Part ❪27❫

487 90 140
                                    


ENJOY
















POV taehyung

دوو ڕۆژ ... دوو ڕۆژە فریشتەکەمم نەبینیوە
هەموو دەقەیەک سەیری کاتژمێر دەکەم کە چەندە بەهێواشی دەڕوات وەک ئەوەی نەیەوێت من ئەو ببینم ....
دوێنێ شەو خەو نەدەچوویە چاوەکانم لەکاتێکدا وا هەستم دەکرد ماندووترین کەسی سەر زەویبم ....
بەڵام چۆن لەنێو باوەشە نەرمەکەی ئەو خەو بچێتە چاوەکانم ⁉ من لەو ڕاهاتبووم ،، بونی ئەو بۆ ژیانم شتێکی تایبەت و بەنرخە ....
بیری دەکەم ..... ئەمە تەنها وشەیەکە بەڵام چی دەربارەی ناخم !. کە گڕکانێک لەنێوی تەقیوەتەوە و ناخم دەسوتێنێ ... ئای چەندە بیری دەکەم ... چەندە بە حەزرەتم تا دووبارە چاوە ڕەشەکانی ببینمەوە کە لەنێویان ئەستێرە بریقەی دەداوە.....
چی دەربارەی گۆنا سپیەکەی کە لەمانگ پڕشنگ دارترە..

دەستێکم بەسەرمەوە گرت لەسەر سۆفاکەی ژوورەکە هاتمە خوارەوە لە ئەرزەکە دانشتم و پشتم بە سۆفاکەدا ...
ڕوخسارە بێوێنەکەی لەمێشکم دەرناچێت کە دوو ڕۆژە سەرقاڵی کردووم .! .. چەندە هەستێکی نایابم هەیە بەرامبەر بەو.
چاوەکانم داخست کاتێک لێوەکانییم بیر کەوتەوە کە وەک سێوێکی سوور وابوون . نەرم و ناسک بوو وەکو وەرزی بەهار ........
بەڕاستی ئەو فریشتەیەکی ڕۆژهەڵاتیە کە هاتە نێو ژیانم و هەناسە و ڕۆحی منی لەگەڵ خۆی برد....
ئاهـ چەندە کچێکی دڵگیر و ئارام بەخشە .. من بەرگەی دووری ئەو ناگرم بەڕاستی نایگرم....

لە ئەرزەکه هەڵسامەوە بەخێرایی لە ژووری هۆتێلەکە ڕۆشتمە دەرەوە ڕۆشتم بۆ ژوورەکەی تەنشتم که یوونگی لێیە .. دەمتوانی بانگی ئەو بکەم بۆ ژوورەکەم بەڵام ئارامیم نامێنێت تا ئەو دێت بۆلام ...
کەمێک بەتوندی لەدەرگاکەم دا دەزانم کە بەیانیەکی زووە بەڵام من هیچ نەخەوتووم تەنها هۆشم لای ناریایە.
دەرگاکە کرایەوە یوونگیم بینی بەجلێکی خەوەوە سەرەتا بە گرژی سەیری کردم بەڵام هەرکە زانی ئەوە منم ڕاستەوخۆ سەری دانواند و پاشان بەرزی کردەوە " چی تۆی هێناوە بۆ ئیرە بەم بەیانیە " خەوەڵووی لەدەنگی دەبیسترا
" ئێمە دەگەڕێینەوە هەر بۆیە بڵێ پیاوەکان خۆیان ئامادە بکەن .!" وتم بەبێ هیچ ڕوکەشێک لەسەر ڕوخسارم ..
بەسەرسامی سەیری کردم پاشان وتی " بەڵام ئێمە کارەکانمان تەواو نەکردوە ... بەڵکوو تۆ تەواوت نەکردوە ئاگاداری ⁉... ئێمە نیوەی کارەکانی تۆمان کرد لەکاتێکدا پێویست بوو تۆ بیکەیت " سەیرم کرد بەساردی دەستەکانم لەدواوە گرێدا " پرسیار مەکە ئەمە بڕیاری منە ." چاوەکانی سوڕاند بەبێزاری وتی " بڕیارێکی خێرابوو وە من دەبێت بەخێراییەکی زۆر ئامادە باشی بکەم نەفرەت " ڕووم بۆلای دەرگای ژوورەکەم سوڕاند هەرکە قسەکەی تەواو کرد بەکەمێک توڕەیی وتم " بێزاری دەرمەبڕە لەبەرامبەرم " ...
کەمێک دەنگی بەرز کردەوە تا گوێم لێیبێت کاتێک بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم " بەسەرچاو گەورەم " بەگاڵتەجاری وتی ... دەرگای ژوورەکەم داخست لەگەڵ بزەکەی سەر لێوم سەرم ، ڕاوەشاند بەرەو دۆڵابەکە ڕۆشتم تا جلەکانم دەربهێنم .

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now