Part ❪26❫

661 91 160
                                    


ENJOY

POV naria

بەبێزاری لەسەر سۆفاکەی هۆڵەکە دانشتبووم تایهیۆنگیش لە بەرامبەرم دانشتبوو ڕۆژانەمەی دەخوێندەوە .... هەناسەیەکی بێزاریم دایەوە و سەیری پەنجەرە گەورەکەم دەکرد کە باخچەکە لەوێوە دیاربوو .بەڕاستی دەمێکە دەمەوێت بڵێم بە تایهیۆنگ کە دەمەوێت بڕۆم بۆ باخچەکە زۆر دەمێکە حەز بەوێ دەکەم ....
دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بڕیارمدا کەپێکی بڵێم
سەیری ئەوم کرد بەدەنگێکی هێواشەوە ناوی ئەوم هێنا کە نازانم ئاخۆ گوێی لێدەبێت یاخود نا " تایهیۆنگ .!" وتم کاتێک چاوەکانم لەسەر ئەو گواستەوە بۆ سەر قاچەکانم " هم" ڕاستەوخۆ وڵامی دامەوە لەکاتێکدا بەردەوام بوو لەسەیر کردنی ڕۆژنامەکەی دەستی ....
" دەتوانم بچم بۆ باخچەکە .؟" وتم و سەیری پەنجەرەکەم کرد پاشان چاوەڕوانی وڵامی ئەو بووم " نەخێر ." وتی بەگڕی بێ ئەوەی سەریشی بەرز بکاتەوە ....
ئەمە واتای چییە ⁉ ئەی ئەم باخچە بەشێک نییە لە ڤێلاکە .؟  من ناچمە دەرەوە تەنها هەر لەنێو ڤێلاکە دەمێنمەوە کەواتە بۆچی ڕێگەی نەدا.؟!!
" بەڵام بۆچی .⁉ من بێزار بووم لە ژوورەوە ... تەنانەت لەوکاتەی هاتومەتە ئەم ماڵە من بەهیچ شێوەیەک نەچومەتە دەرەوە .!" وتم بەخێرایی ... پێم وایە لەبەر قۆڵم ئەو سزام نادات بۆئەم قسانەی کە دەیکەم .. لەڕاستیدا ئەم قسانە هیچ شتێک نییە دەیکەم بەڵام لای ئەو نازانم شتێکی تر لێکدەداتەوە

چاوی لەسەر ڕۆژنامەکە هەڵگرت و سەیری کردم پشتی لەسۆفاکە کردەوە دەمتوانی کەمێک توڕەیی لەچاوەکانی ببینم ڕاستەوخۆ ئەوەی لەنێو دەمم بوو قوتمدا ... ئێستا بۆچی توڕەبوو من هیچ شتێکی وام نەوتوە کە شایەنی توڕەبوون بێت .، پێم وایە هەڵەم کرد ....
" وتم نەخێر ئایە تۆ کەڕیت .⁉ ئەوێ پڕیەتی لەپیاو دەتەوێت سەیرت بکەن نەفرەتی" وتی بەگڕی و ساردیەوە ... سەیرکە من وتم کە شتێکی تر لێکدەداتەوە... ئای خوایە ئەمە چی کەسێکە من چۆن گیرم خواردوە بەدەستیەوە ... خەڵک بۆچی سەیری من دەکەن خۆ من تاکە کچ نیم کەمابێتم لەسەر زەوی ... بگرە کچی زۆر لەمن جواتر هەیە ئەو بیرکردنەوەی زۆر سەیره .. ئەم هۆکارە وادەکات هەرگیز نەکەوێتە بەر دڵم ، بەڕاستی جیمین هیچ کامێک لەم هەڵسوو کەوتانەی تایهیۆنگی نەبوو ئەو کەسێکی زۆر نمونەیی بوو ...

سەرم نزم کردەوە هیچ شتێکم نەوت ،، هەستم کرد دوبارە پشتی داوە بەسۆفاکە و بەردەوام بوو لەخوێندنەوەی ڕۆژنامەکەی .... ئاهـ چی دەبێت گەر بۆ یەک جار بچم بۆ نێو باخچەکە بەڕاستی بەخچەیەکی زۆر جوانە و سەرسوڕهێنەرە................
دوای ماوەیەک لە بێدەنگی لەناکاو دەنگی لە دەرگادانی دەرگا هات لە هۆڵەکە و پاشان کرایەوە .. ئەمە چییە ئایە کەسێک دێت بۆ ئێرە ⁉ بزەیەک کەوتە سەر لێوەکانم ڕاستەوخۆ لەسەر سۆفاکە هەڵسامەوە . دەبێ کێ بێت بەڕاستی بەپەرۆشم ... گوێم لێبوو تایهیۆنگ لەژێر لێوەوە وتی " لەکۆتاییدا " ئایە ئەو چاوەڕوانی کەسێک دەکات ⁉
ویستم لە ژووری میوان بێمە دەروە بۆ ئەوەی بڕۆم بۆلای دەرگاکە بەڵام لەشوێنی خۆم وەستام هەرکە ئەم کوڕەم بینی بەناوی یوونگی لەگەڵ ژنێکی کەمێک بەتەمەن هاتە ژووری میوان ... هەرکە یوونگی دەبینم زلە بەهێزەکەم بیر دەکەوێتەوە کاتێک لەنێو ڤانەکەی لێی دام ئەو کاتەی دەیویست من ببات بۆلای تایهیۆنگ ... ئاهـ ڕۆژانێکی ناخۆش بوو . هەرچەندە ئێستاش گەلێ خۆش نییە...........
لام کردەوە بۆ دواوە بۆ ئەوەی سەیری تایهیۆنگ بکەم بینیم ڕۆژنامەکەی خستە سەر سۆفاکە و بەرەو ئێمە هات
یوونگی ڕاستەوخۆ سەری بۆ دانواند وە ئافرەتەکەش بەهەمان شێوە .. سەرم سوڕمابوو بۆچی ئەم ئافرەتە بە تەمەنە سەری بۆ دانواند لەکاتێکدا تایهیۆنگ لەو بچووک ترە ..!!
پاشان یوونگی سەری بەرزکردەوە وتی " تایهیۆنگ ئەمە ئەو ئافرەتەیە کە داوات کردبوو ." ئەو بۆچی داوای ئەم ئافرەتەی کردوە .⁉ ئایە دەیەوێت شتێکی لێ بکات ⁉ نەخێر نەخێر من ڕێگە بەوە نادەم ...... تایهیۆنگ بەساردی سەیرێکی ئافرەتەکەی کرد پاشان یوونگی .... وتی " ئایە هەموو شتێکت پێی وتوە"
یوونگی وتی " بەڵێ ." هێشتا سەرسامم ئەم ئافرەتە بۆچی لێرەیە ..... دواتر تایهیۆنگ لای کردەوە بۆ دواوە دەستەکانی لەدواوە خستە نێو یەک و بۆلای پەنجەرەکە ڕۆشت وتی " جوانە .. دەتوانی بڕۆی." یوونگی دوبارە سەری دانواند بەڕێزەوە وتی " فەرمانتە ." باشە ئەو بۆچی سەری دانواند خۆ ئەو هاوڕێیەتی ⁉ ئەی بۆچی سەری دانواند لەکاتێکدا تایهیۆنگ ئەوی نەدەبینی .⁉ سەیرە ... لەوانەیە لەبەر ئەوەبێت کە پیاوی ئەوە .

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें