Part ❪19❫

520 82 32
                                    


ENJOY














POV naria

باوکە ئەو تەنها خۆی دەبێتە ئازار بۆم نەک کەسێکی تر پاشان لە بەردەم تایهیۆنگ وەستام کە دەستم لە نێو دەستەکانی دابوو سەرم بەرز کردەوە سەیری تایهیۆنگم کرد بینیم کە تەنها بە ساردی سەیری دەکردم ڕاستەوخۆ چاوم لەسەری لادا سەیری دایک و باوکم کرد کە بە دڵخۆشی لێمانیان دەڕوانی چاوم بە هەموویان دا گێڕا تا بزانم ئاخۆ جیمین ئامادەیە یاخود نا بەڵام ئەم کوڕە قژ ڕەشەم بینی کە ئەو ڕۆژەی جیمین گەڕایەوە منی بۆلای تایهیۆنگ هێنا بەڕاستی تایهیۆنگ هیچ خێزانێکی نییە ؟؟ تەنها ئەم کوڕە لە بنەماڵەی ئەو هاتوە تایهیۆنگ بێ دایک و باوک گەورە بووە بۆیە کوڕێکی وای لێ دەرچووە بەڕاستی دەمەوێ چیڕۆکی ژیانی بزانم کە بۆچی کەسێکی وایە یاخود کێ ئەوی پەروەردە کردوە و بۆچی بێ دایک و باوکە .
قەشەکە ویستی قسە بکات بەڵام ڕاستەوخۆ دەرگای هۆڵەکە کرایەوە هەموو چاوەکان کەوتە سەر دەرگاکە
چاوەکانم فراوان بوون ئەو لێرەیە خۆشەویستی ژیانم لێرەیە ئێستا واهەست دەکەم دەتوانم هەناسە بدەم تکایە با هەموو دونیا لێک دوور بن بەس من و تۆ نا بەڕاستی بێ تۆیی زۆر سەختە من تەنها تۆم خۆشدەوێ وە تەنها تۆ لەدڵم دایت

بینیم کە تایهیۆنگ توڕە دیار بوو بە هاتنی ئەو من گرینگی بە ئەو نادەم لەئێستادا من تەنها جیمینم بۆ گرینگە
بەچاوی پڕ لە فرمێسکەوە سەیری نێو چاوی ئەوم دەکرد ئەویش تەنها بێ هیچ ڕوکەشێک نزیک دەبوویەوە و سەیری دەکردم لەناکاو تایهیۆنگ دەستی توند گرتم کە خەریک بوو ئێسکەکەی بشکێنێ ڕاستەوخۆ سەیری ئەوم کرد بینیم چاوەکانی خەریکن سوور دەبنەوە بەهۆی توڕەیی زانیم بەهۆی سەیر کردنەکەی من و جیمینە بۆ یەکتری پاشان نزیک بویەوە لە گوێچکەم لە کاتێک دا هێشتا دەستم توند گیرابوو لەلایەن ئەوەوە " ئاگاداری خۆت بە " وتی بە چرپەیەکی توڕەیەوە خەریکە ڕۆحم دەر دەچێت لە ترسا گەر من بەردەوام بم لەسەیر کردنی جیمین ئەوە لەوانیە کارەساتێک ڕوو بدات
سەرم داگرت بە خەمباری پاشان قەشەکە وتی " با ئێمە دەست بە مەڕاسیمی هاوسەرگیریەکە بیکەین ... جیۆن ناریا ئایە تۆ ئامادەیت هاوسەرگیری لەگەڵ کیم تایهیۆنگ دا بیکەیت و نازاناوی ئەو هەڵ بگری بەبێ هیچ زۆری لێکردنێک وە بەڵێن بدەیت کە لەخۆشی و ناخۆشی لەگەڵی بیت و بەجێی نەهێڵی ؟" دڵم لەرزی من نامەوێ نازناوی ئەو هەڵ بگرم وە من تەنانەت زۆریم لێ کراوە لەلایەن ئەوەوە پاشان من چۆن سوێند بخۆم کە لەخۆشی و ناخۆشی لەگەڵی بم من نامەوێ لەگەڵ ئەو بم تا مردن ئەوە بۆمن وەک ئەوە وایە کە خۆم خۆش نەوێت و بمەوێ ژیانم سەراو ژێر بکەم بەدەستی خۆم ئەمە بێ مانایە
زۆر ......

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें