Chapter 1

984 98 37
                                    

بەیانی زوەو خۆرەکە بەر ڕوخسارە ناسکەکەی کچێکی بچوک ئەکەوێت کە وا ئەکات خەونە خۆشەکانی گەرم ببن . لەناکاو کەسێک لە خەونە خۆشەکەی دەری دەهێنێت .

( دایکی ڕین بە خ/سان دەنوسم واتا خاتوو سان و باوکی بە ب/ سان دەنوسم واتا بەڕێز سان گوو سان 😒 )

خ /سان : هۆۆۆۆی گەمژە کارم زۆرە هەستە بە ملی شکاوت . ( بە توڕەی کاتێک ڕۆشت و ڕینی بە قژ بەرز کردەوە و کچەکەی لە خەونە خۆشەکانی دەرکرد. )

ڕین : دایکە ببورە ئێستا هەڵەستم شەو وانەم دەخوێند . و درەنگ خەوتم بۆیە . ( وتی حاتێ بە ئازارەوە قسەی ئەکرد و دەستی بە قژیەوەبوو تا دایکی بەری بدات )

خ/سان : ڕەبی خەوی خێر نەبێ بە ملی شکاوت زوو هەستە تەنها ئەو ئیشەم پێت داوە ڕێک و پێک نایکەیت وەحشی . تەنها جانتاکەی ڕیمیت پێ هەڵ ئەگرم وەک کەر تا قوتابخانە. وادیارە پێویستە کاری دیکەت بۆ زیا بکەم تا زوو هەستی بە ملی ورد ( دوای قسەکان ئەو ناوەی جێهێشت )

Pov rin

ڕین : ئای خوایە . من بێزاربووم . بۆچی ماڵەوە ئاوها مامەڵەم لەگەڵ ئەکەن . واتە لەو کاتەوەی بچوکم ماڵەوە ئاوهان تکایە خوایە من تاوانم چیە . ئەی بۆ لەگەڵ ڕیمی خوشکم وانین بۆچی بۆچی . باشتر وایە زوو خۆم ئامادە بکەم تا فیلیمیان نەسوتاندووم . ( بە گریانەوە چوە دەست شۆر و ڕۆتینە بچوکەکەی ڕۆژانەی کرد و چوە خوارەوە )

ویستم دانیشم نان بخۆم لەگەڵیان بەڵام وەستام کاتێک .

ب/سان : هۆووو چی ئەکەی . بەتەمای نان خواردنی ؟! قوزەڵقوردت ئەخوارد . بڕۆ پێڵاوەکانی ڕیمی ڕەش بکەوە کات درەنگە .( بە توڕەی )

ڕین : باشە ( بە قورگی پڕ گریانەوە وتم )

ناچارم خزمەتی ڕیمی بکەم تا خوێندنەکەم لەدەست نەیەم . هەرچەنە ڕیمی تەمبەڵە بۆیە ماڵەوە هەڕەشەم لێ ئەکەن کە ئەبێت هاوکاری بکەم لە تاقیکردنەوەکان وە ئەوە گزیە و من ڕقم لێیە .

ڕین : ڕیمی با بڕۆین درەنگە . ( کەمێک بە هاوارەوە تا گوێی لێبێت )

ڕیمی : خانم خاس تۆ خۆت بڕۆ و جانتاکەشم ببە من لەگەڵ بێستەکەم تێم . ( بە پۆزەوە )

ڕین : باشە ( درەنگ کەوتوم بۆیە بە ڕاکردن ڕۆشتم .)

ڕین : ئای خوایە درەنگە ئەوان بە انقەست منیان دواخست ڕیمیان بە اۆتۆمبێل برد ( لەبەر خۆمەوە ئەو قسانەم کرد کاتێک ڕیمی لە جامی اۆتۆمبێلەکەوە زمانی بۆم دەرهێنا . )

ڕین : چاوەڕێکە چاوەڕێکە . کەواتە بۆ جانتاکەی ڕیمی بە منە . ئەی بەنەفرە ئاااااا ( بە ڕاکردن بۆ قوتابخانە دەڕۆشتم و بیرم ئەکردەوە کە ڕیمی بە ئۆتۆمبێل ئەچێت کەواتە بۆ جانتاکەی بە من دا . لەو کاتەدا خۆم بە کەسێکدا کێشاو کەوتم وە جانتاکەی ڕیمیش کەوت ئای نەفرەت )

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now