𝐏𝐚𝐫𝐭 24/24 { 𝐄𝐍𝐃 }

741 54 110
                                    

بەھێمنی ڕۆشتە ژوورەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


بەھێمنی ڕۆشتە ژوورەوە

سەرەتا تەنھا لە دوورەوە سەیرێکی ڕوخسارە زەرد و ماندوەکەی کوڕەکەی کرد دواتر نزیکتر بوەوە و لە تەنیشتیەوە جێگاکەی کە کورسیەکی لێبوو دانیشت

دەستی درێژکرد و دەستە لاوازەکەی کوڕەکەی خستە نێو دەستەکانی و چەند ماچێکی بچوکی لەسەر جێھێشت

ب.کیم : داوای لێبوردن دەکەم کوڕم بمبورە زۆرم ئازار دایت
بەپەشیمانی و دڵی پڕەوە وتی

بیری دێتەوە بۆماوەیەکی درێژ قسەی لەگەڵ کوڕەکەی نەدەکرد لەسەر ئەوەی سەرەتا ھاوسەرگیریەکەی ڕەتکردەوە و دانی بەوە دانا کەسێکی تری خۆشدەوێ

ئێستا لەخۆی دەپرسێ دەتوانێ جارێکی تر بەتەواوی بە ژوڕەکەی شادبێتەوە و بتوانێ بەئاسودەیی دانیشن و وەکو باوک و کوڕێک بۆ جارێکی تر قسەبکەن

ب.کیم : ناتەوێ بەھۆش خۆت بێیتەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەی کە خۆت دەتەوێ؟ جۆنگکووک زۆر نیگەرانتە دەزانی چەندە تێک شکاوە بەم شێوەیەی تۆ ؟ تەنانەت منیش بەھۆی خەمخواردنمەوە زیاتر ھەست بەپیری و نەخۆشی دەکەم ھەڵناستی و لەباوکت ببوری ؟
بەدڵی پڕەوە وتی و دواتر بۆ ماوەیەکی درێژ سەرنجی لەسەر تایھۆنگ بوو

دوای ئەوەی لەو ماوەیەی پزیشکەکان بۆیان دانابوو بەھۆش خۆی نەھاتەوە پێیان ڕاگەندرا دەکرێ بۆ ماوەیەکی درێژ لەکۆمادا بمێنێتەوە وە ئێستا لە ژوورێکی ئاسایی دانراوە و لێدانی دڵی و ھەناسەکانی بەتەواوی ڕێک بونەتەوە

ب.کیم : زۆر بێدەنگیت تای حەزم بەم شێوەیەی تۆ نییە
بەبزەیەکی شکاوەوە وتی و ھەڵسایەوە و ماچێکی لەسەر نێوچاوانی جێھێشت

ب.کیم : تا ئەو کاتەی زیندووم چاوەڕێی ھەڵسانەوەت دەکەم
بە بزەیەکەوە وتی و ویستی لەژوورەکە بڕواتە دەرەوە بەڵام جۆنگکووکی لەبەردەم دەرگاکە بینی

دیاربوو ماوەیەکی زۆر بوو لەوێ وەستابوو و ئاگاداری ھەموو قسەکان بوو

بزەیەکی بەڕووی جۆنگکووکدا کرد و ڕۆشتە دەرەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 07, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Where stories live. Discover now