𝐏𝐚𝐫𝐭 2/2

620 66 86
                                    

خ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خ.جیۆن : زۆرباشە منداڵینە لەکاتێکی باشدا گەیشتن
وتی لەکاتێکدا دەرگاکەی لە جۆنگکووک و تایھۆنگ کردەوە و ڕێی بۆ کردنەوە تا بێنە ژوورەوە

جۆنگکووک : سڵاو دایکە ھەمووان لەوێن ؟
وتی کاتێ ھاتە ژوورەوە و تایش لەتەنیشتیەوە وەستابوو

خ.جیۆن : بەڵێ چاوەڕێی ئێوە بوین

تایھۆنگ و جۆنگکووک ویستیان بچنە ھۆڵەکە بەڵام خ.جیۆن بەچاو ئاماژەی بەجۆنگکووک دا کە بەدوای بکەوێ بۆ چێشتخانەکە
تای سەیری جۆنگکووکی کرد و ئەوێی بەجێھێشت و چووە ھۆڵەکە جۆنگکووکیش دوای دایکی کەوت

جۆنگکووک : چی بووە دایکە ؟
بەتێنەگەیشتنەوە سەیری دایکی دەکرد و دەیویست بزانێ دایکی بۆچی دەیەوێ قسەی لەگەڵ بکا

خ.جیۆن : دوێنێ شەو لەکوێ بویت؟

جۆنگکووک : ئایا بەر لەوەی بڕۆمە دەرەوە پێم نەوتی کە ئەم شەو لەماڵی یونگی دەمێنمەوە ؟

خ.جیۆن : وتت

جۆنگکووک : کەوایە چی؟
بە باوەڕپێنەکراوی سەیری دایکی دەکرد

خ.جیۆن : سەیرکە دەبێ چونە دەرەوەی زۆر کەم بکەیتەوە ، ئایا کەسێ ھەیە بەدڵت بێ ؟

جۆنگکووک بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دایکی دەکرد ئەو ھەموو پرسیار و شتە دایکی بەدوای چیەوە؟

وە بێگومان ئەو لە ئێستادا لەگەڵ تای پەیوەندیەکەیان ئاشکرا ناکەن

جۆنگکووک : نەخێر
بەدڵێکی قوڕسەوە وتی

خ.جیۆن بە قسەکەی جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی گەورە ھاتە سەر لێوی

خ.جیۆن : تایھۆنگیش بەھەمان شێوەی تۆ وانیە ؟

جۆنگکووک : دایکە دەکرێ بزانم بۆچی ئەو پرسیارانە دەکەی ؟

خ.جیۆن : چی تێدایە گەر بزانم کوڕەکەم و پورزاکەی کەسێ ھەیە بەدڵیان بێ یان نا ؟

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Where stories live. Discover now