Part ❪5❫

709 95 6
                                    


ENJOY





POV no one

ئەم کچە قژ لولە بەیانی زوو هەڵسا لەخەو چونکە ئەمڕۆ براکەی دەگەڕێتەوە وە بڕیاری دا کە ئەمڕۆ نەچێتە زانکۆ بڕوا بۆ کڕینی دیاری بۆ برا تاقانەکەی کە دەمێکە نەی بینیوە چوو بۆ لای دۆڵابەکەی و
کردیەوە بەڵام هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە کام درێس لەبەر بکات چونکە دەیەوێ ئەمڕۆ جوان دەر بکەوێت لەکۆتایدا درێسێکی زەردی جوانی هەڵ بژارد کە گوڵی سپی بچوکی تیا بوو تا سەر ئەژنۆ کانی بوو قژی بەشێوەیەکی جوان بەست کە تاڵە لولەکانی کەمێک هاتبوونە دەرەوە کە دیمەنێکی جوانی بە ڕوخسار و ملی بەخشیبوو وە مەیکەپێکی سادەی جوانی کرد کە ناسک تری دەردەخست لە ڕوی هەموو شتێکەوە ناوازە دەر دەکەوت پاشان بەڕێ کەوت بۆ چێشتخانەکە چونکە دەیەوێ کێک بۆ براکەی دروست بکات .

پاش دروست کردنی کێکەکەی کە کاتێکی زۆری ویست بۆ ئامادە کردن و ڕازاندنەوەی بە کرێم چو بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی کە دیاریەکە بکڕێ بەڵام لەڕێگا بیری دەکردەوە کە ئاخۆ چی بکڕێ ئایە بلوسێک بکڕێ نەخێر دیاریەکی کۆنە ئایە کاتژمێرێکی دەست بکڕێ نەخێر ئەمەشیانی پێ باش نەبوو دەستێکی لەسەر چەناگەی بوو لەناکاو بیرۆکەیەکی بۆ هات ئایە ئەگەر پلەیستەیشنێک بکڕێ چۆن دەبێ چونکە زۆر جار جۆنگکوکی بینیوە لەمۆبایلەکەی یاریە ئەلیک ترۆنیەکان دەکات پێی وابوو کە دیاریەکی ناوازەیە و بەدڵی دەبێ سەیری جانتا بچوکەکەی سەرشانی کرد بەمەبەستی ئەوەی کە ئاخۆ چەند پارەی پێیە بۆ کڕینی پلەیستەیشنەکە بینی کە پارەیەکی ئەوەندە زۆری پێنییە بەڵام دەتوانێ کە پلەیستەیشنێکی هەرزان بکڕێ

دوای کڕین و پێچانەوەی بەجوانی بە پاسێک گەڕاوە ماڵەوە بینی کە هۆسۆک و بیۆل لەگەڵ دایکی لە ژووری میوان قسە دەکەن ئەم کچەش بەدڵ خۆشیەوە چو بۆلایان و دانشت دوای کەمێک گوێیان لە زەنگی دەرگا بوو هەموو سەیری یەکتریان کرد ئەم کچە قژ لولە بەڕاکردن چوو بۆلای دەرگاکە و کردیەوە ڕاستەوخۆ براکەی دەرکەوت فرمێسکی خۆشی لەچاوەکانی قەتیز بوون و خۆی لەباوەشی براکەی شاردەوە دواتر ئەوانی تر بەخێر هاتنەوەیان کرد و باوەشیان لێی دا وە جۆنگکوکیان برد بۆ چێشتخانەکە لەسەرمێزی نان خواردنەکە دایان نیشاند کە ڕازێندرابەوە بە شیرینی و خواردن دوای ئەوەی کە هوانگ باوکی ناریا گەڕایەوە و لەگەڵ کوڕەکەی باوەشیان بەیەک داکرد و بەخێر هاتنەوەی کرد وە دەستیان کرد بە خواردنی شیرینیەکان
.
.
.
لەلایەکی تر ئەم کوڕە قژ قاوەییە چو بۆناو کۆمپانیاکەی کە کارمەندەکان هەرکە ئەویان بینی سەریان بۆ دانواند ئەویش بێ ئەوەی سەیریان بکات بەڕێ کەوت بۆ ژوورەکەی هەرکە سکرتێرەکەی ئەویبینی بەخێرایی و شڵەژانەوە سەری دانواند و چەند فایلێکی لەسەر مێزەکە هەڵگرت و لەگەڵ کوڕەکە بەڕێ کەوت بۆ ژورەکەی کوڕەقژ قاوەییەکە لەسەر کورسیەکەی دانشت و هەردوو دەستی لەسەر مێزەکە دانا سکرتێرەکە هاتەلای ئەم فایلانەی کە پێی بوو دای پێی بۆ ئەوەی کە واژۆیان بکات چونکە پڕۆژەکان هەمووی تەواو بوە تەنها مابوو کە ئەم کوڕە واژۆی بکات وە ئەم کوڕەش یەک بەیەک فایلەکانی دەخوێندەوە
دوای واژۆکردنی سکرتێرەکە دووبارە سەری دانواند و چوبۆ دەرەوەی ژورەکە وە ئەم کوڕە لەسەر کورسیە جوڵاوەکەی هەڵساو چوبۆلای پەنجەرە گەورەکەی ژورەکە و سەیری دەرەوەی دەکرد لەناکاو مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرکرد بە مەبەستی ئەوەی کە سەیری ناریا بکات هەرکە کامێراکانی کردەوە بینی کە ناریا و خێزانەکەی لەچێشت خانەکە کۆبونەتەوە وە ناریا دەیەوێ بۆکسێک بدات بە کوڕێک کە جلی سەربازی لەبەر دابو ڕاستەوخۆ زانی کە برای ناریایە جۆنگکوک وە بینی کە بۆکسەکەی کردەوە و بەدڵخۆشیەوە لە دیاری ناو بۆکسەکەی دەڕوانێ لەناکاو جۆنگکوک بۆلای ناریا ڕۆشت و باوەشی لەناریا داو بەرزی کردەوە وە ئەم کوڕە قژ قاوەیە برۆکانی گڕژ کرد هەستی کرد کە هەستی غیرە کردنی بەرز دەبێتەوە لەخۆی دەپرسی

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Место, где живут истории. Откройте их для себя