Part ❪30❫

431 83 99
                                    


ENJOY

خوێنەری ئازیز ئەم پارتەم بەهەڵە بڵاو کردەوە هەر بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕوانی پارتی 31 بن پۆستی دەکەم

POV naria

لەبەردەم ئاوێنەکەدا وەستام تا کەمێک قژم چاک بکەم .. من دەمەوێت بڕۆم بۆلای بیۆل بۆئەوەی چاوم بە سیۆکجین بکەوێت بەڕاستی نامەوێت بیۆل بێ هیوا بکەم ئەو زۆر ئارەزووی دەکرد من و سیۆکجین بەیەک بناسێنێت .....
وە ئەمەش هەلێکی باشە بۆ چوونە دەرەوە ،، سوێند بەخوا هەرکە ڕۆشتم بۆ دەرەوە دەبێت هەموو شتێک بۆ پۆلیس باس بکەم ڕێگا نادەم بەم شێوەیە بە ئازادی بسوڕێتەوە و خەڵکی بێتاوان بکوژێت ....
هەروەک چۆن جیمینی بێتاوانی کوشت و شوێن بزری کرد کە تەنانەت نازانم گۆڕەکەشی لەکوێیە یاخود چی لێبەسەر هاتوە دوای مردنی ....
خەریکە فرمێسکەکانم دەکەون من بەدەست خۆم نییە بەڕاستی ئەو زۆر بەبێ تاوانی مرد ......

ئەمڕۆ تایهیۆنگ نەڕۆشتوە بۆ کۆمپانیا پێم وابێت لەژووری کارەکەیەتی ... ئەمە کێشەیە بۆ من پێم وابێت کاتێکی زۆرم دەوێت تا ڕازی بکەم ....
قژم کرد بەکەزی و هێنام بۆلایەکی شانم بەڕاستی لەگەڵ درێسە سپیەکەم دەگونجا هەر وەک تایهیۆنگ دەیەوێت درێسەکە درێژە و بەدڵی ئەوە تا کەمێکیش بێت دڵی نەرم بێت و ڕازی ببێت ......
لام کردەوە بۆ دواوە بۆ ئەوەی بچم کتێبە ڕەشەکەی تایهیۆنگ پێی دام بیگەڕێنمەوە چونکە تەواوم کردوە ... ڕۆشتم بۆلای دۆڵابەکە و کتێبەکەم دەرکرد پاشان ویستم کە بڕۆم بۆ دەرەوەی ژوورەکە بەڵام هەستم کرد شتێک بەلوتم هاتە خوارەوە ،، برۆکانم گرژ کرد دەستم بەلوتما هێنا پاشان سەیری دەستم کرد
چاوەکانم فراوان بوون کاتێک خوێنم بینی نەفرەت ئەمە چییە بەخێرایی کتێبەکەم لەسەر جێگاکە دانا و لوتم گرت و ڕۆشتم بۆدەست شۆرەکه سەیری ئاوێنەکەم کرد کە چۆن خوێن بەردەوامە لە هاتنە خوارەوە ،، من چیم بەسەر دێت ⁉
بەخێرایی ئاوەکەم کردەوە و لوتم دەشۆرد ......
دوای ئەوەی زانیم خوێنەکە وەستا ئاوەکەم گرتەوە سەیری ئاوێنەکەم کرد ....
بەڵام دەمارگیر بووم کاتێک ئازار بەسەرم بڵاو بویەوە دەستم بڵاند کرد چەند مستێکی بچوکم لە نێوچەوانم دا ... بەڕاستی ئەمە شتێکی سەیرە دوێنێ شەویش هەمان سەرئێشەم بۆ هات ......
باشە من گرینگی نادەم تا کات درەنگ نەبوە پێویستە بڕۆم ..........

لەبەردەم ژوورەکەی تایهیۆنگ وەستام لە خوارەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و پاشان لەدەرگامدا ... گوێم لێی بوو کە ڕێگەی پێمدا بێمە ژوورەوە ،،،
دەرگاکەم بە هێواشی کرەوە لە کاتێکدا سەرم داگرتبوو بەرە بەرە نزیک دەبوومەوە لێی پاشان سەرم بەرز کردەوە تا سەیری ژوورەکە بکەم .. بینیم کە هەر وەک خۆیەتی گەورە و ناوازە وە کێتبە زۆرەکانی لای ڕاستیش بەهەمان شێوە .....
پاشان سەیری تایهیۆنگم کرد بینیم کە دانشتوە لەبەردەم مێزێکی گەورە و چەند کاغەزێکی زۆریش مێزەکەیان داپۆشیوە .... ئەو سەیری کردم دواتر
کتێبە ڕەشەکەم لەبەردەمی نادا لەسەر مێزەکە پاشان سەرم داگرت و یاریم بە پەنجەکانم دەکرد ....
بەڕاستی نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم زۆر دەترسم لە کاردانەوەی
" ئـ ئێ ئەمە کتێبەکەتە ... وە من تەواوم کرد ." وتم بەشپرزەیی ئەمە گەمژانەیە پێویستە زوو بڕۆم بۆ نێو بابەتەکە تا بێزارم نەکردوە ..... سەیرێکی کتێبەکەی کرد و پاشان بەرەو لای خۆی ڕایکێشا " هم " تەنها ئەمە لەدەمی دەرچوو
هێشتا شڵەژاوم لە وتنی ئەم قسانە ... هەستم کرد لەسەر کورسیەکە هەڵسا و بەرەو لام هەنگاوی نا کەمێک دورکەوتمەوە بەڵام ئەو بەردەوام بوو لەهاتن بۆ پێشەوە .... پێش ئەوەی دووبارە بگەڕێمەوە دواوە بەخێرایی دەستی درێژ کرد و کەمەری گرتم منی زیندانی کرد لەنێوان دەستە بەهێزەکانی و بەردەوام بوو لەسەیر کردنی ڕوخسارم ، بەڕاستی دەسترسام لێی ئەو سەیرە......

خــۆشـ ویـســتـنـی فــریـشـتـە ✍︎  Where stories live. Discover now