Episode one

2K 140 107
                                    


ENJOY







POV no one

ئەم کچە قژ لولی چاوڕەشە چوو بۆناو قاوە خانەکە بەمەبەستی قاوەخواردنەوە چوەلای کارمەندی قاوەخانەکە بەدەنگە ناسکەکەی وتی " بەیارمیت دەتوانی قاوەیەکی سادەم بدەیتێ " کارمەندەکەش سەری بە بەڵێ جوڵاند " بێگومان خانمەکەم " وتی لەکاتێک دا خەرکی قاوە ئامادەکردن بوو ئەم کچە قژ لوولە لەلای کارمەندەکە وەستابو چاوەڕوانی قاوەکەی بوو
" فەرموو " کارمەندەکە وتی " سوپاس " کچە قژ لولەکە وتی و سەری دانەواند و پارەکەی دابەکارمەندەکە
خەریک بو بچێتە دەرەوەی قاوەخانەکە وە قاوەکەشی لەدەستەکانیدابوو وەقومێکی لەقاوەکەدا و ئاگای لە بەرامبەری نەبوو لەناکاو خۆی بەکەسێکدا کێشا کەوای کرد قاوەکە بڕژێت و بکەوێتە سەر درێسە سەوزەکەی بەری وە نیوەی قاوەکەی بەو کەسەی بەرامبەریدا ڕژا کاتێک کچەکە سەری بەرز کردەوە کوڕێکی باڵابەرزی بینی کە قاتێکی ڕەشی فەرمی لەبەردابوو وە قژە خاوەکەی کە قاوەییەکی زۆر جوان بوو بۆ سەرەوە بردبوی وای کردبو زۆر پیاوانە دەر بکەوێ چاویلکەیەکی ڕەشی لەچاوەکانی کردبوو کە زۆر لەڕوخساری دەهات وە دوو پیاوی گەورەی لەدوایەوە وەستابوو دواتر بەخێرایی چاوی کەوتە سەر جلەکانی کوڕە قژ قاوەییەکە کەبینی لایەکی چاکەتەکەی بەقاوەبووە کچەکە بەشڵەژاوی ویستی داوای لێبوردن بکات بەڵام " بە نەفرەتبی ئەی لەشفڕۆشی پیس قاتە گرانبەهاکانی منت پیس کرد " کوڕە قژ قاوەییەکە وتی بەدەنگە گڕەکەی و توڕەییەوە لەکاتێکدا سەیری چاکەتەکەی دەکرد

کچەکە چاوەکانی فراوانبوون بەو بێڕێزیەی کە پێی کرد وەلەهەموی گرینگتر بەلەشفڕۆش ناوی هێنا تائێستا کەس بەم شێوە بێڕێزی پێ نەکردوە وە ئەمە تەنها هەڵەیەک بوو بەخێرایی زلەیەکی بەهێزی لە کوڕەکەدا کەوای کرد ڕوی بۆلایەکی تر بسوڕێ چاویلکەکەی کە لەچاوەکانیدابوو کەوتە سەر زەویەکە خەڵکی ناو کافێکە بەسەرسوڕمانەوە لە ئەوانیان دەڕوانی کچە قژ لولەکە بینی کە دووپیاوە گەورەکە بە شۆکەوە سەیری کوڕەکەیان دەکرد چاوەڕێی هەر فەرمانێک بوون کە کوڕە قژ قاوەییەکە بیدات بەڵام گرینگی نەدا بەتوڕەییەوە وتی " چۆن دەوێری بەو ناوەبانگم بکەیت من ویستم کەداوای لێبوردن بکەم وەمن تۆم نەبینی تەنها هەڵەیەک بوو بەڵام تۆ خۆبەزلزانێکی هیچی " وتی و بەخێرایی لەقاوەخانەکە هاتە دەرەوە بەتوڕەیی و بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە کلێنسێکی لەناو جانتا بچوکەکەی سەرشانی دەر هێناو بەدرێسەکەی دادەهێنا بۆئەوەی کەمێک پاک ببێتەوە.

خەریک بوو دەگەشتە ماڵەوە وە دونیا کەمێک تاریک ببو وە توڕەییەکەی کەم بوبویەوە لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد بە کەمێک خەمباری دەی وت " من بۆچی ئەم قسانەم کرد من خۆم بەئەو داکێشا نەدەبا ئەوەندە توڕەبم ...... بەڵام ئەویش توڕە بوو وەبە لەشفڕۆش ناوی بردم ئەوکاتە منیش زۆر توڕە بوم چونکە سوکایەتی پێم کرد "کەمێک لەقسەکردن وەستا و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بەردەوام بوو " ئایشش بەهەرحاڵ ئەم جارەکە ئەوم بینیەوە داوای لێبوردنی لێدەکەم بەهیوام نەی بینمەوە ..... بەڕاستی برسیمە دەبێ دایکم چی ئامادە کردبێ بۆ نانی ئێوارە ؟"

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now