ڕیتا کێیە

189 20 8
                                    


سڵاو
ئەمڕۆش وەک هەریەک لە دوو کەسایەتی ڕۆک و ڕوبی
باسی کەسایەتی ڕیتا ئەکەم لە چیرۆکی ( Sobfirst ~ یەکەمجار بە گریانەوە )

کەسایەتی ڕیتا جیاواز لە هەریەک لە کەسایەتیەکان .
نهێنی زۆر لە خۆ ئەگرێت .
وابزانم پێم وتبوون کە بەتایبەت باسی ڕیتا ئەکەم .
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کورتەیەک لە ژیانی ڕیتا بخەمە ڕوو .
وە دواتر وەک هەریەک لە روبی و ڕۆک پێتانی بناسێنم .

Let's go

___________________________________________

ڕیتا کێیە ؟

ڕیتا یەکێکە لە کارەکتەرە سەرەکیەکانی چیرۆکەکەم

چیرۆکی ( sobfirst ~ یەکەمجار بە گریانەوە )

ناوی تەواوی ڕیتا

مارگاریتا . Margarita

کە ئێمە چوار پیتی کۆتایی ناوەکەیمان وەرگرتوە کە ڕیتایە rita

ناوی ڕیتا لە زمانەکانی ئیسپانی و یۆنانیەوە
سەرچاوەی گرتووە لە ناوی مارگاریتا.
ناوەکەی بە مانای < مرواری > دێت.

وە ڕیتا مانای هەیە لە زمانی سانسکریت
کە بە واتای < ئازا > یان < ڕاستگۆ > دێت.

ڕیتا لە سەرەتا هیچ نازناوێکی نییە بەڵام دوای هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆک ئەبێتە هەڵگری نازناوی کیرا

با سەرەتا باسێکی ژیانی ڕیتا بکەین. 
چونکە لە چاپتەرەکانی ڕابردوو ڕیتا توانی بە جلی کراوەوە بڕواتە بەر خۆر . وەک هەر خوێنمژێکی دیکە هەستیار بە خۆر نەبوو . بۆیە ئەمە نهێنی زۆری لە
خۆ ئەگرت با بۆتان بدوێم لەم بارەیەوە

ڕیتا سەرەتا مرۆڤ بووە . کە بە منداڵی کەسێکی بێ سەرپەرشت بووە و کەسی نەبووە .
بەڵام شەوێک پیاوێک بەزۆر ئەوی لەگەڵ خۆی بردووە . کە پیاوەکە خوێنمژ بووە وە بردویەتی بۆ جیهانی خوێنمژەکان .
بەڵام ڕیتا زۆر ئازایانە توانیویەتی لە دەستی هەڵبێت .
ڕیتا ئەوکاتە تەنها منداڵێک بووە کە تەمەنی تەنها ١٤ ساڵ بووە .
لەکاتی ڕاکردنیدا . پیاوەکە پێی زانیوە و بە شوێنی کەوتوە . بەڵام لەو کاتەدا . خۆی لە بەرامبەر ، ڕودی و ڕۆک و ڕوبی بینیەوە .
وە ئەوانیش هاوکاری ڕیتایان کرد و لەو پیاوە ڕزگاریان کرد .
ئیتر لەو ڕۆژە بە دواوە ڕیتا لەگەڵ ئەوان دەمایەوە وەک خێزانکبوون بۆ ڕیتا.  بەڵام ڕیتا بێ ئەقڵانە کەوتە داوی خۆشەویستی ڕودی . وە ڕیتا داوای کرد کە ببێتە خوێنمژ و  ئەویش هاوشانی ئەوان لە جەنگەکان یارمەتیان بدات و لە کار و بارەکان پشتیوانیان بێت. 
ئەو ڕوداوە بە نزیکەیی چل بۆ پەنجا ساڵ بەر لە ئێستا ئەبێت و ئەمەش واتا تەمەنی ڕیتا پەنجا ساڵ ئەبێت .
ئەمانەش هۆکاربوون تا ڕیتا بە خۆر هەستیار نەبێت چونکە پێشتر مرۆڤ بووە 

وە ڕیتا هێزی جەستەی باشی هەبوو لە شەڕکردن وەک کچە خوێنمژێکی سوارچاک . وە جگە لەوەش هێزی سەر و سروشتی خۆیی هەبوو وەک هەریەکە لە خوێنمژەکان . کە پێشتر ئاماژەم پێدا هێزی ئەو هێزی کۆترۆڵکردنی مرۆڤەکان بووە لە ڕێگەی دەرزی .

وە ڕیتا دوای ئەوەی تێگەیشت خۆشەویستی نێوان ڕین و ڕودی زۆر قوڵەو جێگەیەک بۆ ئەم نەماوە وە ڕودی وەک خوشکێک ڕیتای ئەبینی . بۆیە وەستا لە خۆش ویستنی ڕودی وەک خۆشەویستێک .

وە دواتر زانی کە ئەو کەسەی بەڕاستی ڕیتای خۆشەوێت ڕۆکە . وە ئەویش کەوتە خۆشەویستیەوە لەگەڵ ڕۆک .

دواتر هاوسەرگیریان کرد . وە زۆر دڵخۆش بوون .
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ئەنجا ئەمەش ئەم کەسایەتیە .

ئەوەی گرنگ بوو وتم .

ئیتر ئێوە هەر پرسیارێکتان لە بارەی ڕیتا ماوە.  ئەوا بیکەن و وەڵامتان ئەدەمەوە .

خۆشمەوێن .

خواحافیز .

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now