chapter 12

556 81 112
                                    

Comment

&

Vote

یەاللە بۆ ناو چیرۆک 💛🌻

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

پارتی یەکەمی پلانەکە

The Plan _ Part One

.
.
.
.
.
.
.
.

دوای ئەوەی ڕین و ڕیتا دەستو دەموچاویان شت . ڕاستەوخۆ بەڕێ کەوتن بۆ ژورەکەی ڕین . وە لاپتۆپی ژورەکەی ڕینیان بەکار هێنا وە انتەرنێتی لەسەر بوو .

ڕیتا پرسی

ڕیتا : ئێستا چیدەکەین (بە مەبەستی ئەوەی چۆن دەست پێدەکەن )

ڕین : با بەر لەوەی دەست بە کار بکەین سەرەتا تۆ بناسم .

ڕیتا : جا ئەوە سودی چیە ئێستا ئێمە کاری گرنگترمان هەیە .

ڕین : ئەوەش بەشێکە لە کارەکە .

ڕیتا : ئااااا وایە .

ڕین : ئێستا من خوێندومەتەوە لە کتێبی ئەفسانەکان کە خوێنمژەکان خاوەن هێزی تایبەتی خۆیانن . ئەوە ڕاستە ؟! ئەگەر ڕاستە هێزی تۆ چیە ڕیتا.

ڕیتا : ئممم ڕاستە . ڕین من وەک خوێنمژێکی ئاسایی لە شەڕکردن بەهێزم وە هێزی تایبەتی من کۆنترۆڵکردنی کەسی بەرامبەرە لە ڕێگەی چەند دەرزیەکی تایبەت بە خۆم ، بەڵام کەسەکە نامرێت .ئەمەش کاتێک ئەبێت کە دەرزیەکە بچەقێنم لە جەستەی کەسەکە . باشترین شوێنیش پشتە ملی کەسەکەیە چونکە لەوێوە کەسەکە زۆر باش گوێرایەڵ ئەبێت ئیتر نازانم ئەو هێزانە سودیان دەبێت یان نا.

ڕین : بێ گومان سودی ئەبێت بەڵام با سەرەتا زانیاری کۆبکەینەوە لەبارەی( L.M.G ) (وتی و ڕیتا دانیشت لەسەر کورسی لای مێزەکە کە لاپتۆپەکەی لێبوو . لاپتۆپەکەی کار پێکرد وە چوە گۆگڵ بەشی سێرچی داگرت )

ڕیتا : چۆن دەست پێدەکەین ؟!

ڕین : بنوسە L.M.G

ڕیتا لە بەشی سێرچ نوسی L.M.G وە سێرچی بۆ کرد بەڵام هیچ شتێکی نەهێنا . هیچ شتێک .

ڕیتا : ڕین ئەوە هیچ نیشان نادات . دڵنیای ئەو ناوە بوو ؟! .

ڕین : ئائا ئەیچی دڵنیام . وەک ناوی خۆم لەیادمە . ( وتی کاتێک زۆر بە دڵنیای جوابی دایەوە )

لەو کاتەدا کەسێک هاتە ژورەوەو وتی .

ڕوبی : ڕییین . ( وتی و چوە ژورێ )

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەOn viuen les histories. Descobreix ara