𝐏𝐚𝐫𝐭 20/20

387 55 64
                                    

ڕۆنی : ئێستا ئەم ھەموو ئامادەکاریە بەبۆنەی چیەوەیە؟بەئاسایی وتی و سەیری تایھۆنگی دەکرد کە چەندە شڵەژاوە و خەریکی ئامادەکردنی خوانی ئێوارەیە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڕۆنی : ئێستا ئەم ھەموو ئامادەکاریە بەبۆنەی چیەوەیە؟
بەئاسایی وتی و سەیری تایھۆنگی دەکرد کە چەندە شڵەژاوە و خەریکی ئامادەکردنی خوانی ئێوارەیە

حەفتەیەک بەسەر ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە تێپەڕیوە ئەمڕۆ جۆنگکووک زووتر دەگەڕێتەوە تاوەکو لەگەڵ تایھۆنگ کات بەسەر ببەن بەپێی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە بەیەکەوە کاتێکی تایبەتیان نەبووە

تایھۆنگ : گەمژە مەبە پێم وتیت ئەمڕۆ جۆنگکووک زووتر دەگەڕێتەوە و دەمەوێ بەیەکەوە کات بەسەر ببەین ماوەیەکی زۆرە ھیچ کاتێکی تایبەتمان بەیەکەوە نەبووە
بەشڵەژاوی وتی و سەیری سەر مێزەکەی دەکرد تاوەکو بزانێ ھەموو شت تەواوە

ڕۆنی : زۆر خێرا وەکو سەرۆکێکی نمونەیی دەستی بەکارکردن کرد
وتی و یەکێک لە خواردنەکانی سەر مێزەکەی خوارد

تایھۆنگ : ھێی دەستکاری مەکە با تێک نەچێ
بە گرژی وتی

ڕۆنی : کەوایە خۆت بۆمی دانێ لەبەیانیەوە یارمەتیت دەدەم ھیچ نەبێ شتێکم پێ بدە بیخۆم
بەئاسایی وتی

تایھۆنگ : خواردنی تۆم جیاکردۆتەوە
بە زەردەخەنەوە وتی و ئەو بەشەی بۆ ڕۆنی جیاکردبوەوە بۆی دانا

ڕۆنی : باشترینیت
بەدڵخۆشی وتی و دەستی بەنان خواردن کرد

تایھۆنگ : ناچیتە لای لیا؟
پرسی و لەلای ڕۆنی دانیشت

ڕۆنی : ئەو تاوەکو درەنگ لە کۆمپانیا ناگەڕێتەوە وە ناشکرێ زۆر بچمە لای یەکەم دەبێتە ھۆی گومان دووەم ئەوکات ناھێڵم کارەکانی بەڕێکی بکات
وتی و تایھۆنگیش سەری بە بەڵێ لەقاند

تایھۆنگ : دەی زوو خواردنەکەت بخۆ و بڕۆ
بە پێکەنینەوە وتی دەزانێ کاردانەوەی ڕۆنی دوای ئەوە چۆنە

ڕۆنی : واھ باوەڕ پێنەکراوی دوای ئەوەی یارمەتیم دایت دەرم دەکەیت
بەسەرسامی وتی

تایھۆنگ سەری بە بەڵێ لەقاند

تایھۆنگ : کەمێکی تر خۆشەویستەکەم دێتەوە دەی بڕۆ
بەپێکەنینەوە وتی

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Where stories live. Discover now