تایھۆنگ : ئاگاداری خۆت بە وە ژەمەکانت بەڕێکی بخۆ و بەھۆی کارکردنەوە نەکەی ئیھمالیان بکەی وە شەو چاوەڕێتم
بەگرینگی پێدانەوە دەیوت کاتێ چاکەتەکەی بۆ جۆنگکووک ڕاگرتبوو وەکو کۆتا شت کە بیکاتە بەری بەر لەوەی بڕواتجۆنگکووک چاکەتەکەی لێ وەرگرت و کردیە بەری ساتی دواتر کەمەری تایھۆنگی گرت و لەخۆی نزیک کردەوە
جۆنگکووک : بەم شێوەیە شڵەژاو مەبە خۆشەویستم دڵنیابە ئاگاداری خۆم دەبم وە شەو نازانم کەی دەگەڕێمەوە بۆیە گەر خەواڵوو بویت بخەوە
بەخۆشەویستیەوە وتی و لێوەکانی تێکەڵی لێوەکانی تایھۆنگ کرد و دەستی کرد بەماچکردنیدوای کەمێک لێک دوورکەوتنەوە تایھۆنگ خێرا شەقێکی لە سینگی جۆنگکووک دا
جۆنگکووک : ئەوە بۆ؟
بەئازارەوە وتی و دەستی بە شوێنی شەقەکە داھێناتایھۆنگ : چۆن دەڵێی گەر خەواڵوو بویت بخەوە
بەتوڕەیەکی ساختەوە وتیجۆنگکووک : کەوایە چاوەڕوانم بە باشە؟
وتی و ماچێکی نێوچاوانی تایھۆنگی کردتایھۆنگ بەکیوتی سەری بە بەڵێ لەقاند
جۆنگکووک : کەوایە ئێستاش ماڵئاوا خۆشەویستم
وتی و بۆکۆتا جار تایھۆنگی لەباوەش گرت و ماچی کردلەگەڵ ڕۆشتنی جۆنگکووک بۆ کۆمپانیا تایھۆنگ ھەناسەیەکی بێزاری ھەڵکێشا کە دەبێت ئەویش بەتەنھا بچێتە زانکۆ
بەخێرایی خۆی ئامادە کرد و ڕۆشتە زانکۆ
تێپەڕبونی کات
سکرتێر : بەڕێز جۆنگکووک باوکت ئەم فایلانەی ناردوە کە تۆ سەرپەرشتی بکەیت
بەڕێزەوە وتی و فایلەکانی بۆ داناجۆنگکووک : باشە دەتوانی بڕۆی
بەبێ ئەوەی سەری لەسەر کارەکان ھەڵبڕێت وتیسکرتێر : لەڕاستیدا بەڕێزم کاتی کارکردنی من تەواو بووە گەر ھیچ شتێکت پێویست نەبێ من دەڕۆم
بەڕێزەوە وتی جۆنگکووک لەگەڵ گوێلێبوون لەم قسەیە سەری ھەڵبڕی و سەیری کاتژمێری کرد کە یانزەی شەوە
YOU ARE READING
𝓓𝓲𝓯𝓯𝓮𝓻𝓮𝓷𝓽
Fantasyکاتێ لەخۆشەویستیدایت لەوانەیە ئەو کەسەی ھەڵتبژاردبێ نایاب نەبێ بەڵام شتێ ھەیە کە ئەو لەبەر چاوانی تۆ جیاواز دەکا لەوانەیە ئەم جیاوازیە خودی خۆشەویستیەکە بێ 𝓣𝓸𝓹 : 𝓳𝓮𝓸𝓷 𝓳𝓾𝓷𝓰𝓴𝓸𝓸𝓴 𝓑𝓸𝓽𝓽𝓸𝓶 : 𝓴𝓲𝓶 𝓽𝓪𝓮𝓱𝔂𝓾𝓷𝓰 #𝓽𝓪𝓮𝓴𝓸𝓸𝓴 #�...