𝐏𝐚𝐫𝐭 23/23

447 50 79
                                    

کاتژمێر سێی شەوە لەماوەی دوو کاتژمێر بەبێ وەستان پۆلیس بەردەوام بووە لەگەڕان لەشوێنی ڕوداوەکە تاوەکو بزانن تایھۆنگ لەکوێ فڕێ دراوە

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

کاتژمێر سێی شەوە لەماوەی دوو کاتژمێر بەبێ وەستان پۆلیس بەردەوام بووە لەگەڕان لەشوێنی ڕوداوەکە تاوەکو بزانن تایھۆنگ لەکوێ فڕێ دراوە

جۆنگکووک تەنھا بەبێ ھێزی سەیر دەکات بزانێ چەندی تری دەوێ تاوەکو خۆشەویستە بچوکەکەی دەدۆزرێتەوە لەھەمان کاتتدا ھەوڵ دەدات ھیوای خۆی بەرز ڕاگرێ بۆ سەلامەتی تایھۆنگ بەڵام قسەکانی دۆنگبین سەد بارە دەیخەنەوە دۆخی بێھیوایی و گریان

ڕۆنی : ئەوە بخۆوە
وتی کاتێ لەبەرامبەر جۆنگکووک ڕاوەستا و ئاوێکی بەدەستەوە بوو

جۆنگکووک بەبێ ھێزی سەری بە نەخێر جوڵاند و ڕووی کردە لاکەی تر

لیا : کەلەڕەق مەبە و ئەوەی لێ وەربگرە ناکرێ لەئێستاوە ئاوا لەخۆت بکەی بەھێزبە
بەجدیەوە وتی

جۆنگکووک کەمێ بێدەنگ بوو دواتر ئاوەکەی وەرگرت و کەمێکی خواردەوە

لەم کاتەدا پۆلیسێک ھاتە لایان

پۆلیس : بەڕێز جیۆن کەسێک بەبێ ناسنامە کە ھەمان شێوەی بەڕێز تایھۆنگی ھەیە کاتژمێرێک لەمەو بەر خراوەتە نەخۆشخانە پیاوێک دۆزیویتیەوە تا ئێستا کەس لێی نەپرسیوە بەئەگەری زۆرەوە بەڕێز تایھۆنگە
بەخێرایی وتی کاتێ ھاتە لایان

جۆنگکووک لەگەڵ گوێبیستبوون لەم قسەیە خێرا ھەڵسایەوە

جۆنگکووک : سەلامەتە ؟ لەکام نەخۆشخانەیە؟
بەخێرایی پرسی و ھیوایەک لەدڵیدا دروست بوو

پۆلیس : ھیچ شتێک نازانم سەبارەت بەسەلامەتی بەڵام لەنەخۆشخانەی******
وتی و لەگەڵ تەواو کردنی قسەکەی خێرا جۆنگکووک بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆشت و دوانەکەش خێرا دوایکەوتن

لەگەڵ گەیشتنی بەنەخۆشخانە خێرا ویستی بچێتە لای ھەندێ پەرستار بەڵام یەکێ لەو پۆلیسانەی بینی کە لەکاتی دەستگیرکردنی دۆنگبین لەگەڵیان بوو و دواتر بۆ گەڕان بەدوای تایھۆنگ ڕۆشت بۆیە خێرا ڕۆشتە لای ئەو

جۆنگکووک : جەنابی پۆلیس ئایا ئەوتان دۆزیەوە؟
بەھیواوە وتی

پۆلیس : بەڕێز جۆنگکووک لەڕاستیدا کەسێکمان دۆزیوەتەوە لەھەمان شێوەی ئەوە ئێوەش گەر سەیرێکی بکەن بزانن بەڕێز تایھۆنگ خۆیەتی یان نا
بەڕێزەوە وتی

𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽 Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang