chapter 4

722 92 53
                                    

سڵاو چۆنن . دەنگو باستان .
با یەک تێبینی بچوک بدەم . چیرۆکەکەم هیچ مەسەلەیەکی سێکسی تیا نیە کە لە سنور لابدات .

بۆ ناو چیرۆک

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ڕودی و ڕین پێکەوە چونە ناو دادگا چونە لای دادوەر بەشی هاوسەرگیری.

دادوەر : بەخێر بێی بەڕێز ڕودی . وابزانم ئەمە هاوسەرەکەت ئەبێت . ( وای وت کاتێک تەوقەی لەگەڵ ڕودی کرد و پاشان لەگەڵ ڕین )

ڕودی : سوپاس . بەڵێ ئەمە بە هاوسەرم ئەبێت ( وای وت کاتێک کڵاوەکەی لە سەری لابرد )

دادوەر : لە پەیوەندیەکە وتت کە هاوسەرگیریەکە لەسەر وەرقە ئەبێت . هەرچەنە بە شێوەیەکی یاسای هەر هاوسەرت ئەبێت . بەڵام با بەزووی کارەکان تەواو بکەین . ئەزانم ڕقت لە خاوە خاوە ( وتی و پەڕاوەکانی خستە بەردەم ڕودی و ڕودی واژوی کرد )

ڕودی : بەڵێ با زوو تەواوی بکەین ( واژوی کرد )

دادوەر : خاتون فەرموو تۆش ئێرە واژو بکە ( وتی و شوێنەکەی نیشان دا )

ڕین : ب بەڕێز ڕودی ( وتی بە شەرمەوە )

ڕودی : بەڵێ ( بە ئاسای )

ڕین : و واژو نازانم . ( بە تەریقیەوە )

ڕودی : کێشە نیە هەرچیت لە مێشکە بینوسە با ناوی خۆتبێت و ئیتر هەرچۆنی دەزانی . بینوسە کێشە نابێت . دواتر خۆم فێرت ئەکەم ( بۆی ڕون کردەوە )

ڕین : ئمهم باشە. ( وتی و واژوکەی کرد )

دادوەر : زۆر باشە ئێستا پێویستە پەنجە مۆریش بکەن . بەڕێز ڕودی تکایە دەست کێشەکەت . پێویستە لابدەی .

ڕودی : بەڵێ ( بە ساردی دەست کێشەکەی لابرد و پەنجە مۆرەکەی لە تەنیشت واژوەکە کرد و ڕینیش بە هەمان شێواز)

دادوەرەکە : ئێستا ئێوە هاوسەری یەکن .

ڕودی : سوپاس ( سوپاسی کرد و بەڕێ کەوتن بۆ دەرەوەو دەست کێش و کڵاوەکەی کردەوە دەست و سەری و پەڕاوەکانیشیان پێبوو تەبعەن )

.
.
.
.
.

ڕین : بەڕێز ڕودی بۆچی تۆ ئەوەندە پەلەی . ( وای وت کاتێک هێشتا لەناو دادگابوو بەشوێن ڕودی دەکەوت )

ڕودی : من خێرام ؟! ( ئاوڕی دایەوە بینی ڕین بە شەلە شەل دێت )

ڕین : امهم

ڕودی : قاچت چیەتی ڕین ( گەڕایەوە پێڵاوەکەی لە قاچی ڕین کردەوە بینی بەشی پشتەوەی قاچی ببوە برین )

ڕین : ب بەڕێز ڕودی چی ئەکەی ( بە شەرمەوە )

ڕودی : قاچت بوە بە برین ئەمە کەی پێڵاوە بۆ ئەو پێڵاوەت لە پێیە وەرە با بچین هەندێک پێڵاوت بۆ بکڕم ( ڕینی لە باوەش کرد و چونە ناو اۆتۆمبێلەکە و ڕودی پاش کەمێک بەرەو شۆپێکی پێڵاوی گەورە بەڕێ کەوت و گەشتن)

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now