chapter 15

542 82 127
                                    


Go

___________________________________________

پلانەکە _ بەشی چوارەم

The plan _ part four


__________________________________________

پاش ئەوەی کە ڕین و ڕیتا ئەو زانیاریانەو هەندێک زانیاری دیکەیان لە گوریس وەرگرت ئەوا چونە دەرێ

کەسێک ڕێنوێنی دەکردن بۆ ژوری جلەکان و خۆگۆڕین وە بە بڕوای پاسەوانەکان ڕیتا و ڕین ئێستا متمانە پێکراون چونکە بە سەرکەوتوی لە گوگو نەجاتیان بوو
وە سوتفە لە کاتی ڕۆشتنیان بۆ ژورەکە ڕیتا تێبینی ژوری کامێراکانی کرد وە ژور جلەکان لە ڕێرەوی دواتر بوو یەکەم ژور بوو وە چون و جلیان وەر گرت وە خۆیان گۆڕی وە ڕیتا لەوێ بە ڕینی وت .

ڕیتا : ڕین با من بچم ڕودی بهێنم چی ئەگەر ویستی ئازارت بدات .

ڕین : نا ڕیتا تکایە . ئاگاداری کامێراکانبە. سەیری کامێراکان بکە و هەموو شتم پێ بڵێ . خۆم ڕودی دەهێنمە دەرەوەو دەڕۆین .

ڕیتا : باشە گیانەکەم . من کاتت بۆ دابین دەکەم ئاسودەبە وە تکایە باشبە. 

ڕین : تۆش هەروا تکایە باشبە .( وتیان و وە ڕین یەکسەر بەڕێ کەوت تا بڕواتە نهۆمی چوارەم )

وە ڕیتا چوو بە پسکە پسک ئەچوو تا کەس نەیبینێت وە بە سەلامەتی گەشتە بەردەم ژوری کامێراکان.  وە خۆی کەمێک مشەوەش کرد وە چوا ژورەوەو بە ترسو گریانی ساختەوە وتی .

ڕیتا : یارمەتیم بەن تکایە یارمەتی . ( بە ترسو لەرزەوە )

پیاوی ١ : تۆ چی ئەکەی لێرە هەر ئێستا بڕۆ دەرێ

ڕیتا : نا نا تکایە من ناوێرم .

پیاوی ٢ : چیبوە ( چوە نزیک ڕیتا وە ڕیتا وا خۆی دەرخست کە هێزی نەماوە وە پیاوەکە چوو تا بیگرێتەوە 😂😂😂😂😂وە ڕیتا یەک جوانە دەرزی دا لە پشتە ملی بەبێ ئەوەی کەس هەست بکات.  )

ڕیتا : من من کەسێک ویستی دەستم لێ بدات.  ( چوە نزیک پیاوی یەک وە وتی )

ڕیتا : شتێک بکە من نوێم و کارم زۆرە دەبێ بڕۆم . ( بە ناز و نوکەوە , وە کاتێک پیاوەکە ویستی بڕوات تا بزانێت چیبوە ئەوا ڕیتا یەک دەرزیشی لە پشتە ملی ئەویش دا . وە وتی . )

ڕیتا : ئێستاش ئاقڵبن من کارم زۆرە هەرکەس ویستی بێتە ئێرە ڕێگری لێ بکەن و بڵێن کارتان هەیە . نابێت کەس بزانێت من لێرەم .

دوو پیاوەکە : بەسەر چاو خانمەکەم (نوسەر :  هیهیهی 😈گرتمانن لە قاپا )

ڕیتا چوو لەسەر کورسی بەردەم کامێراکان دانیشت . وە تێبینی ژورێکی کرد کە بەتایبەت چاودێری لەسەر بوو . زیاتر ورت بویەوە بینی ژورەکەی ڕودیە . هەر شۆکبوو ئاخر ڕودی کەی ئەوەنە بە بێهێزی بینراوە . وە ڕینی بینی کە دەگەڕێت تا بچێتە نهۆمی چوارەم . وە ڕیتا بەهۆی بیستەری پەیوەندی کردنەکەوە هەموو شتی بە ڕین وت و ناونیشانی ژورەکەی ڕودی بە دەقیقی بە ڕین وت .

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin