𝐏𝐚𝐫𝐭 7/7

470 65 118
                                    

جۆنگکووک : سڵاو خۆشەویستمبەزەردەخەنەوە وتی کاتێ لەلای تایھۆنگ دانیشت

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.


جۆنگکووک : سڵاو خۆشەویستم
بەزەردەخەنەوە وتی کاتێ لەلای تایھۆنگ دانیشت

تایھۆنگ سەرسام بوو جۆنگکووک چی دەکات لێرە؟

تایھۆنگ : چی دەکەیت ئەی نەدەبوو لە ژوان بیت لە ئێستادا ؟
بەسەرسامی وتی

جۆنگکووک لەتایھۆنگ نزیک بوەوە و سەری بردە لای گوێی ھەناسە گەرمەکانی بەر ملی تایھۆنگ دەکەوت کە بەھۆی ئەم ھەستەوە چاوەکانی داخست و موچرک بە جەستەیدا دەڕۆشت

جۆنگکووک : لەگەڵ لیا ڕێککەوتین من و ڕۆنی وە تۆ و لیا ھیچ شتێ نییە قسەی لەسەر بکەین و ھەموو شتێکمان ڕێک خستوە کەوایە ئەم ژوانەی ئەمڕۆ پێچەوانە دەکەینەوە کچەکان لەلای یەک ئێمە بەیەکەوە
بەقوڵی لەلای گوێی تایھۆنگ وتی و لەکۆتایی قسەکانی ماچێکی ملی تایھۆنگی کرد

تایھۆنگ چاوەکانی کردەوە و بە زەردەخەنەوە سەیری جۆنگکووکی کرد

تایھۆنگ : زۆرچاکە کەوایە با دەست بە ژوانەکەمان بکەین
بەپێکەنینێکی کیوتەوە وتی و سەیری چاوەکانی جۆنگکووکی دەکرد

جۆنگکووک بە کیوتی تایھۆنگ پێکەنی و دەستی بۆ تایھۆنگ درێژ کرد ئەویش دەستی گرت و بەیەکەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگکووک ڕۆشت

جۆنگکووک : سەرەتا خاوەنی دڵم
بە زەردەخەنەوە وتی کاتێ دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ تایھۆنگ کردەوە

تایھۆنگیش پێکەنینێکی کرد و دواتر بە فیزەوە سەرکەوت

جۆنگکووک : خۆشەویستم دەتەوێ سەرەتا لەکوێ دەست پێبکەین ؟
پرسی کاتێ سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت

تایھۆنگ بە کیوتی دەستی خستە ژێر چەناگەی و کەمێ بیری کردەوە دواتر شانەکانی بەمانای نەزانین جوڵاند

تایھۆنگ : دەبوو تۆ پلان دانێیت
بەگلەیەوە وتی

جۆنگکووک : من پلانم داناوە بەڵام دەمویست بزانم گەر شازادەکەم حەزی بەشوێنێ بێ
بە زەردەخەنەوە وتی و سەرنجی ھەموو جوڵەیەکی تایھۆنگی دەدا

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Donde viven las historias. Descúbrelo ahora