𝐏𝐚𝐫𝐭 21/21

359 53 147
                                    

دوای چەندین کاتژمێر لە لێکۆڵینەوە بەبێ ئەوەی ھیچ ئەنجامێکی دەست بکەوێ گەڕایەوە ماڵەکەیان بەدڵێکی پڕەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دوای چەندین کاتژمێر لە لێکۆڵینەوە بەبێ ئەوەی ھیچ ئەنجامێکی دەست بکەوێ گەڕایەوە ماڵەکەیان بەدڵێکی پڕەوە

تایھۆنگ زۆر مانادارە بۆ جۆنگکووک چی ئەگەر شتێکی لێبکەن ؟

ئەو نازانێ ئامانجی دواتری دۆنگبین چییە تەنھا ئەوەی لە ئێستادا دەیزانێ ئەوەیە بۆ تۆڵەکردنەوە تاوەکو ئازاری جۆنگکووک بدات تایھۆنگی ڕفاندوە

لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و ڕۆشتنە ژوورەوەی ئەو قەڵەباڵغیەی بینی کە چۆن دایک و باوکەکانیش ھەموو ئامادەن

بێگومان دەبوو ھەواڵ بە ئەوانیش بدەن

خ.کیم بەبەردەوامی دەگریا لەخەمی تایھۆنگدا

لەگەڵ ڕۆشتنە ژوورەوەی جۆنگکووک ھەموو ئاڕاستەی سەیرکردنەکان ھاتە سەر ئەو

خ.کیم بەخێرایی ھەڵسایەوە و بەرەو ڕووی جۆنگکووک ڕۆشت

خ.کیم : جۆنگکووک کوڕەکەم ھیچت دەستکەوت ؟ تایھۆنگتان نەدۆزیەوە؟
بەگریانەوە وتی

جۆنگکووک تەنھا بەبێ دەنگی سەری بەنەخێر جوڵاند

کەشەکە بێدەنگ بوو تەنھا دەنگی گریانی خ.کیم دەھات ب.کیم لەسوچێکی ژوورەکە ڕامابوو ساتی دواتر بەبێ ئەوەی سەیرکردنەکانی لەو سوچە لاببات دەستی بەقسەکردن کرد

ب.کیم : بۆچی تایھۆنگ بەتەنھا لەماڵەکەی تۆدا بوو؟
بەساردی پرسی و تەنھا سەیری سوچێکی ژوورەکەی دەکرد

لەگەڵ ئەم قسەیەی سیانەکە لەشوێنی خۆیان بەستیان

جۆنگکووک : چی؟
بەنزمی وتی

ناکرێ کە تایھۆنگ لێرە نەبێ و شتەکان بەو جۆرە خراپ بن پەیوەندیەکەشیان ئاشکرا ببێ

ب.کیم : وە بۆچی گەر دۆنگبین بیەوێ تۆڵە لەتۆ بکاتەوە ھەوڵ دەدات بە تایھۆنگ تۆڵەت لێبکاتەوە؟ ڕۆنی ھاوسەرتە ئایا نەدەبوو بەو تۆڵە بکاتەوە؟
بەساردی وتی و لەکۆتایی قسەکانی سەیری جۆنگکووکی کرد

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Where stories live. Discover now