𝐏𝐚𝐫𝐭 5/5

506 65 120
                                    

بەیانیەکی زووە دوو خۆشەویست ھێشتا لەباوەشی یەکدا خەوتن تاوەکو وردە وردە یەکێکیان چاوی دەکاتەوەو سەیری خۆشەویستەکەی دەکا کە چۆن لەنێو باوەشی خەوتوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


بەیانیەکی زووە دوو خۆشەویست ھێشتا لەباوەشی یەکدا خەوتن تاوەکو وردە وردە یەکێکیان چاوی دەکاتەوە
و سەیری خۆشەویستەکەی دەکا کە چۆن لەنێو باوەشی خەوتوە

بەھێواشی پەنجەی بەسەر ڕوخساریدا دەخشاند لەبرۆ و برژانگەکانیەوە بۆ سەر ڕومەتی وە دواتر لوتی و لەکۆتاییدا لێوەکانی

ھەموو شتێک لەودا نایابە

ئەو بەڕاستی بەبەختە کە ئەو فریشتەیەی ناو باوەشی ھی ئەوە

وە دەشکرێ ھەردووکیان بەبەخت بن کە یەکتریان ھەیە

بەوردی سەرنجی ڕوخساری دەدا وەک بڵێی بیەوێ بەش بەشی ڕوخساری بەوردی وێنەبکێشێ لەمێشکیدا و تا ئەبەد لەخەیاڵیدا ھەڵی بگرێ

خۆشەویستەکەی بەھێواشی جوڵەیەکی کرد و بەھێمنی چاوەکانی کردەوە و یەکەم شت کە سەرنجی چووە سەر ڕوخساری خۆشەویستەکەی بوو کە چۆن بە سەرنجەوە سەیری دەکرد

جۆنگکووک : بەیانیش باش
بەدەنگێکی پڕ لەخۆشەویستیەوە وتی و بەردەوام بوو لەسەیرکردنی چاوەکانی

تایھۆنگ : ھی تۆش
وتی و بەخێرایی لەباوەشی ھەڵسایەوە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت

جۆنگکووک : گەرماو دەکەیت؟
پرسی

تایھۆنگ بەھێواشی سەری بە بەڵێ لەقاند

جۆنگکووک : کەوایە منیش دێم
بەزەردەخەنەوە وتی بەڵام بێدەنگ بوونی تایھۆنگ و بەبێدەنگی ڕۆشتنەکەی ئەو زەردەخەنەیەی گۆڕی بەنیگەرانی

ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و سەری نزم کردەوە

جۆنگکووک : بێگومان دڵی لێت شکاوە و توڕەیە
بەچپەوە بەخۆی وت بەڵام خێرا ھەموو بیرکردنەوەکانی وەلانا و ھەڵسایەوە ڕۆشتە گەرماوەکە

جۆنگکووک : بێگومان دڵی لێت شکاوە و توڕەیەبەچپەوە بەخۆی وت بەڵام خێرا ھەموو بیرکردنەوەکانی وەلانا و ھەڵسایەوە ڕۆشتە گەرماوەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Where stories live. Discover now