Part ❪4❫

717 89 109
                                    


ENJOY


POV naria

بەیانی بە هۆی زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم بەنەفرەت بی بۆچی دەنگی زەنگی بەیانی ئەوەندە ناخۆشە من هێشتا خەوم یێت بەڵام گەر هەڵنەستم دوا دەکەوم بۆ زانکۆ لەسەر جێگاکەم هەڵسام و چوم بۆ دەستشۆر وەپاشان پانتۆڵێکی کابۆیی و
قەمیسێکی سپیم پۆشی بۆ زانکۆ وە قژە لولەکەم بەسەرشانەکانم بڵاو کردەوە چونکە وا ئاسودەترم کەمێک پەیکەپم کرد بەڵام سادەبوو من لەوەتەی هەم مەیکەپی سادە دەکەم یان زۆربەی کاتەکان هەر نایکەم ︐من تا ئێستا نەچومەتە ئاهەنگ تا مەیکەپی تۆخ بکەم چەند جارێک ئاهەنگی زانکۆ ڕوی داوە بەڵام باوکم ڕێگەی نەداوە کەبچم من لەباوکم توڕەنیم کە ڕێگەی نەداوم بچم بۆ ئاهەنگ چونکە دەزانم بۆ پاراستنی من وادەکا.
جانتاکەم هەڵگرت و بەڕێکەوتم بۆ خوارەوە بینیم دایک و باوکم نانی بەیانی دەخۆن وە بەیانی باشم لێیان کرد و چوم بۆ لای دەرگاکە تاکەلەکەم لەپێبکەم لەڕاستی دا من نانی بەیانی ناخۆم واتا حەزم پێی نییە نەتها شیر مۆزێک دەخۆم ئەویش لەزانکۆ .
پاشان چوم بۆدەرەوە هەروەک وتم من حەز دەکەم بەپێ بڕۆم وە سوپاس بۆخوا زانکۆکەم زۆر دوورنییە

پاش ئەوەی گەیستم بە زانکۆ ڕاستەوخۆ بەدوای بیۆل گەڕام لەڕاستیدا ئەویش نانی بەیانی ناخوا بۆیە دەمەوێ بەیەکەوە بڕۆین بۆ کافتریای زانکۆ تا شیرمۆزێک بخۆین
دوای کەمێک توانیم بیدۆزمەوە چووین بۆ کافتریای زانکۆکە و داوای دوو شیرمۆزمان کرد وە سەبارەت بە هۆسۆک ئەو لای هاوڕێکانیەتی بۆیە ئەو زۆر نایەتە لامان
خەریکی خواردنەوەی شیرمۆزەکە بووین لەکافتریاکە وەلەسەر مێزێک دانیشتبووین لەگەڵ بیۆل لەناکاو دەنگێکی گڕ لەدوامەوە هات" وای شازادەی بچوک تۆ لێرەی ئایە هەواڵت چۆنە ؟" سێهوون وتی کاتێک لەتەنیشت کورسیەکەم دانیشت نەخێر ئیتر من لەو کوڕە زۆر بێزار بووم ئەو یەکێکە لە هاوپۆلەکانم وە چەند جارێک داوای خۆشەویستی لێ کردوم بەڵام هەردەم وڵامەکەم نەخێر بووە ڕاستە کە کوڕێکی جوان و کەشخەیە بەڵام چی لەدڵم بکەم کە تەنیا جیمینی دەوێ .

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و چاوم سوڕاند لەبێزاریا لام کردەوە بۆ سێهوون بە دەنگێکی بێزاری وتم " دوبارە چیت دەوێ؟" ئەویش بزەیەکی کرد و کەمێک نزیک بویەوە " تۆم دەوێ " وتی لەکاتێکدا سەیری چاوەکانی دەکردم لەناکاو بیۆل لەسەر کورسیەکە هەڵساو کەمێک هاتە پێشەوە چونکە ئەو لەبەرامبەرم دانشتبوو بۆئەوەی کە بگات بە سێهوون و شەقێکی لە قۆڵیدا وە بەبرۆ گرژیەوە سەیری سێهوونی دەکرد و وتی " یا گەمژە وازی لێبێنە دەبێ چەند جاریتر بیڵێتەوە کە هەستی بۆتۆ نییە بۆچی وازی لێناهێنی پێم بڵێ ؟" سێهوونیش دوور کەوتەوە و بە کەمێک توڕەییەوە سەیری بیۆلی کرد " هێی بۆچی لێم دەدەی من تاوانم چییە کە ناریام خۆش دەوێ وە من واز لەهەوڵدان ناهێنم چونکە لەوانەیە ئەویش ڕۆژێک هەستی بۆم دروست ببێت " منیش ڕاستەوخۆ لەسەر کورسیەکە هەڵسامەوە و بەڕێ کەوتم بۆ پۆلەکەم چونکە بەڕاستی شەڕی ئەم دوانە بێزارم داکا وە گوێم لێبوو کە بیۆل لەدوامەوە بە سێهوونی وت " سەیرکە ئەو بەهۆی گەمژەیەکی وەک تۆوە ڕۆشت " منیش گوێم پێی نەدا .

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Waar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu