Part ❪20❫

602 84 28
                                    


ENJOY







POV jimin

وێنەکەم لەسەر مێزەکەی تەنشت جێگاکەم دانا پاشان دانشتم و سەیرم دەکرد ئەمە وێنەی جوانترین کچی دوونیایە کە کردومە بە چوارچێوەیەک بۆ ئەوەی هەمیشە سەیری بکەم ئەمە هەستێکی خۆشم پێ دەبەخشێت
پاشان پاڵم دایەوە لە کاتێک دا هێشتا جلی ئاهەنگەکەم لەبەردایە چونکە دوای دەرچون لە ئاهەنگەکە چووم بۆ ئەوەی ئەم وێنەیە بهێنمەوە کە داوام کردبوو بۆم بکەن بە چوارچێوە دەمەوێ هەردەم لەبەر چاوەکانم بێت..
ڕووم سوڕاند لەسەر جێگاکەم بۆ ئەوەی وێنەکە بهێنم دوای ئەوەی هێنام سەیرم کرد
دڵم زۆر ئازاری هەیە ئایە ئەوە دەزانی ؟؟ بە چرپە قسەم کرد لەکاتێک دا فرمێسک خەریک بوو لە چاوەکانم بکەوێت وتم " بیرت دەکەم ... کاتێک ئەم وشەیە دەڵێم زیاتر دەمەوێ بتبینم ....... سەیری وێنەکەت دەکەم زیاتر دەمەوێ بتبینم ....!" فرمێسک لەچاوەکانی دەڕژا لەدوای یەک " تەنانەت ئێستا بینینی ڕوخساری یەکتریش ئەستەم بووە .! دڵم بە تەنها شوێن کەوتوی تۆیە دەمەوێ دەستت بگرم و بڕۆین بۆ بەشەکەی تری جیهان تا کۆتایی بەم دوریە بێنین " وتم بە گریانێکی بێدەنگەوە من ئێستا بۆ دووری ئەشقەکەم دەگریم کە پێشتر چەندەها کەیسی دڵ تەزێنم بۆ هاتوە و بینیومە تەنانەت بۆ یەک جاریش فرمێسکێکم نەڕشتوە بەڵام ئێستا بۆ ئەو دەی ڕێژم پاشان چاوەکانم بە قایمی داخست و وێنەکەم بە توندی لە باوەش گرت لەدڵی خۆمدا دەم وت

چەندی تر دەبێت بیرت بکەم یان چەندی تر پێویستە بەفر بکەوێت بۆ هاتنی بەهار .

بەڕاستی دووری سەخت و بەئازارە من چاوەڕوانی ئەم ڕۆژانە نەبووم کە بەسەرم دێت من تەنانەت ماوەیەکی کەمم ماوە بۆ گەڕانەوە چۆن دەتوانم لەم ماوە کەمە ناریا ببەم .⁉ من بێ ناریا ناڕۆم بۆ هیچ شوێنێک تەنانەت گەر کارەکەشم لە دەست بدەم
بێگومان من ئەو دەبەم من دەزانم کە ئەویش منی خۆش دەوێ لەوانیە زۆری لێکرابێت لە لایەن خێزانەکەیەوە یان ئەم کوڕە من بەڕاستی شۆک و سەرسام بووم کاتێک ئەم کوڕەم بینی کە گوایە هاوسەری ناریایە من وام زانی کە ئەم کوڕە قژ ڕەشەیە کە لێمیدا ئەو تەنانەت لە ئاهەنگەکە ئامادەبوو من وا بیر دەکەمەوە کە ئەم کوڕە کە ناوی تایهیۆنگە زۆری لێ کردبێ چونکە زۆر بە ڕەقی و توڕەییەوە سەیری دەکردم ئەمە شتێکی گوماناویە من دڵنیام کە هەموو شتێک لەژێر سەری ئەوە گەر نا بۆچی لەناکاو هەموو شتێک گۆڕا وە بەمەش سەرسام بووم کە هۆسۆک پێمی وت کە کوڕێکی بێ خێزانە . بەڕاستی ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆزە

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now