Part ❪32 The end❫

705 96 55
                                    


ENJOY

POV naria

(دوو هـــەفــتـــە دواتــــر)

پانتۆڵێکی کابۆیی و قەمیسێکی سپیم پۆشی پاشان جانتا بچوکەکەم هەڵگرت لەسەر جێگاکە ...... بەڵێ من دەڕۆم بۆ دەرەوە هەر باشە تایهیۆنگ لەماڵ نییە .. من دەمەوێت پشکنین بکەم ئەم ماوەیە گەدەم زۆر تێک دەچێت و هەندێک جار خوێن دەهێنمەوە لە دەمم ، ئەمە شتێکی سەیرە ڕەنگە نەخۆشیەکم هەبێت لە بێ ئاگایی خۆم یاخود نازانم ئەم گەدە تێک چونە چییە ⁉ زۆر دەترسم کە دووگیان بم ، هەرکە بیر لەوە دەکەمەوە دەمەوێت بمرم ناخۆشترین شت ئەوەیە منداڵت لەو هەبێت .......
کەمێک وەستام لای دەرگاکە کاتێک دەستم لەسەر چەناگەم دانا بە مەبەستی بیر کردنەوە لەوەی کە ئەم دوو هەفتەیە زۆر گرینگی پێدەر بووە تەنانەت ئەمە زۆر منی سەرسام کردوە کە بەهیچ شێوەیەک لێی نەداوم .... ئایە ئەو وا بیر دەکاتەوە کە دووگیانم یان چی⁉ ... نەخێر ڕەنگە نەزانێت لەوانەیە وازی هێنابێت لە لێدانم !! ...
دەستم لەسەر سەرم دانا .. ئای من هیچ لەو تێناگەم نەفرەت ! ... من تەنها دەمەوێت خۆم دڵنیا بکەمەوە لەوەی کە دووگیانم یاخود نا ، چونکە بەڕاستی ئەم ماوەیە مێشکم بەم پرسیارە زۆر سەرقاڵ بووە .......

هەناسەیەکم هەڵمژی و دەرگاکەم کردەوە تا لەم ژوورە بچم بۆ دەرەوە .... ئایش خەریکە قاچەکانم دەست دەکەن بە لەرزین چی گەر تایهیۆنگ بزانێت کە دەچم بۆ دەرەوە ⁉ نەخێر نازانێت من بەخێرایی دەگەڕێمەوە ........ وە زۆر باشیش بیرم لەوە کردۆتەوە کە هەموو شتێک بە پۆلیس بڵێم لەبارەی تایهیۆنگ ،، بەڵام لەکۆتاییدا بیرم لەم مێشکە گەمژەیەی خۆم کردەوە کە چۆن پۆلیسەکان بڕوام پێدەکەن بەم قسانە !.. هەم هەموو کەسێک دەزانێت کە ئەو کەسێکی ناودارە لەنێو خەڵک ڕەنگە ئەم قسانە بکەم کە تایهیۆنگ چەندە کەسێکی قێزەون و بکوژە بەشێت من ببینن ،، ئەمە بیرۆکەیەکی باش نییە ...

دەستم بۆ دەرگای سەرەکی برد و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پاشان کردمەوە ،، ڕاستەوخۆ ئەم بایە فێنکەی باخچەکە بۆم هات چاوەکانم لەخۆشیا داخست ... ئای چەندە تامەزرۆی دەرەوە بووم .......
ڕێم کرد بۆلای دەرگای دەرەوە لەکاتێکدا بەتەنیت باخچەکەدا ڕێم دەکرد تا نزیک دەرگاکە بوومەوە بەڵام ڕاستەوخۆ کەسێک هات بۆ بەرامبەرم کە سەیرم کرد بینیم پیاوێکی ڕەش پۆشە " ببوورە خاتوون بەڵام تۆ دەبێت لە ژورەوە بیت." وتی کەمێک برۆم گرژ کرد دڵنیام تایهیۆنگ ئەوانی ئاگادار کردۆتەوە نەفرەتی گەمژە .....
باشە ئێستا بیر دەکەمەوە چی بڵێم ، بۆچی پێشتر پلانم بۆ ئەمە دانەنابوو ... لەناکاو درۆیەک بەخێرایی بە مێشکم تێپەڕی وە لە هەمانکاتدا شڵەژابووم لەوەی بڕوام پێنەکات و بە تایهیۆنگ بڵێت لەماڵەکە دەر چوومە " ئـ ئێ تایهیۆنگ خۆی وتی دەتوانی بڕۆت بەڵێ ." کەمێک چاوەکانی بز کردەوە لێم کەوای کرد زیاتر بشڵەژێم چی گەر زانی ... " دڵنیای وای وت" وتی.. بەخێرایی سەرم بەبەڵێ جوڵاند پاشان لای کردەوە بۆدەرگا سەرەکیە گەورەکە کە چەندەها پیاوی ڕەش پۆش وەستابوون لەوێ
" ڕێگەی پێبدەن کە بڕوات ." وتی پاشان سەیری کردم و ڕێگاکەی بۆ چۆڵ کردم بەدەست ئاماژەی بۆ دەرگاکە کرد .......

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 29 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now