chapter 10

660 80 85
                                    

Pov rudi

کاتژمێر ٤:٤٦ گەشتمە شوێنەکە ڕینم بینی لەوێ لەژێر دەستی ئەو هیچ و پوچانە . خێرا لە اۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوەو . کەسێک قسەی کرد وابزانم سەرکردەکەیانە .

سامۆێڵ : هاهاها کوڕە ئازیزەکەم هات . بەخێر بێی بەخێر بێی.  من ناوم سامۆێڵە و سەرۆکی ڕێکخراوەی L.M.Gیم. بە خێر بێی کوڕە خوێنمژەکەم . ( وتی و کەلەپچەیەکی زیوینی بۆم هەڵدا هیچ و پوچ با دار بوایە )

ڕودی : سەرەتا ڕین ئازاد بکە تکایە .

Tb: سامۆێڵ بە سام ئەنوسم

سام : نچ نچ نچ من ئەوەنەش گەمژە نیم ئەزانم تۆش ڕین ناخەیە مەترسی وە خۆت بەدەستەوە دەدەی بەڵام هاوڕێ گەمژەکانت چاویان وا ناڵێت . ( کاتێک سەیری هاوڕێکانم و براکانمی کرد )

سام : ئێستاش ئەو کەلەپچە لە دەست بکە . و وەرە بۆ لای من .

ڕودی : چۆن دڵیابم کە ڕین ئازاد ئەکەی ؟!  ( ڕین هەر دەگریا وە لەبەر ئەوەی ئێمەی خوێنمژ ئەگەر بمانەوێت گوێیەکی سوکمان هەیە و شت ئەبیستین بە باشی.  گوێم لێبوو کە لەبەر خۆیەوە تکای ئەکرد کە وانەکەم بەڵام ئەمە بێ سودە ئازیزم وەک وتم ئازیزەکەت گیانی بۆتۆ فیدا ئەکات )

سام : چۆن ئاوها دڵنیام کە تۆ دێی لەبەر ڕین . ئەوا ئاوهاش دڵنیام کە لەبەر ڕێکخراوەکە ڕین ئازاد ئەکەم . ئاخر نامەوێت لێرە خوێنمژەکەم شێت بکەم و هەموو شت لەناو ببات . ( ئیتر دڵنیا بومەوە کە ئەوەی ئەو ئەیەوێت منم نەک ڕین بۆیە بێ دودڵی ویستم کەلەپچەکە لەدەست بکەم بەڵام دوبارە قسەی کرد )

سام : هۆی هۆی بەسەر دەستکێشەکانەوە نا . دەستکێشەکان سەرەتا لابە . ( جۆن لەولاوە قسەی کرد )

جۆن : بەڵام ڕودی ( وەک ئاگاداری )

ڕودی : بەسەەەەە تەدا خول مەکەن ( هاوارم کرد و توڕە بووم )

ڕودی : تەنها لەپێناو ئەم هەوڵانەم تا ئەم هەوڵانەم بە هەدەر نەچێت تکایە باش ئاگاداری ڕینبن .

سام : خێراکە کوڕم .

بە خێرایی دەستکێشەکانم داناو کەلەپچەکەم هەڵگرت ڕاست دەستم پێی سوتا وە بە ناچاری لەدەستم کرد . ئاخر زۆربەی خوێنمژەکان بە گشتی هەستیارن بە زێڕ و زیو . وە بەرەو ڕوی ڕۆشتم .

نزیکی دوو هەنگاوم مابوو تا بگەمە لایان وەستام و وتم

ڕودی : تا ڕین ئازاد نەکەی نایەمە پێشەوە .

سام : هههه باشە .( ڕینی ئازاد کرد و لەگەڵ ئازادکردنی ڕین منیش چومە ژێر دەستی ئەوان . بە چەندین پاسەوانەوە منیان لە زەوی دا و بە ڕونی هەستم پێکرد دەرزیەک نا دوان پێموابێت سێ دەرزیم پێ کەوت یەکیان بۆ ملم و دوانەکەی دیکەش بۆ قۆڵم . ئیتر ئاگام لە خۆم نەما ) .

End pov
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Pov rin

ئەوە چیان کرد ڕودیان بێهۆش کرد ویستم بگەڕێمەوە بەڵام ڕۆک قۆڵی گرتم و وتی .

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now