![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
جۆنگکووک : تایھۆنگا خۆشەویستم دەی ھەڵسە
بەخۆشەویستیەوە وتی کاتێ دەستی بە قژی تایھۆنگ دادەھێنا و ھەوڵی دەدا لەخەو ھەڵیستێنێتایھۆنگ تەنھا مینگەیەکی کرد و ڕوی خۆی سوڕاند
تایھۆنگ : تەنھا لێم بگەڕێ بخەوم زۆر ماندووم
بەخەواڵویی وتی و خۆی لەنێو جێگاکەدا نوقم کردجۆنگکووک : ھەڵسە گەرماوێک بکە و خۆت ئامادە بکە ماندوێتیت نامێنێ منیش نانی بەیانی ئامادە دەکەم کەلوپەلەکانی گەشتەکەشمان بەتەواوی ئامادەیە
بەزەردەخەنەوە وتی و بەتانیەکەی لەسەر جەستەی تایھۆنگ لاداجۆنگکووک : دەی ھەڵسە گەرنا ناتوانم خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم ھا
بەشەیتانیەوە وتی و تایھۆنگ بە بێزاری بالیفێکی بۆ ھەڵدا و ڕۆشتە گەرماوەکەجۆنگکووکیش پێکەنی و ڕۆشتە خوارەوە تاوەکو نانی بەیانی ئامادە بکات
دوای نیو کاتژمێر تایھۆنگ بەجلی دەرەوە ھاتە خوارەوە و بەتەواوی خۆی ئامادەکردبوو
ڕۆشتە لای جۆنگکووک و دەستی لەکەمەری گرێدا
جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد و ڕووی خۆی سوڕاند و سەیری تایھۆنگی کرد
جۆنگکووک : بەیانیش باش خۆشەویستم
بەزەردەخەنەوە وتی و ماچێکی نێوچاوانی تایھۆنگیتایھۆنگ : بەیانی تۆش باش
بەزەردەخەنەوە وتیجۆنگکووک : بچۆ دانیشە منیش خواردنەکان دەھێنم و بەیەکەوە نانی بەیانی دەخۆین و دواتر لەگەڵ کچەکان دەڕۆین
بەزەردەخەنەوە وتیتایھۆنگ سەری بەکیوتی بە بەڵێ لەقاند
تایھۆنگ : دەچینە کوێ ؟
جۆنگکووک : با سوپڕایز بێ
بەزەردەخەنەوە وتی و چاوێکی داگرتتایھۆنگ بەزەردەخەنەوە سەیری جۆنگکووکی کرد
تایھۆنگ : جۆنگکووکا زۆرم خۆشدەوێیت
وتی و خۆی بەجۆنگکووکەوە ھەڵواسی و جۆنگکووکیش بەخۆشحاڵیەوە خستیە باوەشیەوە و قاچەکانی تایھۆنگ لەکەمەری ئاڵا
![](https://img.wattpad.com/cover/338606899-288-k592712.jpg)
YOU ARE READING
𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽
Fantasyکاتێ لەخۆشەویستیدایت لەوانەیە ئەو کەسەی ھەڵتبژاردبێ نایاب نەبێ بەڵام شتێ ھەیە کە ئەو لەبەر چاوانی تۆ جیاواز دەکا لەوانەیە ئەم جیاوازیە خودی خۆشەویستیەکە بێ 𝓣𝓸𝓹 : 𝓳𝓮𝓸𝓷 𝓳𝓾𝓷𝓰𝓴𝓸𝓸𝓴 𝓑𝓸𝓽𝓽𝓸𝓶 : 𝓴𝓲𝓶 𝓽𝓪𝓮𝓱𝔂𝓾𝓷𝓰 #𝓽𝓪𝓮𝓴𝓸𝓸𝓴 #�...