Part ❪25❫

565 85 261
                                    

ENJOY













POV taehyung

زەریفی خواردنەکانم لەسەر مێزی چێشتخانەکە دانا دوواتر خواردنەکانم لەنێو زەرفەکە دەرکرد تا لەسەر مێزەکەی دابنێم و بیان خۆم پێم وانییە کە ناریا ئێستا بەئاگا هاتبێت چونکە زۆر ماندوو دیار بوو پێویستی بەپشوو هەبوو ....
پێش ئەوەی دەست بەنانخواردن بکەم دەبێت ئەم شۆربایە بۆ ناریام کڕی لەسەر ئاگر دابنێم تا گەرم ببێتەوە چونکە سارد بووە ...
من ئەمڕۆ ناڕۆم بۆ کۆمپانیا لەبەرئەوەی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی'ە وە پشووی زۆربەی کارمەندەکانە دوای ئەوەی کە هاوسەرگیریم کرد ڕۆژی هەینیم کرد بەپشوو بۆخۆم .....

...

بەرەو ژوورەکەم بەڕێ کەوتم لەگەڵ قاپێک شۆربا دوای ئەوەی کە خواردنم خوارد ،،، دەرگاکەم کردەوە بینیم ناریا دەیەوێت لەسەر جێگاکە دابنیشێت ... دەرگاکەم داخست و بەرەو ڕووی ڕۆشتم بەڵام ئەو سەریشی بەرز نەکردەوە بۆ ئەوەی سەیرم بکات بەردەوام بوو لەوەی کە بەئاسوودەیی دابنیشێت .
هەناسەیەکم هەڵمژی بەرەو جێگاکە ڕۆشتم شۆرباکەم لەسەر چەکمەجە بچوکەکەی تەنشت جێگاکە دانا
ئەژنۆم لەسەر جێگاکە دانا خۆم درێژکرد تا یارمەتی فریشتەکەم بدەم لەوەی کەبە ئاسودەیی دابنیشێت ... دواتر کورسیەکم هێنا بۆئەوەی کەلەلای ناریا دابنیشم شۆرباکەشم لەسەر چەکمەجەکە هەڵگرت و لەسەر کورسیەکە دانشتم پاشان کەوچکەکەم پڕکرد لەشۆربا بەرزم کردەوە بۆلای دەمی ناریا تا پێی بدەم ...
بەڵام برۆم گرژکرد کاتێک بینیم دەمی نەکردەوە ڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانیم کرد ئەویش بەهەمان شێوە
" دەمت بکەرەوە " وتم لەکاتێکدا کەوچکەکەم لەبەردەم لێوەکانی ڕاگرتبوو ئەو سەری نزم کردەوە بەهێواشی وتی " من دەستی چەپەم شکاوە نەوەک ڕاستەمن دەتوانم خواردن بخۆم ." نەفرەت باشە باشە دانیپێدادەنێم کە بیرم لەوە نەکردبویەوە ئاهـ شەرمەزار بووم ... بەڵام من خۆم وانیشان دەدەم ⁉ بێگومان نەخێر .
" جا چییه من خۆم پێتی دەدەم ،، ڕەنگە دەستەکەی تریشت ئازاری هەبێ.! " ئۆهـ باشبوو بیانوێکم دۆزیەوە بۆ ئەوەی خۆم پێی بدەم ... چونکە بەڕاستی دەمەوێ خۆم پێی بدەم .
" تکایە من خۆم دەیخۆم " وتی لەکاتێکدا سەری داگرتبوو ...
ددانەکانم بەتوندی لەسەر یەک جیڕکردەوە کەوچکەکەم خستەوە نێو شۆرباکە پاشان قاپە شۆرباکەم خستە سەر جێگاکە بەتوندی پشتم بە کورسیەکەدا و قۆڵەکانم خستە نێو یەک لەسەر سنگم ...
ئێستا ئارەزووی لێدانی دەکەم چۆن بوێری دەکات قسەم ڕەتبکاتەوە .! وادیارە حەزی بەسزای ترە.!؟ بەڵام سزای نادەم ئەمەش تەنها لەبەر قۆڵی
بەتوندی سەیرم دەکرد کە چۆن بەهێواشی شۆرباکە دەخوات سەیری هەموو جوڵەیەکی ئەوم دەکرد لەمێشکم سیناریۆیەکم دروست کردبوو کە چۆن ئێستا لێی دەدەم لەبەرئەوەی بەڕاستی توڕەی کردم ئەو نایەوێت تەنانەت لێی نزیک ببمەوە جا خواردنی پێ بدەم ..!! ئاهـ ئەمە شێتانەیە پیاو.

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now