ڕۆک کێیە

356 31 6
                                    


جەماعەت بیر کردنەوەی من وابوو کە چیرۆکەکە زۆر دوور و درێژ نەکەمەوە و بەڵام دواتر بە وردی کەسایەتیەکانتان پێ بناسێنم . چونکە بۆ چیرۆکەکە گرنگە و ئەبێتە تەواوکەری چیرۆکەکە .

انجا سەرەتا لە ڕۆکەوە دەست پێ ئەکەم

___________________________________________

ڕۆک کێیە ؟!

ڕۆک کارەکتەرێکی سەرەکی چیرۆکەکەمە .

چیرۆکی ( sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوە )

ناوی تەواوی ڕۆک :

ڕۆک ستۆنە . Rockstone


ڕوون کردنەوەیەک لە ناوەکەی ڕۆک

هەمووتان ئەزانن یان ڕەنگە هەندێکتان بزانن .

کە ستۆن ( stone ) بە مانای بەرد دێت .

وە ڕۆکیش( rock ) ئەویش هەر بە مانای بەرد دێت یان ڕەق .

لێرە من ڕۆکم بە مانای ڕەق یان پتەو یان جەستەیەکی بەهێز وەرگرتووە نەک بە مانای بەرد .

واتە دەبێتە بەردێکی پتەو یان ڕەق .

ڕەنگە خۆتان بڵێن خۆ بەرد خۆی ڕەقە !

نا خۆی ڕەق نیە . بەرد بە بەرکەوتنێکی توند یان پیا کێشان یان پلەی گەرمی زۆر بەرز . بەرد بەهۆی ئەمانەوە دەشکێ ورد و خاش دەبێت یان دەتوێتەوە .
بەڵام کە بوە ڕۆک ستۆن . ئەوا ئەو ستۆنە هیچکام لەوانە کاری تێناکەن وە ناشکێ وە وردو خاش نابێ . ناتوێتەوە . چونکە بۆتە بەردێکی ڕەق و پتەو .

ئامم ئەو ناوەی لێ نرا چونکە کە لەدایک بوو . جەستەیەکی سەیری هەبوو بەهێز بوو. بە ئاسانی نەدەبڕا . وە بریندار نەدەبوو ئیتر ئەو ناوەی لێ نرا .

نازناوی ڕۆک کیرایە . سەر بە بنەماڵەی کیرایە .

هێزی ڕۆک ئەوەیە کە دەتوانێ خۆی بەتەنها شەڕ لەگەڵ بیست یان سێ پیاوی بەهێز یان خوێنمژ بکات .
ئەمە لە ڕوی هێزی جەستەییەوە .

ڕۆک توانای خاکی هەیە . وەک وتم ئەو جەستەیەکی ڕەقی هەیە . بۆیە دەبێت هێزەکەشی وەک جەستەی بێت . بۆیە ڕۆک توانای خاکی هەیە . کەدەتوانێت بە ئاسانی ڕاماڵین یان شەق بردنی زەوی دروست بکات . وە دەتوانێ تەنێک بەرز بکاتەوە کە وەک ئەوەی لە بۆشای ئاسمان بێت و تەنەکە خۆی بەرز بوبێتەوە .
بە مەرجێک تەنەکە بەشێک بێت لە خاک .
جگە لەوانەش . ڕۆک دەتوانێت هەر تەنێک کە بیەوێت بەهۆی دەست لێدانەوە بیکاتە . بەرد .

نمونەیەک بۆ ئەوەی کە ڕۆک خاوەن کەسایەتی ڕۆک ستۆنە . ئەوەبوو کە ڕۆک لە چاپتەرەکانی کۆتایدا . توانی بە تەنها دەرگایەکی بەهێز و توند بگرێتەوە سەرەڕای ئەوەی دەرگایەک بوو کە هەر دەهاتە خوارێ و گوێی بە هیچ نەدەدا و زۆر ئاسانبوو بۆ هاتنە خوارێ . بەڵام ڕۆک ئەوی گرت . تا ڕین و ئەوان لێی دەرباز بوون .

ڕۆک تەمەنی ٢٥٠ ساڵە بە نزیکەی یان زیاترە .

بەڵام کە سەیری بکەی وەک ئەوەی تەمەنی ٢٨ یان ٢٩ ساڵە .

خۆشەویستەکەی ڕۆک ناوی ڕیتایە . کە لە کۆتاییەکان دانی بە هەستەکانیدا نا بۆ ڕیتا .

نامەوێت زۆر لەسەر ئەو باسە بڕۆم . چونکە ئەوە لە چیرۆکی ڕیتا ڕونی دەکەمەوە . ڕیتاش کەسایەتیەکی تایبەت بوو لە چیرۆکەکەم . وە زۆر نهێنی هەیە لە بارەیەوە .

ڕۆک دڵێکی نەرم و نیانی هەیە کە پێچەوانە ناوەکەیەتی .
و لە هەمان کات دڵێکی توڕە و دڕندەی هەیە کە هاوتای ناوەکەیەتی .

وە ڕۆک کوڕی دووەمی خێزانی کیرایە .

دوو برای هەیە. ڕودی و ڕوبی .

ڕودی برا گەورە و ڕوبی برا بچوکە .

وەک بیر هێنانەوەیەک
ئەمە ڕۆکە 👇🏻 بەبێ تاتۆکان

وەک بیر هێنانەوەیەک ئەمە ڕۆکە 👇🏻 بەبێ تاتۆکان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ئەنجا ئەمەش ئەم کەسایەتیە .

گەشتمە کۆتای .

ئەوەی گرنگ بوو وتم .

پێتان باشە جاری داهاتوو کێ بناسێنم ؟!

Watashi wa min'na o aishiteimasu

Sayonara

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەOn viuen les histories. Descobreix ara