکرد

جۆنگکووک : ھاتووم بڵێم ھاوسەرگیریەکە دەکەم
بەڕێزەوە وتی نەیدەویست لەلای ب.لی بێڕێزی بکا یاخود وا دەریبخا کە بەدڵی نییە

ب.جیۆن : زۆر باشە خۆشمان لەسەر ئەوە قسەمان دەکرد وەرە دانیشە و بەژداربە
بە بزەوە وتی و ئاماژەی بە جۆنگکووک دا دانیشێ

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Where stories live. Discover now