chapter 6

617 85 22
                                    

یەکسەر بۆناو چیرۆک

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

نزیکی سێ مانگ تێپەڕی و ئێستا جولی دووگیانە واتە مانگی یەکەم نەیزانی و واتە ئێستا سێ مانگە دووگیانە وە کەمتر دەچێتە دەرەوە زیاتر پشو دەدات وە ڕین بەردەوامە لە خوێندنەکەی وە زۆر تەمەڵە وە هەموو هۆکارەکەی دەخاتە سەر ئەوەی کە لە خوێندنگە نیە
.
.
.
.
.

نزیکی ١٠ مانگ تێپەڕی و وە هەموو شت لە جێی خۆیەتی . وە جولی منداڵەکەی بوو وە کچبوو ناوی لێنا لیلی  وە ڕین زۆر زۆر بێتاقەتە و هەموو شتێک تاقی دەکاتەوە هەموو ڕۆژێک دیزاینی ژورەکەی دەگۆڕێت . وە دەخوێنێت و دەخوات و دەخەوێت هیچ هەواڵێکیش لەبارەی ڕودی و ئەوانەوە نیە . وە ڕین هەمیشە لە دەفتەری یاداشتەکەی ئەوانەی ڕۆژانە ئەنجامی دەدات دەینوسێتەوە .

.
.
.
.
.
.

ساڵێک تێپەڕی و ڕین بێزار بوو لە کارە دوبارەکان بۆیە ڕۆشتە ژورەکەی ڕودی کە بۆی ببوە مەراق وە سوچ  بە سوچی ژورەکە گەڕا و تێبینی کرد ژوری ڕودی هیچ پەنجەرەیەکی نیە وە بیری کردەوە کە ئەم ماڵە خۆر لێی نادات تەنها ژورەکەی ڕین نەبێت . وە گوێی پێ نەدا و  پاشان  ودۆڵابەکەی کردەوە کەمێک جلەکانی ڕودی ڕێک خست و تێبینی ژورێکی نهێنی کرد لە ناو دۆڵابەکەوە ڕێگایەک بوو . چوە ناو ژورە نهێنیەکەو بینی لەناو ژورەکە یەک دنیا  شاشەی گەورەی لێبوو وەک تەلەفیزیۆن . وە مەراق گرتی و کاری پێ کرد . وە بینی هەمووی کامێرای چاودێریە . یەکەم شت چاوی چوە سەر ماڵێک و چاوەکانی دوا ئاست کرایەوە ئەوە خۆ ماڵی دایک و باوکیەتی . وە خەریکی شەڕن دایک و باوکی . پاشان تێبینی ئەو ڕێگایانەی کرد هەموو ئەو ڕێگانە بوون کە ڕین ڕۆژانە لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە و لە قوتابخانەوە بۆ ماڵەوە پێیدا تێپەڕیوە . وە زۆر زۆر شۆک بوو . وە لە دڵی خۆی وتی . واتە بەڕێز ڕودی چاودێری منی کردوە لەم کامێرایانەوە . پاشان کامێراکانی کوژاندەوەو چاوی پڕ ئاو بوو . دواتر سەیری لایەکی دیکەی ژورەکەی کرد و بینی کۆمەڵێکی زۆر تابلۆن و داپۆشراون بە پەردەیەک . زیاتر مەراق گرتی و پەردەکەی لادا چی بینی . بینی هەر هەمووی وێنەی خۆیەتی وێنەی ڕین . کە لە تەمەنی ١٢ ساڵیەوە وێنەکان گیراون زانی کاتێک سەیری یەکەم وێنە و یەکەم بەرواری کرد تا ئەو دەقەش ڕین لای خێزانەکەی بوو وێنەی گیراوەو و چاودێری کراوە سانیە بە سانیە . کات بە کات و ە ڕوداو بە ڕوداو

ڕین بیری هاتەوە کە دەیوت ڕودی بینیوە بیری هاتەوە کاتێک ١٢ ساڵ بوو بینی بوی کە پیاوێک زۆر بە سەختی بریندار ببوو وە ڕین بەو تەمەنە بچووکەی یارمەتی ئەو پیاوەی دا وە لە کۆمەڵێک کەسی شاردەوە . شاردیەوە لە شوێنێکی نهێنی ڕین خۆی . کە کاتێک بێتاقەت ئەبوو ئەچوو بۆی ئەوە ئەشکەوتێک بوو . وە ئەو کەسەش ڕودی بوو . ماوەی سێ ڕۆژ ڕین هەمیشە دەچوە ئەو شوێنە نهێنیەی کە ڕودی لێ دانابوو وە خزمەتی دەکرد وە خوێنی ماسی بۆ دەبرد . کاتێک ڕودی داوای خوێنی کردبوو . وە ڕین وایزانیبوو کەم خوێنە بێگومان بچوک بوو نەیدەزانی .بۆیە ماسی بە دەستەکانی دەگرت و بە کاڵی بە ڕودی دەدا  وە دوای ئەو سێ ڕۆژە ڕین کە گەڕایەوە بینی ڕودی نەمابوو وە نیگەران بوو بۆی . ئیتر ڕودی لەو ڕۆژەوە بەردەوام چاودێری ڕینی کردبوو وە هەموو شتی لەسەر ڕین دەزانی . وە هەستی بۆ ڕینی بچوک دروست بوبو

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now