chapter 8

707 82 72
                                    

Let's go "

•••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••••

Pov rudi

ئێمەی خوێنمژ بونیەتی شەمشەمە کوێرەمان هەیە بۆیە زۆر زۆر بە کەمی بە شەو ئەخەوین وە حەزمان بە شوێنی تاریکە و شوێنێک کە دوربێت لە خۆر بۆیەش خانوەکەم لەناو دارستانێکی چڕ و پڕدایە .
بەهەر حاڵ شەو خەریکی کار کردن بووم وە کە ڕۆژ بۆوە کاتژمێر ٧ لە ژورەکەم چومە دەرەوە چووم سەرێکم لە ڕین دا خەوتبوو . وە چومە خوارێ .کوڕەکان لەوێ بوون لە هۆڵەکە .

ڕودی : بەیانی باش .( بە زمانی ئاماژە)

کوڕەکان : باشتر

ڕودی : پێویستە بە زوترین کات بگەڕێینەوە جیهانی خۆمان . ( بە زمانی ئاماژە)

ڕۆک : بەڵێ دەبێ بڕۆین ئەی قسەتان لەگەڵ خانمەکانتان کردوە ؟! . ڕیتاش ئاگادارە .

جاک و جۆن : امهم قسەمان لەگەڵ کردوون .

ڕودی : منیش پێویستە لە بارەیەوە قسە لەگەڵ ڕین بکەم . گومانم هەیە بە ئاسانی قبوڵی بکات . ( بە زمانی ئاماژە پێیانم وت وە بیرم لە ڕێگەیەک دەکردەوە تا بە ڕین بڵێم )

ڕین : لە بارەی چی قسە بکەین بەڕێز ڕودی . ( ئاخر تخوا ڕین ئەمە کاتبوو تۆ هاتی ئێستە من چۆن پێو بڵێم .)

ڕودی : ئەوە . ڕین ئەبێت بگەڕێینەوە .

ڕین : بۆ کوێ بگەڕێینەوە .( بە زانخوازی)

ڕودی : بۆ جیهانەکەی من جیهانی خوێنمژەکان . ( بێگومان دڵنیام کاردانەوەی زۆر شێتانە ئەبێت وە توڕە ئەبێت )

ڕین : کەی دەبێت بگەڕێینەوە .

ڕودی : سبەی

ڕین : من نامەوێت. ( بە ئاسای )

ڕودی : ڕین تکایە ئارامیم تاقی مەکەوە ئاخر چۆن نایەی ها . تۆ هاوسەری منیت .تکایە بەگوێم بکە ڕین . دایک و باوکم زۆر بەپەرۆشن تا بوکەکەیان ببینن تکایە ( زۆر بە خێرای چومە بەردەمی و زۆر بە ئارامی پێیم وت )

ڕین : بەڕێز ڕودی هەرگیز هەرگیز هیچ کەسێک کەسێک هێندەی تۆ ئارام نەبوە لەگەڵم هەرگیز کەس هێندە هەوڵی بۆ پاراستنم نەداوە . هیچ کەس هێندە بە سەبر و هێمن نەبوە لەگەڵم کەس هێندە لێم تێنەگەشتوە . بەڵام من خوێنمژ نیم بۆیە نامەوێت ببمە خوێنمژ تکایە ئەترسم بەڕاستی  لە خوێنمژەکان بەڵام بەڕاستی تۆ جیای بەڕاستی لەگەڵم بووی بەبێ ئەوەی ئازارم بدەی .بەڵام تکایە نامەوێت ئەترسم ( هەموو ئەو قسانەی کرد کاتێک دەستێکی لەسەر ڕومەتم دانابوو وە فرمێسکەکانی دەهاتنە خوارەوە زۆر بە ئارامی )

ڕودی : هێی هێی ڕین سەیرکە کێ وتی تۆ ئەبیە خوێنمژ هم ؟! .بەڵێن بێت هەرگیز نابیە خوێنمژ هەتا من لە ژیانبم وە پێویست بە ترس ناکات ئاخر چۆن ئەبێت شاژنی داهاتوی جیهانێک خۆی بدزێتەوە لەبەر ئەوەی ئەترسێت هم ؟! سەیرم بکە مەترسە تا من هەبم باشە . ( بە هێمنی پێیم وت وە فرمێسکەکانیم سڕی وە لە باوەشم گرت ئەویش زۆر بە هێمنی لە باوەشم هاتە دەرەوەو سەیری کردم )

sobfirst  ~ یەکەمجار بە گریانەوەWhere stories live. Discover now