Chapter 14

555 83 156
                                    

ڤۆت ئەکەن ؟! 🥺💛

بۆ ناو چیرۆک .

___________________________________________

پلانەکە _بەشی سێیەم

The plan _ part three

___________________________________________

ڕین و ڕیتا بڕیاریان دا بە ڕێگەی دەریای بڕۆن بۆ دورگەکە . چونکە تەنها ڕێگەی دەریای هەبوو بۆ سەر ئەو دورگە ئەویش ئەبوایە فۆڕمی تایبەت بە کارمەندی ئێڵ ئێم جیان هەبوایە . وە ئەوان فۆڕمەکەیان هەبوو وە هەموو شتیان لە کاتی هاتنیان ئامادە کرد وەک ناسنامەی ساختەو ئەو شتانە وە بڕوا ناکەم پوێیستیشیان پێبێت بەس هەر بۆ کاتی احتیاج باشە 😂〽️ وە بە سەرکەوتوویی بەڕێگاوەن بۆ دورگەکە چونکە توانیان بچنە ناو سایتەکە . ( وە لەناو کەشتیەکەبوون و کەشتیەکە بەڕێگاوە بوو بۆ سەر دورگەکە . لەگەڵ چەندین کەلوپەل و چەند کارمەندێکی تایبەت بە ئێڵ ئێم جی

ڕیتا : ڕین کچێ تۆ باشترینی هاااا

ڕین : ڕیتا بەڕاستی بیری ڕودی ئەکەم   بە پەرۆشم بۆ بینینی . ( بە شڵەژاوی )

ڕیتا : گیانەکەم چی لەوە باشترە هەستی پێ ناکەی چەندە لە ڕودی نزیکین . ( وتی و باوەشی پێدا کرد )

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
................

پاش ماوەیەک گەشتنە سەر دورگەکە .

کەسێک : هەموتان گەشتین وەرنە خوارەوە.  ( کاتێک کە کەسەکان لەسەر کەشتیەکە دەهاتنە خوارێ ئەوا یەکی نامیلکەیەکیان پێ دەدرا وەک ڕێنیشاندەر . وە ڕیتاو ڕینیش هەروا )

ڕین : ئازیزم زۆرم نەماوە.  ( وتی کاتێک لە بەردەم دورگەکە وەستابوو و بەڕێکەوتن لەگەڵ ڕیتا )

پاش ماوەیەک گەشتن بە بینایەکی زۆر زۆر زۆر گەورە ئاسایشی دەرەوەی بیناکە توند نەبوو . هیچ هیچ
بەڵام ڕین و ڕیتا لەگەڵ گەیشتنیان بە ژورەوە بینیان پڕیەتی لە کامێرا . پاشان کەسێک قسەی کرد

کەسێک : کێن ئەوانەی دەیانەوێت ببنە کارمەند .

ڕیتا : ئێمەین.  من وە خوشکەکەم ڕەیچڵ . ڕەی گیانەکەم وەرە . ( بانگی ڕینی کرد . بەڵێ ڕیتا ناسنامەی ساختەی بۆ ڕین دروست کردبوو تا پێی نەزانن بەڵام چی لەبارەی ڕیتا ؟!)

ڕەیچڵ : سڵاو من من خوشکی بچوکیم ( وای وت بە شەرمەوە وە پیاوەکە کەمێک سەیری کردن پاشان وتی )

کەسەکە : بڕۆنە نهۆمی دووەم ژوری ژمارە ١ هەر هەڵەیەک بکەن باجەکەی قورس ئەبێت . ( وەک ئاگاداری )

ڕیتا : بەڵێ گەورەم ( بە ڕێزەوە پاشان ڕۆشتن . بەڵام نهۆمی دووەم کامێرای لێ نەبوو تەنها هەندێک پاسەوانی لێبوو کە ئەگەر پیاوەکەی تۆمارکردنی ناوەکان شتێکی ویستبا لە ڕێگەی زەنگێکەوە بانگی ئەکردن )

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now