Part ❪11❫

602 85 37
                                    


ENJOY


POV no one

ئەم قژ لولە لەڕێگابوو بەرەو ماڵەوە بزەیەکی گەورە لەسەر لێوەکانی بوو وە دەستێکی بە دڵیەوە گرتبوو هێشتا باوەڕ ناکات کە ئەمە ڕاست بێت بۆ ئەو وەک خەیاڵێکی خۆش وایە وە جیمین ماوەی 3 ڕۆژی پێ داوە بۆ بیرکردنەوە ناریا پێی وایە کە ئەم 3 ڕۆژە زۆرە چونکە بە دڵنیایەوە وڵامەکەی بەڵێ دەبێت بە پەرۆشە تا ئەم ڕۆژە تەواو دەبێ ئەو نایەوێ بیر لەهیچ شتێک بکاتەوە ئەمە باشترین شتە بۆ ئەو ،،،،
لەناکاو ئازارێک بەسکیدا هات هەردوو دەستی بە سکیەوە گرت ئەمڕۆ سکی زۆر ئازاری داوە پێی وایە کە دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە هەناسەیەکی بێزاری دایەوە پاشان گەیشتە ماڵەوە دەرگاکەی کردوەوە ویستی بچێتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی بەڵام دەنگی باوکی لەژووری میوان وەستاندی کە دیار بوو بە تەلەفۆن قسە دەکات " بێگومان ئێمە هەر ئەمڕۆ دێین " ناریا ئاڕاستەکەی گۆڕی بۆ ژووری میوان بینی دایک و باوکی لەوێن وە دایکی کەمێک پەرێشان دیارە بە تێنەگەشتنەوە سەیریانی دەکرد " بەڵێ زۆر سوپاس بۆ ئاگادار کردنەوەمان " هوانگ وتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە پاشان ناریا قسەی کرد بە تێنەگەشتنەوە " چی ڕوی داوە ؟" وتی لەکاتێک دا سەیری دایک و باوکی دەکرد پاشان دایکی بە کەمێک خەمباری وتی " دەڵێن کە داپیرە هیونا حاڵی باش نییە دەبێ هەر ئێستا بڕۆین بۆ لای چونکە داوای ئێمە دەکات " ناریا ڕوکەشی گۆڕا بۆ خەمباری لەبەر ئەوەی بەڕاستی داپیرەی زۆر خۆش دەوێ وە بیری دەکات چونکە دەمێکە نەی بینیوە پاشان باوکی وتی " دایسوم بڕۆ کەمێک جل ئامادە بکە ئێمە دەمێنینەوە لای داپیرە هیونا " دایسومی هاوسەری سەری بە بەڵێ جوڵاند و چوو بۆ سەرەوە هوانگ سەیری ناریای کرد وتی " کچەکەم لەگەڵ جۆنگکوک ئاگاداری خۆتان بن بە دڵنیایەوە ئێمە بەیانی لە هەر کاتێکدا بێت دەگەڕێینەوە " ناریا چوو باوەشی لەباوکی دا وتی " ئێوەش ئاگاداری خۆتان بن وە سڵاوی منیش بە داپیرە بگەیەنە " باوکی باوەشەکەی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ کرد بزەیەکی کرد " وادەکەم " باوکی وتی بە بزەوە

لەلایەکی تر یوونگی هەوڵ دەدات کە ئەم ماددە و شەڕابە زۆرانە لە تایهیۆنگ بستێنێ چونکە ئەو زۆری خواردوە ئەمەش زۆر خراپە بۆ تەندروستی بەخێرای
ماددەکەی لە دەستی تایهیۆنگ سەند و وتی " بەسە تایهیۆنگ تۆ دەتەوێ خۆت بکوژی یان چی ؟" تایهیۆنگ بە ئەوپەڕی توڕەیی سەیری یوونگی کرد پاشان لەسەر سۆفاکە هەڵساو بەرەو یوونگی ڕۆشت تا هێزی هەبوو بۆکسێکی لە ڕوخساری دا کە یوونگی کەوتە سەر زەوی پاشان بە توڕەیی هاواری کرد " بەنەفرەت بی وتم وازم لێ بهێنە " وتی لەکاتێک دا لەقەیەکی لە سکی یوونگی دا بەتوڕەیی یوونگی بە ئازارەوە لەسەر زەویەکە هەڵسا ئەو دەبێ گوێڕایەڵی بکات گەر نا دەی کوژێت چونکە لە ئێستا دا هیچ هۆشی لەخۆی نییە بە ئازارەوە قسەی کرد " فـ فەرمانتە "
POV naria

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now